ئێمەکە ئیمزامان کردووە داوا دەکەین عەلی مەحمود دەست بەجێ ئازاد بکرێت!

Sunday, 30/04/2023, 12:25

6117 بینراوە


سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی نیسان هێزێکی پڕچەکی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوان عەلی مەحمود و بە دوور لە هەر ڕێکارێکی یاسایی فڕاندوویانە. دەزگای ئاسایشی هەولێر پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و لەژێر گوشاری میدیا و ئازادیخوازاندا دانی بەم کردەوە نایاساییەی خۆیدا نا و چارەنووسی فڕێندراوەکانی ئاشکرا کرد. بەڵام بۆ پینەکردنی ئەو ئاکارە نایاسیاییە دووبارە بە لەژێرپێنانی سادەترین مافەکانی هەر تۆمەتبارێک، بەر لە دادگایی کردن یاخود ئاراستەکردنی هیچ تۆمەتێک، ڤیدیۆی دانپێدانانی فڕێندراوەکانیان لە ڕیگای دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکردەوە.
عەلی مەحمود چالاکوانێکی ناسراوی بواری مافخوازیی لە کەیسەکانی ئەنفال‌و کیمیابارانە. ڕێکخەری کەمپینی بە دادگایی گەیاندنی تۆمەتبارانی ئەنفال‌ و کۆمەڵکوژیەکانە. ئەو تۆمەتبارانەی کە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لەسەر تێوەگلانیان لە دەستگیرکردن‌، کوشتن‌و بێ سەروشوێنکردنی هەزاران کەسدا هەیە و لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقەوە داوا کراون، بەڵام لە بن باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەندێک حزبی بەناو ئۆپۆزیسیۆندا نەک هەر داڵدەدراون، بەڵکو ژمارەیەکی زۆریان خاوەن پلەو پایەی سەربازین و لە ئیمکاناتی مالی و ژیانێکی شاهانە بەهرەمەندن.
هەردوو باندی دەسەڵاتداری کوردستان بۆ درێژەدان بە تاڵانکاری سامانی خەڵکی کوردستان و داسەپاندنی هەژاری و نەداری بە سەر بەشی هەرە گەورەی کۆمەڵگادا پێویستی بەردەوامیان بە سەرۆک عەشیرەت‌و پەیوەندی و فەرهەنگی کۆنەپەرستانە هەیە و لە کێبەرکێی بەردەوامدان بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ئەوانە. هەربۆیە سەرجەم بڕیارەکانی دادگا و هاواری دادخوازیی کەس‌و کاری ئەنفالکراوان‌و قوربانیەکانی ڕژێمی بەعس بە فەرامۆشی دەسپێرن و بەکردەوە هاوبەشی تاوان و تراجیدیایەکن کە هێشتا لە دەروونی قوربانیاندا زیندوون.
عەلی مەحمود تۆمەتبارکراوە بە داڵدەدانی یەکێک لەو قوربانیانە کە لە کاردانەوەی ئەو هەموو ستەم‌و برینە ساڕێژنەکراوانەدا دەستی بردوو بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی باوکی هەرگیز نەدیوی. لەکاتێکدا کە داڵدەدانی سەدان تاوانکار‌و نۆکەری بەعس دڵۆپێک عارەقەی شەرم ناخاتە سەر ناوچەوانی هیچ بەرپرسێک و حاکمێک و دادوەرێکی ئەم وڵاتە. لە ڤیدیۆی دەزگای ئاسایشی هەولێردا بێ شەرمیەکی بێ وێنە دەچۆڕێ. ئەو دەزگا ئەمنیەی کە پارێزەری یاسای جەنگەڵستانە، هەموو ڕۆژێک بە بەرچاوی زەقیەوە کەرامەت‌و ژیانی خەڵکی بێ پەنای کوردستان بە دەست گۆپاڵبەدەستە کۆن‌و تازەکانی حزبەکەیانەوە لەکەدار دەکرێت و خەڵتانی خوێن دەکرێت، کەچی لافی پاراستنی ئەمنیەت‌ و ژیانی خەڵک و بە سزا گەیاندنی تاوانکاران لێ دەدات.
هۆکاری ڕاستەقینەی ڕفاندن‌و ڤیدیۆگرتنی عەلی مەحمود، پەردە هەڵماڵینێتی لەسەر تاوانکاران نەک داڵدەدانی تۆمەتبارێک. دەزگا ئەمنی‌و حزبیەکانی هەولێر دەمێکە لێو لە عەلی دەکرۆژن‌و لە فرسەتێک دەگەڕێن کە ئەوی هەمیشە بزێو و هەرگیز نەبەزیو بێ دەنگ بکەن. بە تۆڵەکردنەوە لەویش کۆمەڵگایەکی لێوانلێو لە توڕەیی و بێزاری بترسێنن و دەمبەست بکەن. هەربۆیە وەدەنگهاتن لەبەرانبەر ئەم کردەوە مافیایەی پارتی ئەرکی هەر ئازادیخوازێکە. ئەم ڕووداوە دەبێ سەرەڕای بۆنەیەک بۆ جارێکی تر پێ داگرتن لەسەر ئازادی سیاسی. دەرفەتێکیش بێت بۆ دووبارە بەرزکردنەوەی خواستی بە دادگا گەیاندنی ئەنفالچی و کۆمەڵکوژەکان.
ئێمە کە لە خوارەوە ئیمزای ئەم بەیاننامەیە دەکەین خوازیارین کە:
- تۆمەتبارانی ئەنفال و کۆمەڵکوژیەکان، دەبێ دەستبەجێ هەموو پارێزبەندییەکی حزبی (پارتی) و (یەکێتی) یان لەسەر لابچێت و ئیمتیازاتەکانیان لێ دابماڵرێت و پاشان ڕادەستی دادگا بکرێن و بە سزای کردەوەکانیان بگەیەنرێن.
- دەسەڵاتدارانی کوردستان دەست لە پەلامار بۆ سەر ئازادیخوازان‌و سەرکوتی ئازادی سیاسی هەڵگرن و سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئازاد بکەن.
- عەلی مەحمود دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت!
ئیمزاکان:
لیستی ناوی ئیمزاکان بۆ ئازاد کردنی علی محمود
١– ئاوات (عبدالرحمن رسول) نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٢- شەماڵ عەلی، چالاکی سیاسی، سوید
٣- نادر عبدولحەمید لە ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی عێراق/ دانیمارک
٤- بەختیار مستەفا بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردسان 
٥- سەعید ئارمان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حکمەتیست
٦- سەلام عبداڵلە/ .هاولاتى/ خانقين
٧- کاوە نادر قادر نووسەرو چالاکوانی سیاسی هەولێر 
٨- کاوە عمر/ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆمیستی کرێکاری چەپی عێراق
٩- شایسته محمدیانی
١٠- علی مەولود هەڵسوڕاوی سیاسی 
١١- باخان ئازاد عبدالرحمن 
١٢- پرۆفسیۆر د. سالار باسیرە تویژەری سیاسی
١٣- سەلام زیجی سکرتێری حیزبی سوسیالیستی شورشگیری ئێران
١٤- سمیر نوری : سکرتێری کۆمیتە مەرکەزی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٥- دلاوەر منزير هەڵسوراوی سياسی/ كریكار/ مالبوڕن استڕالیا
١٦- ئەکرەم نادر هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی
١٧- شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
١٨- اسماعیل حمدامین حسن
١٩- ستار حەمەعەلی( ستاری چیمەنتۆ) کۆڵن/ ئەڵمانیا
٢٠- علی محمد ئەمین نووسەرو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
٢١- پارێزەر هاوسەرنجاة باپیر 
٢٢- پێشڕەو ئیسماعیل عارف
٢٣- ڕێنوا محمد سلێمانی کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و مشاوری کۆمیتە مەرکەزی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دانیشتووی سلێمانی
٢٤- نەوزاد ساڵح/ ھەڵسوڕاوی چەپ — سوید
٢٥- ھەژیر نینا(شاعیر ،کرێکار و ھەڵسوراوی سیاسی ) سوئد
٢٦- وزیرە جلال سعید بەرێوەبەری رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٢٧- حسن مارف
٢٨- رئوف افسایی – تێکۆشەرو هەڵسوراوی سیاسی
٢٩- بەختیار شێخ لەتیف
٣٠- لیلی احمد
٣١- چالاک علی فایق
٣٢- .ماردین کوردی..ئەستەمبووڵ..
٣٣- هێرش حاجی.
٣٤- سەردار عەبدوڵا حەمە/ چالاکوان وڕۆژنامە نووسی کۆمۆنیست/ کەنەدا 
 ٣٥- جبار اسماعیل احمد مامۆستای زانکۆی سلێمانی
٣٦- ریاز کاکە شین/ تکساس امریکا
٣٧- نەوزاد بابان هەڵسوڕاوی کرێکاریو جەماوەری
٣٨- شاخەوان قادر شۆرش، نووسەر و توێژەر، دانمارک
٣٩- كاظم عەلی مامۆستاوڕۆژنامەنووس لەکەرکوک
٤٠- تاڤگه ئیبراهیم .چالاكوانی مه ده نی كه نه دا
٤١- سلیمان سیگارچی
٤٢- بیژن جهانبخش/ سلیمانی
٤٣- ئازاد بەکر بریتانیا
٤٤- مەریوان محمد ڕۆستەم…ڕۆژنامەنووس/ بەریتانیا 
٤٥- ئیسماعیل یاسین
٤٦- ڕێباز هاشم مستەفا چاڵاکوانی هەولێر مەدەنی
٤٧- عزەت توفیق حاجي چاڵاکوانی مەدەنی هەوڵێر
٤٨- نوری حسێن چاڵاکوان نەرویج
٤٩- تحسین حسن ئاغا دزەیی چاڵاکوانی سیاسی هەولێر
٥٠- شاخەوان شۆڕش قادر نوسەر دانیمارک
٥١- سەپان کاوە نادر ئەندازیار هەولێر
٥٢- دیاکۆ کاوە نادر ژمێریار هەولێر
٥٣- کامەران سەرسپی چاڵاکوانی مەدەنی هەولێر
٥٤- زەردەشت کاوە نادر چالاکوانی مەدەنی هەولێر
٥٥- سمکۆ رەشید سەیدە چالاکونی مەدەنی سلێمانی
٥٦- عبدالرحمان کریم خانە نشین هەولێر
٥٧- هاوڕێ کاسترۆ،چالاکوانی مەدەنی،ڕانیە
٥٨- دکتۆر قاسم مەرزانی چاڵاکوان/ هەولێر
٥٩ - ئیدریس سدیق حمدئەمین چاڵاکوانی مەدەنی هەولێر
٦٠ - سلێمان حسێن خدر خانەنشین/ سوێد
٦١- سدیق گۆران چاکوانی مەدەنی کوردستان
٦٢- کاوە حسێن پێشمەرگەی دێرین کوردستان
٦٣- رێباز فاروق حسێن چاڵاکوان هەولێر
٦٤- عەبدولکەریم سەرکەش چاڵاکوانی مەدەنی ئۆپسالا سوێد
٦٥ - جێگر عمر کارەش چاڵاکوان هەولێر
٦٦- عەباس نادر قادر نوسەر هەولێر
٦٧- رێکار ئەحمەد سکرتێری پارتی رزگاری کوردستان سوێد
٦٨- هوشیار ئیبراهیم ئازادیخواز هەولێر
٦٩- هاوڕێ کوردی چاڵاکوان هەولێر
٧٠- جعفر عوسمان بەرگدروو هەولێر 
٧١- مەریوان سەباح هۆمەر بەریتانیا
٧٢- ابرائیم ڕۆستەمی
٧٣- کاڵێ کەریم .کرێکار سویس
٧٤- محمد ياسر الخياط ٠ ناشط مدني من العراق
٧٥- زگار سعید محمد کرکوك یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی پارێزگای کەرکوك
٧٦- لوقمان وه یسی
٧٧- ڕێزان ساڵح شانۆکار نەرویج
٧٨- شەوبۆ مورادی موتەرجم/ دانیشتوی وڵاتی سوید
٧٩- نەرمین نەجمەدین مامۆ/ چالاکوانی سیاسی/ سوێد
٨٠- جبار رسول مستەفا
٨١- گۆران ساڵح 
٨٢- ستار حەمە عەلی( ستاری چیمەنتۆ) کۆڵن/ ئەڵمانیا
٨٣- کۆساڵان رشید هەورامی چالاکوانی شیوعی بواری شۆفێران
٨٤- هەژار عەلیپوور/ چالاکی سیاسی لە کەنەدا 
٨٥- محمد ئەحمدپور سوید
٨٦- مەریوان فەرەج 
٨٧- جلال ڕەشید مەولود
٨٨- فەرهەنگ هەڵبجەیی
٨٩- نزار ئاکرەیی/ چالاکوانی سوشیالیستی و مافی مڕۆڤ
٨٩- احمد نیکجو، سوید
٩٠- امیر کلاه قوچی، سوئد
٩١- امین ویسی/ سوید
٩٢- بليسه حسين. سليماني
٩٣- به ختیار محمد معروف، مامۆستا سلێمانی
٩٤- بەختیار موستەفا عارف، خانەنشین، سوید
٩٥- بەکر سەعید (ناوی خوازراوە) مفەوەزی ئاسایش، سلێمانی
٩٦- بەهرە حسین/ كەنەدا
٩٧- پەرویزی ڕاستگۆ، سدنی استرالیا
٩٨- توانا نوری ، بەریتانیا 
٩٩- جلال روستم فنلندا.
١٠٠- چرۆعمر/ پەرستار/ هۆڵەندا
١٠١- چیمن دارابی، سوید
١٠٢- چیمەن بۆمبا مامۆستا لە سوید
١٠٣- حه‌مه‌ غه‌فوور/ كه‌نه‌دا
١٠٤- حەمید نادر/ کەنەدا
١٠٥- حەمە ڕانیەیی چالاكوان/ كەنەدا
١٠٦- خالده شوقي، سويد
١٠٧- خالید ئەحمەد، کرێکار، سوید
١٠٨- دارا محمد/ نەروی
١٠٩- ڕامین کەریمی/ ئێران
١١٠- رحمت فاتحی هەلسوراوی سیاسی.
١١٢- ڕزگار سعید محمد کرکوك یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی پارێزگای کەرکوك
١١٣- ڕزگار صدیق/ ئینگلتەرا
١١٤- ڕزگار عەزیز/ کەنەدا 
١١٥- رشيد اسماعيل، بەغداد
١١٦- ره حیم یزدانپرست/ سوید ستکهلم
١١٧- رۆمان سەلام . شانۆکار، بەریتانیا
١١٨- ڕێبوار سەعید/ كرێكار/ نەرویج
١١٩- ڕێبوار محمد/ کرێکار سوید
١٢٠- ريزان احمد شيخو/ سويد
١٢١- ڕێزان ساڵح شانۆکار نەرویج
١٢٢- ڕێناس عارف/ کارتۆنیست، هۆڵندا
١٢٣- سارا ویسی سوید
١٢٤- سالار ڕەشید سویسرا 
١٢٥- سردار قادری/ سوئد
١٢٦- سمکۆ ڕەشید سەیدە چالاکی سیاسی
١٢٧- سنا پیرخضران سوئد
١٢٨- سورمە حەمید، کارمەندی کەیسی پەنابەری لە UN، لەندەن.
١٢٩- سید خالید، چالاکوان، رانیە
١٣٠- سیروان ئەمین/ فینلاند
١٣١- سەرکەش عەبدولکەریم، کرێکار، وەرگێڕ، شوفێری تاکسی ئوپسالای سویدا 
١٣٢- شاباز محمود/ هەڵسوڕاوی کرێکاری/ ڕاگەیاندن کار/ سلێمانی
١٣٤- شرافت ویسی/ سوید
١٣٥- شلێر عبدالمجید/ مامۆستاو چالاکوانی سیاسی
١٣٦- - ڕوناک مغدید/ المان — کۆلن
١٣٧- سۆران زەکی/ مامۆستا، وەرگێڕ/ فینلەند
١٣٨- شۆڕش مەولانی
١٣٩- شیرین فتاح/ فینلاند
١٤٠- شیرین ئەحمد چالاکەوانی یەکسانیخوازی ژنان، سوید
١٤١- جەمال شوشە، پێشمەرگەی سەنگەر.
١٤٢- عادل فەیزوڵا، فینلندا
١٤٣- عادل ئەحمەد ، ھەڵسوڕاوی سیاسی و کۆمۆنیستی
١٤٤- عباس ایاغ 
١٤٥- عثمان احمد 
١٤٦- عه لی خدری ، بریتانیا شاری لندن 
١٤٧- عوبێد ڕەوف، لەندەن
١٤٨- عوسمان ئەحمەد/ دانمارک/ هەلسوڕاوی سیاسی
١٤٩- عومەر هەنگاو. کرێکار – فینلەندا
١٥٠- عەلی بەهرەوەردی، نوسەروشاعیر. سلێمانی.
١٥١- عەلی محەمەد ئەمین/ سلێمانی
١٥٢- كیوان کتابی/ سوئد
١٥٣- كەژاڵ نوری – شاعیر و چالاکوان- هۆڵەندا
١٥٤- کاڵێ کەریم، کرێکار، سویسرا
١٥٦- کامیار ئه‌حمه‌دی/ نه‌رویج
١٥٧- کامەران ئەحمەد، سلیمانی
١٥٨- کاوە پیرۆت، کەنەدا
١٥٩- کمال میرزا حسن، سلێمانی
١٦٠- گۆران عبدوڵڵا/ کەنەدا
١٦١- له‌یلا ئه‌رخه‌وانی
١٦٢- لوقمان وه یسی
١٦٣- محمد مینە/ ئەلمانیا
١٦٤- محمد ياسر الخياط ٠ چالاکی مەدەنی ناسریە- عراق
١٦٥- محمود احمد ، هەڵسوڕاوی سیاسی، سلیمانی
١٦٦- مختار محمدی، سوید
١٦٧- مريم مستەفا سلطانی، ئەڵمانیا
١٦٨- مریوان ڕەحیم/ کرێکار/ هۆڵندا
١٦٩- مریەم عەبدولرەحمان/ کەنەدا/ مامۆستا
١٧٠- مه هین دارایی/ سوئد
١٧١- میهرەبان علی ، فینلاندا
١٧٢- مەجید دڵنیا- ئەڵمانیا
١٧٣- ناسر مورادی/ نروژ
١٧٤- نزار حسێن/ فینلاند
١٧٥- نەجات ئەمین، خانەنشین، سوید
١٧٦- نەریمان ئەمین ، مامۆستا/ نەرویج
١٧٧- نەوزاد ساڵح، ھەڵسوڕاوی چەپ — سوید
١٧٨- هاوبەش داود،چالاکوانی سیاسی، قەڵادزێ
١٧٩- همایون گدازگر
١٨٠- وریا خوسرەوی
١٨١- ئاراس رەشید جێگری سەرنووسەری بۆپێشەوە
١٨٢- ئارام آلنبی، فینلاند
١٨٣- ئازاد بەکر، بریتانیا
١٨٤- ئازاد عەلی كرێكار/ كەنەدا
١٨٥- ئاسۆ شەشۆیی/ فڕۆکەوان/ سوید
١٨٦- ئاسۆی ژیان دۆست/ شوفێر/ لەندەن
١٨٧- یاسین کەریم عەبدوڵا ڕۆژنامەنوس، فەرمانبەر لەکتیبخانەی گشتی سلێمانی
١٨٨- یوسفە سوور دانمارک
١٨٩- ئیبراهیم محمدیان/ نەرویج
١٩٠- ئیبرایم حه یده ری/ سوید
١٩١- ئەحمەد شوان/ سوید
١٩٢- ئەکرەم عبدولا، نەرویج
١٩٣- ئەنوەر پێنجوێنی
١٩٤- طاهر حسن
١٩٥- عبداڵله محمود
١٩٦- دەشتی جەمال
١٩٨- ئاسۆ فەقئ چالاكوان نەرویج
١٩٩- سەردار قادری
٢٠٠- سەرکەش عبدالکریم وەرگێڕ سوێد
٢٠١- حاتم خضر طە وەستای کاشی کوردستان هەولیر 
٢٠٢- رێباز عزیز بەریتانیا
٢٠٣- شوان محمد کریم رۆژنامەنوس کەرکوک
٢٠٤- کەمال رەئوف رەحیم رۆژنامەنووس سلێمانی
٢٠٥- سەنگەر سابیر 
٢٠٦- عباس رۆستەم/ خانەنشین/ سلێمانی
٢٠٧- سلاح حسین خانشینی پێشمەکە دێرینەکان سلێمانی
٢٠٨- ئایار باقی محەمەد/ یاساناس سوید
٢٠٩- سالار ڕەشید/ سویسرا 
٢١٠- شەماڵ جەودەت مستەفا – کەنەدا- وەرگێڕی زمان
٢١١- ئاسۆ فەقێ چالاكوان نەرویج
٢١٢- جەبار حەمەد کەنەدە
٢١٢- پێشڕەو عەلیپور
٢١٣- رحمان باب/ کەنەدا
٢١٤- فازیل عوسمان سویسرا
٢١٥- سەرگوڵ ئەحمەد کەنەدا
٢١٦- یەدێ مەحمودی- ئەندامی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران
٢١٧- پێشڕەو عەلی پورە
٢١٨- مام فەرهاد 
٢١٩- جەمال مەحمود- چالاکوان- کەنەدا
٢٢٠- ئەیوب فایەق- کەنەدا
٢٢١- کامی قادر، نووسەر، سوێد
٢٢٣- کاوە پیرۆت- کەنەدا
٢٢٤- مریەم جەمیل- کەنەدا
٢٢٥- سەدیق کریمی
٢٢٦- مریم عبدولرەحمان/ کەنەدا/ مامۆستا
٢٢٧- ئامینە حسن مامۆستا
٢٢٨- سروە محمد ئەکرم/ هەولێر
٢٢٩- فاتیمە علی/ هەولێر
٢٣٠- سامان ابراهیم کرێکار/ سلیمانی
٢٣١- چنور محمود قادر/ هونەرمەند/ بەریتانیا
٢٣٢- توبە کەمانگەر 
٢٣٣- گەشاو ابراهیم/ کۆیە 
٢٣٤- ئەیوب ڕازانی 
٢٣٥- شێرزاد چۆبانی 
٢٣٦- ڕێکخراوی شوفێرانی تەکسی 
٢٣٧- مریەم عەبدولرەحمان/ کەنەدا/ مامۆستا
٢٣٨- دایکی داروین لەندەن
٢٣٩- لیلی احمد/ کندا
٢٤٠- نەغەدەی شێخ عوسمان
٢٤١- ڤیان کریم سوید 
٢٤٢- احمد جوانکار نوسەرو هەڵسوڕاوی سۆسیالیستی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە