تا ئێستا سەدان قووتابی کچ لە ئێران ژەهرخوارد کراون

Thursday, 02/03/2023, 18:19

4805 بینراوە


شرۆڤە هەواڵەکان: لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان:


ماوەیەکە رووداوێکی زۆر نەهێنی ومەترسیدارلە ناو قوتابخانەکانی ئیڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان وەک /زنجیرە/ کردارێک سەریانهەڵداوە.ئەویش ژهرخواردکردنی قووتابیانی کچە لە ناو فێڕگەکاندا.تائەوڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران نەیانتوانیوە هۆیەکەی بدۆزنەوە.ئەوقووتابیانە لە تەمەنی ١٢ساڵ تا ١٦و١٧ ساڵانن کە بە مادەیەکی ژهراوی /شیمیایی / توانایە جەستەیان لە دەست دەدەن ودەبرێنە ناو نەخۆشخانەکان تا چارە بکرێن.
یەک: بۆ یەکەم جار لە شاری ئایینی (قوم ) ئەوکارە کراوە.کە دووحەوتووی درێژەی هەبووە.
دوو: پاشان شاری تاران.
سێ:شاری ئازەری نشینی ئەردەوێڵ.
چوار:لە شاری کرمانشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
پێنج:شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لۆرستان کچانی قووتابی ژهرخوارد کراون.
تائیڕە ژمارەی ئەو شارانەی کە قووتابیەکانی ژهرخوارد کراون گەیشتۆتە دە تا ١٥ شار!
بە پێی راگەیاندنەکان،ئەو قووتابیانە بە خۆنیشادندان وگووتنی درووشمگەلێکی وەک،ژن ،ژیان،ئازادی وبمرێ دەسەڵاتی منداڵکوژ،تاوانبار کراون.بۆیە واوێدەچێ ئەوکارە قێزەونە دەستی نەهێنیی کەسانێکی مافیای تووندئاژۆی سەربە ئایینی شێعەی تێدابێ کە سەر بە دەسەڵات بن.
بۆجاری یەکەم لەرۆژی،٩ی سەرماوەز تا ١٢ی سەرماوەز ژهردراوەتە قوتابیەکان.
بۆ جاری دووهەم،٢٦ی بەفرانباریساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ژهر دراوەتە قووتابیەکان.
بۆ جاری سێهەم،سەرەتای مانگی رەشە مەی ئەوساڵ.
تێبینی، تا ئێستا سەدان قووتابی کچ ژهرخوارد کراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە