سەبارەت بە چاکەی ئەردۆگان و دیسپۆتەکان بەگشتی

Tuesday, 23/05/2023, 16:01

9292 بینراوە


زڕە لۆژیک دەڵێت:"پێویستە سەرەڕای خراپەکان چاکەکانیش ببینین"،لێرەدە لۆژیک صفر دەبێتەوە!چونکە هیچ دیکتاتۆرێک چاکەیەک ناکات،گه ر بەرژەوەندی خۆی تێدانەبێت،وەک نوسەرانی گاندی وستالین لەدوڕیانی مرۆڤایەیدا دەڵێن:لەڕوی مۆڕاڵیەوە دیکتاتۆرەکان  هەمویان بێڕەوشتن.
ئەوە درۆو سەفسەتە و دیماگۆژیەتی زڕە ڕۆشنبیرانە دەڵێت: ‌باهەرچاومان لەخراپەکان نەبێت باباشەکانیش ببینین! لەڕاستیدا خاوەنانی ئەم بۆچونانە لایەنداری ئایدیۆلۆژین لەڕاستیدا وەک مۆنتیسکیۆ دەڵێت:ئیستیبدات گورزێکی جەرگبڕ لەمرۆڤایەتی دەدات، لەوشوێنەی دیکتاتۆر هەیە مرۆڤ بونی نییە بەمانا فەلسەفیەکەی ،خودی ستەمکار و ڕەعیەتەکەی بەدەرن  لەمرۆڤایەتی. ئەگەر دیکتاتۆر چاکەیەکیش بکات ئەوکاتەیە کە لەبەرژەوەندی خۆیەتی،ئەو هەروەک شوان وایە هەوڵدەدات مەڕەکانی زۆربن ،قەڵەوبن،بەڵام هەرکات پێویستبکات سەریان دەبڕێت.  ئەمڕۆ لە ژێرلێوەوە ئەردۆگانیستەکان دەڵێن :ئەردۆگان باشتربو،لە ئەوانیدیکە واتا عەلمانیەکان. بەبێ ئەوەی پێمان بڵێن بۆچی باشتربو،ئایا ئەردۆگان داگیرکارنییە!ئەوپەڕی ئەحمەقی ئەوەیە مرۆڤ فەزڵی ئاغایەک بدات بەسەر یەکێکی دیکە ،چونکە هەموو داگیرکەرەکان ئامانجێکیان هەیە ،باشێوازەکەیشیان جیاوازبێت. لەوانەیە دیکتاتۆرێک زیرەکتربێت لەیەکێکیدیکە،بەڵام لەڕوی پرەنسیپەو هیچیان باش نین و بێ مۆڕاڵن.دەسەڵاتی ئیسلامیەکان لەتورکیا هەروەک سەرەتای دامەزراندنی تورکیا ی عەلمانی،پەنایان بۆ تەکتیکی سیاسی بردو هەڵوێستی تەکتیکیان هه بوو،کاتێک بەهێزبون گەڕانەوە سەرسروشتی خۆیان فاشیستبون.
ئەردۆگان و دەسەڵاتەکەی بەبەرچاوی دونیاوە هێرشیان کردە سەر عەفرین و هێرشەکەیان پیرۆزکرد،بەناوی خوداو ئاینەوە ،لە مزگەوتەکان سوڕەتی فەتح خوێندرا!دەیانشاری خاپورکرد له باکور، داعشی بەردایە گیانی ئێزیدیەکان !هێشتا هەندێ مرۆڤی ئیدیۆلۆژی بێ مۆڕاڵ دەڵێن ئەردۆگان لەعەلمانیەکان باشترە! خۆ گەر عەلمانیەکان هەوڵیاندابێ تاوانەکانیان بشارنەوە،ئەوا ئەردۆگان هەوڵیداوە تاوانەکانی پیرۆزبکات بەرامبەر بە گەلیکورد. عەلمانیەکان خاکیان داگیردەکرد،ئەردۆگان لەڕێگەی هێزی ئاین و دەروێشەکانی زهنیەتیشی داگیرکردووە. من ناڵێم عەلمانیە کان باشترن،یانخراپتر.بەڵکو تەنیا جیاوازی بارودۆخ و سەردەم وادەکات هەڵوێستی جیاوازیان هەبێت،لەڕوی جۆریەتییەوە . بەڵام دەسەڵاتی ئیسلامی تورکیا مەترسیدارترە لەبەر هۆیەکی ئاشکرا ،دین.بێگومان بونی ئاکەپە و دەسەڵاتی ئیسلامی لەتورکیا وایکرد داگیرکاری ئەردۆگان ئاسانتربێت،بەهۆی ئەوەی کە کورد موسڵمانن و بەئاین ئاسانتر دەخەڵەتێن.پاشان ئەگەر عەلمانیەکان ئەوتاوانانەیان کردبا لە وانەیە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیش جیاوازبوایە،لەکاتێکدا دەوڵەتانی دەوروبەریشمان ئیسلامین.لەناوخۆی کوردستانیشدا ناڕەزایی فراوانتر دەبو بەرامبەر ئەردۆگانی جەلاد و مناڵ کوژ.
لەکۆتایدا دەبێت ئەوە بیر ئەو زڕە ڕۆشنبیرانە بێنمەوە،کە دیکتاتۆر پێویستی بە چاکە نییە ،چونکە سروشتی حکومەتی دێکتاتۆری وایە فەزیڵەتی سیاسی بۆخۆی دژی سروشتی ئەم شێوازە حکومەتە!کەواتا سەفسەتەو وڕێمەی زڕ ە ڕۆشنبیران،دەربارەی دێکتاتۆر ئەردۆگان جگە لە لایەنداری و مەرایی شتێکیتر نییە.
ئێستا ڕەنگە ئەم ئەردۆگانیانە بڵێن تۆش لایەنداریت مادام دژی ئاکەپەو ئردۆغانیت .بەڵام بەباوەڕی من ئەردۆگان خراپترینە نەوەک لایەنداری یەکدکیتربم،وە ئەردۆگان نەفەسی بۆ کوردی ئازاد نەهێشتۆتەو لە هەمو ئاستەکان شەڕ دەکات لەدژی بزوتنوەی ئازاد ی کوردستان نەک لەناوخۆ ی تورکیا بەڵکو لەهموکوردستان،ئەوەی وایشی کردوە بڵێم ئەردۆغان خراپترینە بۆ کورد لەبەرئم هۆیانەیە.
یەکەم :ئەردۆگان تەبەنی ئیخوانیزم دەکات و ئەوەش هێزی بەدەوڵەتی ترک بەخشیوە کە لایەنگری زیاتربێت لە وڵاتانی عەرەبیشدا ئیخوانیەکان پشتیوانی دەکەن،ئەویش دەتوانێ ئاین بەکاربێنێت بۆ مەبەستی فاشیزمی تورکی.
دووەم: وەک وتم کورد موسڵمانە و بە ئاین باشتر دەخەڵەتێ ئەردۆگان ئازادیخوازان تەکفیردەکات.
سێیەم:لەناوکورد هێڵێکی خیانەت هەیە بەپشتیوانی دین توانیویانە فوبکەنە ئەردۆگان و مناڵە ورتکەی اخوانی لایەنگیری ئەردۆغان زۆربێت و دواجار لەسەردەمی ئامدا تۆڕێک ی سیخوڕی مەترسیدار لەهەرێم پەیدا بووە.
چوارەم:حکومەتی هەرێم بەتەواو تەسلیمی ئەردۆگان بووە و بنماڵەی بارزانی چاڕەنوسیان بەندە بە ئاکەپەو ئەردۆگان.
پێنجەم :یەکگرتو وەک هێڵێکی خیانەت لەناوکوردان دا ،لەسەردەمی ئەردۆگاندا بەئاشکرا دژە شۆڕشی ئازادین،کە عەلمانیەکان هەبن دەچنەو ە کەوڵی خۆیان.
شەشەم :ستراتیژو خەونی ئەردۆگان لە کوردستانی باکور زیاتر دەڕوات و هموکوردستان دەگرێتوە ،بەڵام عەلمانیەکان دروشمیان ئەوەبو،ئاشتی لەوڵاتدا ئاشتیە لە جیهاندا واتا ئەوەند گرفتیان کوردانی دهرەوەی تورکیا نه بو،بەنەمانی ئەردۆگان لانیکەم باشوروڕۆژئاوا لەدەست فاشیزمی تورکی ڕزگاری دەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە