دوای فرۆشتنی نەوت وڵاتی تچاد وێرانتر و خەڵکەکەشی هەژارتر بوون

Thursday, 16/03/2023, 10:51

7153 بینراوە


" کۆماری تچاد (Tchad)" دەکەێتە ناوەڕاستی باکوری ئەفەریقاوە، لە ئاست باشوری لیبیادایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی١٧ ملێۆن کەسە، نزیکەی نیوە زیاتری دانیشتوانەکەی موسڵمانە، لە سەدا٤٠ لشیان کریستیانن، لەگەڵ نزیکە٢٠٠ گروپ و زمانی جیاوازی دیکەی تێدا دەژی.
گەلانی تچاد (Tchad) بە دڵخۆشیەوە پێشوازیان لەدۆزینەوەی نەوتیان وولاتەکەیاندا کرد ، ساڵی١٩٩٦، لە ناوچەی "دۆبا" بە بۆنەشەوە ئاهەنگی شادیان گێرا. بەڵام خەونەکەیان هەرگیز نەهاتەدی، ترسناکتریش هاتە پێشەوە، کاتێک چەتە ومافیاکان واژۆیان لەسەر بەشە پشک کرد کە جیابکرێتەوە بۆ نەوەکانی ئایندە، واتا بەشێک لە بەرهەمی نەوت دابندرێت بۆ نەوەکانی ئایندە، بەومەرجەی کە دەسەڵدارانی تچاد (Tchad) نەتوانن دەستی بۆبەرن، دەسەلاتدارانی تچاد (Tchad) لەگەڵ کۆمپانیای" ئێکسۆن مۆبایل" و بانکەکان واژۆیان کرد. 

(بڕوانە لینکی یەک لە خوارەوە)

 هەر کە ئیکسۆن مۆبایلیش کەوتە کار، ووردە ووردە چەشەی بۆ مامۆستاکانی تچاد (Tchad) داکرد، توانییان کە مامۆستاکانی تچاد (Tchad) دەستەمۆ بکەن و بیان کات بە چەکداری پارێزەری بنکەکانی خۆیان و بۆریە نەوتەکان،لەبەر ئەوەی مووچەیەکی چەوری دەدا، مامۆستاکانیش نەیان گووت نا، بۆیە وازیان لەمامۆستای هێنا و بوونە چەکداری پاراستنی کۆمپانیاکە، هەرکە دوا دڵۆپە نەوتیشیان لەچاڵە نەوتەکان دەرهێنا، کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بنکەو بارەگاکانی باردکرد ولەوناوە خۆیان گووم کرد، مامۆستاکانیش بە چەکداری مانەوە.
گەلی نەگەبەتی کۆماری تچاد (Tchad)، وەک گەلە بێکەسەکەمان هێندەی بوتڵێک نەوت یان دەستمایەی نەوتی پێنەبڕا. جگەلەوەش ماڵوێرانیەکی ترسناکیان بۆ تچاد (Tchad)یەکان دروست کرد، چوونکە ئیتر کەس مووچەی نادات بە مامۆستاکان، بەڵام هێشتا چەکەکانی لەشاندا ماوە، ناچار بوونە چەتە وڕێگر، لەپڕیش داعشی هەڵتۆقی.
لێرەدا باسەکەی "ئێکسۆن مۆبایل" بەڵگەیی کۆتایی هات، عەبدوڵا باوکی یەکێک لەقوتابیەکانی قوتابخانەکەمانە، خەڵکی تچاد (Tchad)ە، یەک دوو جار هاوکاری بەڕیوەبەری قوتابخانەکەمان کردووە، ئەوە یەکەم جارم بوو، کە زانیم زۆرینەی تچاد (Tchad)یەکان عەرەبی دەزانن، هەرکە ئەم باسەمشم پێش چاو کەووت، تەلەفۆنێکم بۆ کرد و لێم پرسی حەزم کرد چەند پرسیارێکت لێبکەم ئەگەر ئاگاداری، ئەگەریش نا تچاد (Tchad)یەکم پێبناسێنە. لەگەڵ کاک عەبدوڵا و هاوڕێکەی کاک حەسەن کە ئەویش دیسان تچاد (Tchad)یە، دانیشتین بۆ ئەم باسە، ئەوان ووتیان پێش دۆزنینە نەوتەکە گوزەرانمان خراپ نەبوو، بەڵام لەدوای دۆزینەوەی نەوتەکەمانەوە خاک و خەڵکمان وێران بوو.
پرسیم ئایا هاوڕامن، کە چەکدار کردنی مامۆستا بەتایبەت بەپیلان بووە ولە خۆڕا نەبووە؟
کاک حەسەن و کاک عەبدوڵا: زۆرینەی ڕۆشنبیرانی تچاد (Tchad) هەمان بۆ چوونیان هەیە، هەر هەموو ڕۆشنبیرانیش جەخت لەسەر خاڵێک دەکەنەوە، کەپێش هاتنی ئێکسۆن مۆبایل، ئێمەی موسڵمان لەگەڵ برا مەسیحەیکانمان هیچ کێشيیەکمان نەبوو، کەچی لە پڕ بە بەر چاوی هەموومانەوە، دوو گرووپی ئاینی سەریان هەڵدا، گروپێکیان مەلا، گروپەکەی دیکە قەشەکان، لەم دوو گرووپەش دەیان و زیاتر لق و چڵیان لێ پەیدابوو، هەریەکەشیان ئەویتریان تاوانبار دەکرد، بەئاستێک دەستیان دەدایە چەک کۆمەڵکوژیان بەرپا دەکرد، کاک عەبدوڵا لە پڕ دەنگی بەرز بوویەوە و وەک ئەەی بڵێ حەسەن ڕاوەستە پەماێکی گرنگ و ترساناکترم باس بکەم، عەبدوڵا ووتی: خاڵۆم و چەند کەسێکی دیکە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کە بچن بۆ شاری "ئابشی" نزیک سنووری "سودان" چوونکە لەو شارە ئیمامێکی بەتواناو ئیسلامێکی دروستی لێیە بەناوی ئیمام "محمەد ئیمبول" هەتا پرس ڕای پێبکەن و زیاتر تێبگەن، کەئەمانە چین لەپڕ پەیدابوون، ئاخر سەریان لە گەکەمان شێواند، یەکێکیان دەیگووت شەراب حەڵاڵە ئەویترینا ئەیگووت نەخێر حەرامە، کۆمەڵێکیان دەیقیڕاند کوشتنی کریستیانی غەزایە، ئەویتریان دەیگووت نەخێر تەنها ژنەکانیان لێبستێننەوە، تەنانەت ١٠٠ جۆر قوون شۆردنیان داهێنا، یان مارە کردنی کچی ٦ ساڵانە و بگرەبەردەی حەلاڵی ٦ سالانەیان کردە وێردی سەرزمانمان، تەنانەت جارێکیان بووبەشەڕە تەقەی دوو گرووپ یەکێک لە وگروپە پێی وابوو کە خوا شاهیدی داوە کە ئایشە زینای نەکردووە، کەچی گرووپەکەی دیکە سەدان حەدیسیان دەهێنایەوە کە ئایشە و ملوانەکەی گەواهیە، مەلاکان و قەشەکان پێکەوە بەربوونە کچە خاتونەکانمان و دەرگای دۆزەخیان بۆ خاتونەکانمان واڵاکرد، بەئاشکرا ژنی خەڵکیان داگیر دەکرد، کەچی دەسەڵات نقەی لێوە نەدەهات، نەک هەر نقەشی لێوە نەدەهات، بەڵکوو سەراپایان مەلاکان چ قەشەکان بوونە پیاوە خۆشەویستەکانی دەسەڵات. کاک حەسەن خۆی پێنەگیرا هەتا کاک عەبدوڵا ووتەکانی تەواو بکات، وەک ئەوەی هەستیکردبێت کە شەمەنەرەفەکە بەجێیدەهێڵێت، هەڵیدایە و ووتی: ئێمە لەمنداڵیەوە وا فێرکراوین کە "خۆشەویستی نیشتیمان لە ئیمانداریەوە" کەچی ئەمانە نیشتیمانیشیان سووک کرد لەپێشچاوی خەڵک، چوونکە بەخەڵکیان دەووت لە ڕۆژی قیامەتیدا، باسی تچاد (Tchad)نیشتیمان پەروەری، بۆ مەلائیکەتان دەکەیت یان باسی ساڵحی و نوێژوو ڕۆژەوەکانت؟
یەکسەر هەستم کرد و وامزانی نەک لە شاری مالمۆی باشووری سوید دانیشتووم، بەڵکوو خۆم لە چیمنەکانی بەردەم "سورەکان" ئامەدا بینیەوە، ئاخر هاوینی ٢٠١٤ لەشاری ئامەدەبووم، ئێواران بەساڵاچووەکان لە چیمەنەکانی بەردەم قەڵا "سور" کۆدەبوونەوە خەریکی دامەوە گەمەکانی دیکە بوون، یەک چەند ئێوارە چوومە نزیکیان، بەداخەوە باس لەلایان باسی قیامەت بوو، تەنانەت مامە پیرەیەکیان بە توڕەییەوە ووتی کوڕی من لە قیامەت باسکردنی کوردستان سوودی نیە، (ئیکیر ومنکیر) تەرازووت بۆ ڕاگرن و دەبێت هەرچێت پێیە لەتاعەت بیخەیتە سەر میزان، لەوێ باسی کوردستان نیە، گوناهێکت ناشواتەوە، هەستە ڕاکە نوێژکانت بکە، خێر و حسەنات بیرمەکە.
خەریک لەبیرم بچێت کە باسی تچاد (Tchad) دەکات وامزانی باسی عەبدول ناوگەڵ دەکات. 

(بڕوانە لینکی دوو لە خوارەوە)

لە شاری ئامەد مزگەوتێکیان دروست کردووە، بەناوی مزگەوتی "هود" هەمان مزگەوتیشیان لەشاری "مالمۆ"ی باشووری سوید دروست کردووە، کە ئەڵێن د عەبدل واحد دەستی هەیە لەدامەزراندنیدا، جارێکیشیان د عبدولواحد خۆی هاتە ئەو مزگەوتەوە سیمیناری گێڕا، پرسیاێكم لێکرد، وەڵامی چەواشەکارانەی دایەوە، پرسیارەکەی من دەربارەی مزگەوتی مسجد ئەقسابوو، کە قورئان باسی لێوە دەکات،کەچی مسجد ئەقسا ساڵی ٧٠٥ دروستکراوە. 

(بڕوانە لینکی سێ لە خوارەوە)

دواتر لەدەرەوە ووتم دوکتۆر خۆ گەلەکەمان ١٤٠٠ ساڵ موسڵمانە، بۆ تا ئێستا ئەم بەزمەی ئێستا نەبووە؟ بۆ پێش ئەم ١٤٠٠ ساڵە کەستان دیار نەبوون،کە خەڵکی هانبدەن بۆ باڵاپۆشی، بەڵام زۆربەی مەلاکان کەسانی درۆزن ساختەچی و بەکرێگیراوی دوژمنن، هەر هەموو مەلا خۆراسانیمان دیووە کەلە سەر گۆڕی سوڵتانە دوودەگیەکان دەگری و پاشان دەچێتە بەردەم پێی ئەتاتورک وێنە دەگرێت. کەئەڵێین سوڵتانەکان دوودەگی بوون ئەوە بەڵگەی خۆیانە، نەک دوژمنەکانی سوڵتانەکان. (بڕوانە لینکی چوار لە خوارەوە)
هەروەها لێرەشدا گەواهیەکان دەیسەلمێنێت کە گەماڵە تۆپیوەکە و کەناڵی ئەلجەزیرە مانگانە ٢ ملێۆن دۆلاریان وەرگرتووە، لینکەکە گەواهیە، کە مەدیاکان بەرپرسەکان بانگ دەکەنە بەردەم مەدیاو لێی دەپرسن لەبەرچی مانگانە ٢ ملێۆن دۆلارتان داوە بە قەرەزاوی وکەناڵی ئەجەزیرە، لەکاتێکدا ئەو فەتوای کوشتنی جوولەکەی دەدات، بەرپرسی ئەمنی ئەڵێ ئەگەر قەرەزاوی نەبوایە، ئێستا هەزاران جولەکە کوژرابوو، بە فتوای قەرەزاوی(ئیسلامی سیاسی) جیهانی ئیسلامیان وێران کرد، بەڵام خشتێکی ووڵاتەکەمان نەڕوخا، خوێن لە لووتی جوولەکەیەک نەهات.

(بڕوانە لینکی پێنج لە خوارەوە)

زۆربەرداخەوە، زۆرینەی خەڵک زیندانێکی بێ دیوار و چاودێر بۆ خۆی دروست کردووە، هەمیشەش هەرە کەمترینیش کەس لەنهێنیەکان تێدەگات، لەکەناڵی "سکای نیوزی بەشی عەربی" چالاکوانێکی "نەیجری" پیشاندا کە لە ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا دەپرسێت، کوا ئەو٣٦ تەنە زێڕەی ووڵاتەکەمان چی لێهات؟ مکرۆن ئەڵێ بەخوا تۆ چەند ئەگاداری منیش هەر ئەوەندە، بەمەرجێک زێرکان وەک پاڵپشت "سند" لە بانکەکانی فەڕەنسا هەڵگیراوە.

(بڕوانە لینکی شەش لە خوارەوە)

بەکورتی ئەوەی کەلە ووڵاتی تچاد (Tchad) ڕوویدا کوێرەوەریەک بوو بۆ خەڵکەکەی، هەمان کارەساتیش بەسەر گەکەلەماندا هات، بەبەرچاوی هەر هەموومانەوە، بەرپرسی یەکەمیش ئەو جووت مافایەیە، کەوەک زالوو خوێنی گەلەکەمان دەمژن، ڕێک وەک دەسەڵاتدارانی چاس، کۆمەڵێک مەلای دەم زێرابیان بەرداوەتەگەکەلەمان، لەجیاتی هەموو زانست و هونەرێک خەڵک هاندەدەن کە دژی ووڵاتی سوید بوەستن، زۆرێك لەمەلا دەم زێرابیەکان، ناویانەتە دەمی خەڵکە بێئاگاکە کە سویدیەکان پیسن قوونی خۆیان ناشۆن. هەربۆیەش یوتوبەری کورد لە جیاتی ئەم دنیا بەر فراوانەی زانست، ناتوانێت دەست باسی یاجخوج ماجوج و قون شۆردن هەڵبگرێت، ئەنجامەکەشی دیارە و شاراوە نیە، کە جولەکە خاوەنی١٨٠ نۆبڵە، موسڵمانیش ٣ نۆبڵ، نەجیب مەحفوز یەکێکە لەوانە، کە خەلاتی نوبڵی وەرگرت، کەچی موسڵمانەکان دایانە بەرچەقۆ. خەڵک هاندەدەن کە دژی کیمیاو فیزیا بوەستێت و خەڵک فێردەکەن بڵێن علمانیە ملحدەکان پیسن، کافرن، خەڵک پشت بکاتە زانست وتەنانەت بۆ چارەسەری دەرمان و پزیشک پەنا بۆ دوعاو نوشتەبەرێت.

(بڕوانە لینکی حەوت لە خوارەوە)

ئەفسووس لەجیاتی ، شێخ محمەدی خاڵ، مەلا عەبدوکەریمی مدەریس، مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، کەهەمیشە دوڕ و گەوهەر لە زاریان دەباری، ئێستا دەسەڵات ئەم مەلا دەم زێرانەیان هێناویە پێشەوە وگەلەکەمانی پێ لەخشتە دەبن.

لینکەکان:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە