جەلال تاڵەبانی بە ڕادەی سەددام تاوانبارە

Thursday, 16/03/2023, 11:11

4482 بینراوە


لە ئاست کیمیابارانی هەڵەبجە:

لە رۆژی ١٦ی مانگی سێ ساڵی ١٩٨٧شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان بە چەکی کیمیایی قڕکراوهەزاران کەسی بێتاوان گیانی خۆیان لەدەستداوهەزارانیش برینداربون.لەوکاتەوە تا ئەوڕۆش بەرکەوتوانی ئەو چەکە کە بە زیندوویی رزگاریان بووبە ئێش وئازارەکانی ئەو چەکە دەناڵێنن و ژیان تێدەپەڕێنن.
کاتێك دوو بنەماڵەی کورد دەستیان بەسەر باشووری کوردستاندا گرتووە وەک داگیرکەر،هیچکات بۆ پرسی هەڵەبجە و بە ژنۆسایدناساندنی ئەوجینایەتی هەولی بەرفراوان نەدراوە. لە ئاست نێونەتەوییشدا لە بەر سەرقاڵ بون بە شەڕی ناوخۆیی ودزیی وفزیی و بێ ئەخلاقی وەدووی کارەساتی هەڵەبجە نەکەوتوون.
لە کارەساتی ئەو کیمیابارانەدا بۆ سەر ئەو شارە،هۆیەکان زۆرن. یەکێک لەو بابەتانەی کە دەبێ وێنەی بەڵگەیەکی لە بیر نەکراو لە ئاڕشیفی مێژوویی نەتەوەکەماندا تۆمار بکرێ وەک بەڵگە، وتووێژی (جەمیل هەورامی)یە، کە لە جەلال تاڵەبانی نزیک بووە و پێش ماوەیە بەر لە ئیستا چووە بۆ حەج و بۆتە حاجی. لە سەر مێدایەکە بە ناوی، NRT)) چەند ساڵ لەوەی پێش کراوە، ئەو وتووێژە لە ئاڕشیوی ئەو مێدیایە هەیە، ئەوکەسە کە هیوادارم ناوەیەکم دروست نووسیبێ زۆر بەراشکاوانە باسی بابەتێکی ناخ هەژێن دەکا و دەڵێ:
بە هۆی ئەوەی کە من لە جەلال تاڵەبانی نزیک بوم. سەددام حوسێن ناردی بە دووی مندا و نامەیەکی پێدام وگووتی بە تاڵەبانی بڵێ، ئەگەرسپای پاسداران بێنێتە ناو خاکی عێراق بە چەکی کیمیایی لەو شارە دەدەم. منیش نامەکەم بردە لای تاڵەبانی. کاتێک نامەکەی خوێندەوە بە پێکەنینەوە گووتی: سەددام درۆ دەکا چەکی کیماوی نییە!
زۆری پێ نەچوودیتمان سەددام درۆی نەدەکرد وهەڵەبجەش بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لێی درا. وەکی دیکەش وەک بەڵگەیەکی ئاشکرا لە بیرمانە نەوشیروان مستەفالە شاشەی مێدیاکاندا گووتی: تاڵەبانی کاتی لە هەڵەبجە درا، دەستی بۆ ئاسمان برزکردوە وگووتی: ئای بۆ یەک ، دوو، هەڵەبجەی دیکە.
لەوکاتەوە هەرساڵێک بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو کارەساتە بەرپرسی حیزبیی وسەرۆکی حیزبیی بۆ نمایش وخۆزلکردنەوە هەڵەبجەیان کردۆتە کارەساتێک کە بازرگانی پێوە بکەن. بۆیە خەڵک زۆر تووڕەیە ومتمانەی بە پارڵمان وئەو بەرپرسانە لە دەستداوە.

دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە:

جەلال تاڵەبانی توون بە توون بوو. حەق وابوو خەڵك رێگا نەدرێ لە باشووری کوردستان بنێژرێ. جگە لەوانەش بۆ دروستکردنی گۆڕەکەی هەزاران دۆڵاری تێچوو. لە وەش بە ژانتر وێنەی برینێکی قوڵ کە جەستەی ئەو خاکەی لە خۆگرتووە وفەرامۆش ناکرێ ئەوەیە دوای تاڵەبانی کوڕە لۆمپەنەکانی بەشێک لە باشووری کوردستانیان خستۆتە ژێڕ چۆکی خۆیان. ئەو کارە لە کەم شوێنی دونیادا دەبینرێ. کەسێک دەست دەگەڵ داگیرکەری کورد و دوژمنی کورد تێکەڵ بکا و بێتە هۆی کوشتنی هەزاران کەس، کەچی دوای خۆی کوڕەکان و بنەماڵەکەی سەروەت و سامانی ئەو خەڵكە داماوە بخەنە ژێر چەنگی خۆیان.
ئەوەش بەڵگەیەکی دیکەی تاوانبار، جەلال تاڵەبانی:
مام ڕۆستەم سەرکردەی پێشووی یەکێتی نانیشتمانی دەڵێ: مام جەلال هۆکاری کێمیابارانی شاری هەڵەبجەی بووە. هەروەها دەڵێ: ساڵی ١٩٨٨ لە شەڕی ئێران وعێراق درێژەی هەبوو. مام جەلال بۆ هاوکاریکردنی ئێران هەڵەبجەی پڕ کرد بوو لە چەکدارەکانی سپای پاسداران. (ئەگەر بە کوردی بڵێین یانی جاشەیەتی کردوە).هەروەها دەڵێ: سەدام حوسێن بە چوارنامە هۆشداریی دایە مام جەلال کە ڕێگا بەم خەیانەتە نەدات. بۆیە داوای کرد چەکدارەپاسدارەکان لە هەڵەبجە دەربکات، کە ئەو کارە نەکرا! سەرئەنجام هەڵەبجەی شەهید کیمیا باران کراو٥٠٠٠کەس بوونە قوربانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە