شیمانە

Sunday, 18/06/2023, 0:23

3240 بینراوە


دەشێت 
تەزیوی دەستم، بەربگرێت لەبەرکەوتنی دەستت.
پێدەچێت
رۆژێك زمانم گۆنەکاو نەبا، ناوت.
لەوانەیە
چاوەکانم هێندە کزبن، بە ئاستەم بڕواننە پرشنگی چاوت.
دەگونجێت
ترپەی دڵم، ئاوێزانی ترپەی پێت نەبێ.
دەلوێ
بۆنی سمڵ و مێخەکی گەردنت
 ئاوێتەی هەناسەم نەبێ.
بەدوری مەزانە
بۆ یەکجاری بەجێت بێڵم.. بەجێم بێڵی.
وەلێ ئەستەمە .. زۆر ئەستەمە  
 کە، بتوانم .. لەبیرتکەم.
هەرکات .. توانیم، 
ئاو لە دەسکەواندا بکوتم
زەوی لە سوڕان رابگرم.
ئا ئەو ساتە .. 
لەوانەیە، کە، بتوانم .. تۆ لەبیرکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە