زانستی فێربوون وبیری زەردەشتی (بەشی 1، 2)

Tuesday, 19/09/2023, 20:02

2907 بینراوە


لە پەروەردەی زانستی ئەمرۆدا، مرۆڤ لەرۆژی لە دایک بوونێوە خۆی خۆی فێردەکات، خۆی بەدوای فێر بووندا دەگەرێ. قووتابخانە کار ورێگای چۆنێتی گەران بەدوای فێربوونیدا بۆ قووتابیەکان ئامادەدەکات.
بەشی یەکەم، لە پێنج بەشی زانستی فێر بوون. 
زانستی فێربوون، (بەشی یەکەم).
فێربوون!! 

پێشەکی دوو جۆرن:

1- فێربوون بەشێوەیەکی زانستییانەی سەردەمیانە.(فەلسەفەی زەردەشی)
2- فێر بوون بە شێوەیەکی ئاینی ئیبراهیمی(جوو، مەسیحی پەیمانی کۆن  و ئیسلام). واتا؛ گوتنەوەی زۆر ودەرخ کردن.

پەروەردەی دروست وزانستیانە، بەپێچەوانە هەندێ لە قوتابخانەی فێربوون وپەروەردە پەیرەویدەکەن، مرۆڤ لەهەموو تەمەنێکدا پێویستی وتوانای فێربوونی هەیە. پێویست بەدەرخ کردن وتیلاوەت وتنەوەی زۆری نابێ.
هەندێ کەس وابیر ئەکەنەوە، مرۆڤ  لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیدا، توانای فێربوونی کەم دەبێتەوە، مرۆڤ بە چونە تەمەنیانەوە، توانای فێربوونیان لە نەمان نزیک دەبێتەوە.
لە پەروەردەی زانستیدا، قووتابی گوێرایەڵ بۆ کۆمەڵگا ئامادە ناکەن، بگرە قووتابیەک ئامادەدەکەن، هەمیشە دوودڵبێ لە ئاکامی فێر بوونی وهەمیشە بەدوای باشتر وچاکتردا بگەرێ.
گۆرانکاری لە شێوە ورۆحی پەروەردەدا، پەیوەستی بە شۆرشی  بیر وهزر لە کن مرۆڤ روویداوە.
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا گۆران کاری فرە بەسەر رۆح وشێوەی پەروەردەدا هاتووە.
شۆرشی بیردۆزی وفەلسەفی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا زۆرن ولەژمارە نایەن، بەتایبەتی  داهێنانی نوسین وژمارەکان. هەروەها دۆزینەوەی، چاندن وبەرهەم هێنانی دانەوێڵە و کەشاوەرزی. .

لەشۆرشی بیر دۆزیدا لە هەموویان گرنگتر، هاوکات پەیوەندی بە  پەروەردەوە وباسەکەمانەوە هەبێت؛ ئەمانەی خوارەوەن. 
1- هاتنەکایەی بیری زەردەشتیان.
2- شۆرشی فەلسەفەی میتافیزیکیا. فەلسەفەی یۆنان وسوقراتیزم.
3- شۆرشی  دژی زەوی چەقی گەردوونبێت، رۆژ بەدەوریدا گربخوات (لەسەردەستی " کۆبرنیکس " دژی بیری   "بەتلیمۆسی").
4- شۆرشی ئەتۆم یان کوانتەم.
خاڵەکانی دەست نیشانم کردوون، خاڵە هەرە سەرەکێکانن، کە شێوەی بیرکردنەوە وپەروەردەیان لە رەورەوەی ژیانی مرۆڤدا گۆریون. مرۆڤی لە ئالەتێکی خەزنی زانیاری کردنیە مرۆڤێکی بیرکەرەوەی گەرانی بەردەوامی، بەدواچون بەدوای زانیاریدا وبیری چاکدایە.
بیر وگرفتێکی ئاوەها، بەباش ئەزانم، وەڵامی بەم شێوەیەی خوارەوە بدەمەوە:
لەسەر گفتی فەیلەسوفی فەرەنسی( میشێل مۆنتێن 1533-1592) باوەرەکەم دارێژم . کاتێک هێژێ؛ کامیان؛ مێشکێکی پڕ، یان مێشکێکی  باش خاسە؟
واتە فێر بوون لەسەر شێوەی ئاینی (ئیبراهیمی)ئیسلامی: تیلاوەت(وتنەوەی زۆر) ودەرخ کردن ومێشک پڕ کردن؛ باشە.
یان فێربون!! بە شێوەی زانستی خاسە؟
 مرۆڤ فێربکرێن چۆن فێرببن. بەدوای بیری باشتردا بگەرێین.
مرۆڤ لە هەموو تەمەنیەکیدا، لە شێوەی فێر بوونی زانستیدا، فێر دەکرێن بیر بکەنەوە. خۆیان بە دوای فێربوونا بگەرێن.
بەدواچوون بکەن، خۆیان بەدوای فێربوندا بگەرێن. میکانیزم وئالەتی لەم جۆرە فێربوونە لە ماڵەوە ولە قووتابخانەدا لەسەرەتادا فێردەکرێن.
بە گوێرەی فەلسەفە وزانست سیستەمی فێربوون، 
یەکەم/ لەسەر مەنهەجی پرسیارکردن، هەروەها وەڵام دانەوەیە. زانیاری لە ئاسمانەوە نایەت، بگرە لە دوو دڵی لە ژیانی مرۆڤەکانەوە دێن.
دووهەم/ دوودڵی وگەران بەدوای وەڵامدا، پێویستی بەدواچون وخوێندنەوەهەیە.هاوکات پێویستمان بە گەران وبەدواچونێکی مێژووی دەبێ.
سێهەم/ بەتیۆری کردنی!! گەیشتنە ئاکامی دەست کەوتی پشکنینەکانمان. دەستکەوتە زانیاریەکان ئەکەینە تاقی کردنەوە. بەم شێوەیە ئەگەینە تێۆری زانستی. 
چوارهەم/ زانستە زانیاریەکانمان، پاشان تێهەڵکێشی فەلسەفەی دەکەین. بەشێوەیەکیتر دەچێتە سەر رێرەوی مێژووی بیری مرۆڤ.
*********************************.

(بەشی دووهەم)

 شۆرشی بیری زەردەشتی وهۆکارەکانی لەسەر پەروەردە وفەلسەفە

دووهەم شۆرشی گەورەی پەروەردە وفێربوون، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لەسەر دەستی زەرادوشتادا بوو. لە زۆر جێگای دنیادا ناوی زەرادوشتایە، ئێمە بەڵام واز لە کێشەی ناولێنان دەهینین. بە باشی دەزانم بە زەرادوشتا بانگی بکەم، تا بە زەردەشت بانگی بکەم. زۆربەی دنیا بەم ناوە بانگی دەکەن.
زەرادووشتا خاوەنی گاتا(سرود)ی زەرادوشتیە، 14 سەدە پێش زاین، واتە 3400 ساڵ بەر لە ئەمرۆ ژیاوە. گاتاکان بەبێ دەسکاری ماونەتەوە، من بەش بەحاڵی خۆم زیاتر پشت بە گاتاکان، تا ئاڤێستا دەبەستم. بەگوێرەی ئارکۆلۆجی دۆزراوەی سەردەمیانە  ودێرین نزیکەی 70 مێژووی جیاوازی بوونی زەرادوشتا هەن. زەرادوشتا بە گوێرەی لێکۆلینەوەی هەرە زانستی نزیکەی 3400 ساڵ بەر لەئەمرۆ ژیاوە. ئێمە  بەباشی دەزانم، ئەم مێژووی بوونەی لەکن خۆمان بەکەینە راستی. 
لەنوسراوەکەمدا پشت بە گاتاکانی زەرادوشتا دەبەستین تا پشت بەئاڤێستا ببەستین، چونکەئ اڤێستا دەستکاری کراوە، وەکی خۆی نەماوە.
زەرادوشتا حەڤدە سرودی بە شیعر وئاواز وریتم وتووە، ئاسان بووە بۆلەبەر کردنیان ولەسەر زارەکی دەماو دەم تا ئەمرۆ گواستویانەتەوە، بۆیە وەکی خۆی ماون.
زەرادوشتای فەلسەفە ورێگای بیرکردنەوەیە، پێش ئەوەی ئاین، یان ئاینی دەوڵەتی ساسانی وداهێنەری خودای تاقانەبێت. شۆرشێکی بیردۆزی وبیرکردنەوە بووە. بیری چاک، گفتی چاک، رەفتاری چاک. 

بیرکردنەوەی چاک واتە و داهێنان.

بیری زەرادوشتا، لەسەرەتای فەلسەفە ومیتافیزیایە، واتە عەقڵی پشت بیری سروشت، یان فیزیا(ئاگر، زەوی، ئاو هەوا)، گوزارشت دەکات.
ئەرستۆ تالیس(٣٨٤ی پ.ز - ٣٢٢ی پ.ز)، فەیلەسوف وقووتابی سوقرات هێژێ؛ ئیفلاتوون قووتابی زەرادوشتا بووە، زەردوشتایەک، کە 1000 ساڵ پێش ئێمە ژییاوە، ئێمەیان بەرەو بیری فەلسەفیانە بردووە.
فیساگۆرس لە 580 ساڵ پێش زاین ژیاوە، فەیلەسوفێکی مەزن بووە. پێش سوکرات بە دووسەدساڵ بوونی هەبووە:
هێژێ من قووتابی زەرادووشتا بووم.
بیر وفەلسەفەی زەرادوشتی، فەلسەفەی لە تێروانینی سروشتییەوە(فیزیایەوە)(ئاگر، ئاو، زەوی وهەوا) گۆری بۆ میتا فیزیک، واتە تێراونینی لە فیزیایوە گۆری بۆ تێروانینی کۆمەڵایەتی، یان قووڵی کردەوە بۆ فەلسەفەی کۆمەڵایەتی ودەوڵەت داری وبیر لە ژیان کردنەوە
مارتەن  هۆگ لە ناوەراستی سەدەی نۆزدەهەمدا زەرەدوەشتای، ئاڤێستا وگاتاکانی وەر گێرا بۆ زمانی ئەڵمانی.
بیری زەرادوشتای  بەزمانی ئەلمانی و بڵاو بونەوەی لە ئەوروپادا، شۆرشێکی بیردۆزی بوو لە سرانسەری دونیادا، فەیلەسوفی گەورەی ئەلمانی نیتشە کیتابە بە ناو بانگەکەی بەناو ئاوای گوت زەرادوشاتای لە ساڵی1883 یەکەم کەرەت بڵاوی کردەوە.
بیر وفەلسەفەی زەرادوشتا لە خاڵی سەرەکیدا گر دەخوات.
1- ئامانجی مرۆڤایەتی خۆشگوزەرانی لەسەر زەوی بەدیبهێنێ.
2- زەرادوشتی  ئامانجی ژیانی هەموو ئاژەڵ وزیندەوەرێک وسەوزی وبەرد ودار بە ئاشتی وهارمۆنی بە خۆشگوزەرانی پێکەوە بژین.
بەدی هانینی ژیانێکی خۆشگوزەرانی بۆ کۆسمۆس، پێویستە مرۆڤ لەگەڵ سروشت وئاژەڵدا بە هارمۆنی ویاسای رێخەری سروشتیدا بژن. ئاهورامەزدا پەیوەندی بەمرۆڤەوە هەیە، چونکە ئاهورامەزدا لە ئەقڵ ودەرونی مرۆڤدا دەژی. دیاردەیەک نییە لە دەرەوەی مرۆڤ بژی. بگرە لە ناو ئەندێشەی مرۆڤدا دەژی.

بیرکردنەوەی دروست وچاک (ئاهورامەزدا).

1- هەمیشە لە ژێر یاسا وهارمۆنی کۆسمۆسدا بەردەوامە.
2- ئاوهورامەزدا، رۆحێکە سروشتی خانم وپیاوی هەیە. ژن وپیاو لە ناخی ئاهورامەزدا بەیەکسانی رۆڵ دەبینن.
3- هەموو بوون لە ژێر یاسای هارمۆنی ویەکسانیدا بەرێوە دەچن. مرۆڤ بیری چاکی ناخی ئەکاتەوە وگفتی ورەفتاری چاک ئەکات، تا بتوانێ بوون هەمیشە بەرەو پێشەوە بەرێ.
3- ئەندێشە، (ساجێس)، مانای نامێنێ، گەر مرۆڤ گوزارشتی یەکسانی لەگەڵ کەوندا لێ نەکات. واتە رێز لە هەموو بوونەوەرێک وسەوزییەک نەگرێ.
4- زەردەشتی (زرادوشتی)فەلسەفەیەکە مرۆڤ فێردەکات دەسەڵاتی چاکە بەسەر خۆی وسروشت وئاژەڵدا بچەسپێنێ. 
لە زەردەشتیدا مرۆڤ خۆی خاوەنی بیری خۆیەتی، خۆی تەحەکووم بەسەر ژیان وبیریدا دەکات. خودا یان ئاهورە مەزدا نای ترسێنێ بگرە خۆشی دەوێو نایەوێ مرۆڤ خراپە هەڵبژێرێ. ئاهورا مەزدا دادگاو قیامەتی بۆ مرۆڤ دروست 
یەزدان(ئاهورەمەزدا) لەهزر وبیرانەبێ بوونی نییە.

ئاهورامەزدا عەقڵ وعەشقە.

زەرادوشتا بەشی دووهەمی شۆرشی زانستی فێر بوون لەکن زەردەشتیان.
لە بەشی پێشوتردا، باسی دروست بوونی شۆرشی فێربوون لە کن زەرادوشتا کرد.
بەشی دووهەمی  شۆڕشی فێربوون لە بیری زەرادووشتادا.
شۆرشی فەلسەفی وزانستی زەرادووشتا لە گەڵ چونە پێشەوەی بیری مرۆڤ وزانستدا، فەلسەفەی زرادوشتا چونە پێشەوە، هەروەها مانای فراون بوون وفرەتر لە خۆ دەگرێ. لەگەڵ چونە پێشەوەی مێژوودا بیری فەلسەفەی زەرادوشتا نوێ دەبێتەوە وزانستی تر دەبێ، چونکە رێگایەکی بیرکردنەوەیە!! هاوکات لە گۆرەپانی بەیەک گەیشتنی زانست وفەلسەفە پێک دێ. 
خاڵی مردووی نییە، هەروەها وەستانی نیە لەپێشکەوتندا، وەک سروشتی فەلسەفە. نابی بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئاینی قین ورق ترسی جەهەنمدا تێکەڵ بکرێ
ئاهورا مەزدا، چ نییە میتافیزیا(فەلسەفە)نەبێت. مرۆڤ تێگەیشتنی لە خۆشگوزەرانی لە ناخیدا نەبێ ناتوانێ تێی بگات وبیهێنێتەدی.
لە ناکۆکی نێوان دژەکانی ناخی مرۆڤ، مرۆڤ بەهۆی ئازادی وزانستەوە، بیرە چاکەکان هەڵدەبژێرێ. بیری خاس لە زەرادەشتیدا ئاهورامەزدایە. ئاهورا مەزدا چ نییە، بگرە شیکردنەوەی دروستی زانستیانەیە لە ناخی مرۆڤەکاندا.
خودایە لای زەردەشتیان نییە، بە جنۆکە، مەلائیکە، جوبرەئیل، شەیتان وجەهنم  خەڵکی سەرزەمین بترسێنێ، مرۆڤەکانی بەترس توشی نەخۆشی دەرونی بکات وژیانیان لێ بکات بە دۆزەخ وبە درۆی بەهەشت فریویان بدات. ئەو مرۆڤانەی بە جەهنم ترسێندراون، بە بەهەشت فریودراون، توشی نەخۆشی سیکۆلۆجی دەبن.
ئەترسن، خەوی ناخۆش ئەبینن، بۆیان بکرێ درۆدەکەن، کەیفیان بەگەورەی بچوکی دێ، خانم وپیاو جودادەکەنەوە، زۆر نەخۆشی دەرونیتر، کەلێرەدا جیگای ئامژە کردنیان نییە.
مرۆڤەکان لە مێژوودا گەیشتنە بیری زانستی وبیری میتافیزیای بۆ شیکردنەوەی، ژیانی کۆمەڵ، ئاژەڵ، زیندەوەر وسروشتی  دەوروپشتیان. 
زەرادوشتا فەلسەفە، یان روونتر میتافیزیای لە ناخی مرۆڤدا دۆزییەوە، یان رەوانتر یەزدانی لەهزر ودەرونی  مرۆڤدا بەدی کرد.هەزار ساڵ دووای ئەو مێژووە، فەیلەسوفی گەورەی یۆنان (سوقرات) بۆ پەیرەوی رێگای ژیان، میتافیزیای کردیە بەرنامەی بیری فەلسەفی. قووتابیەکانی دوای خۆی؛ وەک پلاتون، ئەرستۆ، زینۆفیف لەسەری رۆشتن وپەرەیان بە فەلسفەکەیدا، کە تائەمرۆ پەرەی پێ ئەدرێ وبەردەوامە وکاری پێدەکەین.میتافیزیا واتە بیری جوتی یان دوانی، لەجەنگدان، وێنەیەکی ئاسانتر وەک: (ئاهورا مەزداو) (ئەهریمەن)، دوو دیاردەی جودا نین لە دەرەوەی هزری مرۆڤدابن، بگرە لەناخی مرۆڤدا، لەیەک گرتن وجەنگی بەردەوامدان، لەم جەنگە بەردەوامەدا مرۆڤ خۆشگوزەرانی یەزدانی بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ. بیری چاک دەست نیشان دەکات تا گفی چاک ورەفتاری چاک بکات، لێرەدا بیری تاقانەی ئاهورامەزدا دێتە دی، کاتێک لە بیری مرۆڤدا بیری چاک دەبێتە پەیرەورێرەوی، مرۆڤ ئازاد بەخۆشگوزەرانی وبەپشت بەخۆ ئەستوری دەژی. 
ئاهورامەزدا تاقانەیە، بەڵام چاکە وخراپە چ نین تەنیا لە ناخی مرۆڤدا دوو دیاردەی یەگرتون. مرۆڤ لە بیری زەردەشتیدا بە هێزی زانستی میتافیزیای، ىیری چاکە هەڵدەبژێرێ وپێشی دەخات ولەهەمان کاتدا پشت دەکاتە بیری خراپە.

مرۆڤ لە گاتاکاندا(سرودی زەرادوشتا) فیر دەىی؛ 

1- بەچەکی زانست کاربکات. 
2- بەبیری ئازاد بیر بکاتەوە.
3- بە خۆراگری، پشت بە خۆ بەستن هەنگاوەکانی بنێ. 
واتە لەبیری چاک نزیک دەبێتە وتێیدا قوڵ دەبێتەوە. عاشقە؛ عاشقی ژیانی خۆشگوزەرانی بۆ کۆسمۆس دەوێ.
لە بیری زەرادوشتیدا مرۆڤ هەمیشە خۆی خوای خۆیەتی، یان خۆی شەیتانی خۆیەتی. ئەهریمەن دیاردەیەک نییە لە دەرەوەی عەقڵ بێ، بەردەباران کرێ، بگرە شەیتان لە عەقڵی مرۆڤدایە، مرۆڤەکان لە فەلسەفەی عەشقی ئاهورامەزدا دورکەوتوونەتەوە.
ئاهورامەزدا ئەندێشە وئەقڵی چاک خۆشگوزەرانی مرڤەکان وهەموزیدەوەرەکانی دەوێ، بگرە مرۆڤن، بەڵام بە بیری میتافیزیا.
ئاهورا مەزدا، جڵەو دەداتە دەست مرۆڤ خۆشگوزەرانی بۆ کۆسمۆس هەڵبژێرێ.
ئاهورامەزدا تاقانەیە، بەڵام چاکە وخراپە دووبەرەی ناکۆکی یەگرتون، مرۆڤ لە بیری زەردەشتیدا ىیری چاکە هەڵدەبژێرێ و پێشی دەخات، ئەمەیە تاقانەی خودا،(مۆنۆتێیزم).
لە بیری زەرادوشتیدا مرۆڤ هەمیشە خۆی یەزدانی خۆیەتی. مرۆڤی بیری چاک، گفتی چاک وکرداری چاک واتە یەزدان، واتە عەقڵ، واتە عەشق.
بەواتایەکیتر یەزدان لەدەرەوەی هزری مرۆڤ بوونی نییە.
یەزدانی  لەکن زەردەشتی (ئاهورامەزدا)، ئامانجمان خۆشگوزەرانی ‌مرۆڤ وسروشت وئاژەڵە
ئاهورا مەزدا لە گاتای دووهەمدا هێژێ: 
رۆحی جیهان بۆمان ئەگری، تا ژیانێکی خۆشگوزەرانی لەسەر زەوی بهێنینەدی. ژیانێکی دروستی جوست(یاسای) بۆ کۆسمۆس؛ مرۆڤ، ئاژەڵ وزیندەوەر وسەوزی بێنێتە دی.
خۆشگوزەرانی دروست ئەبێ لەناکۆکی وجەنگی ژیانی پڕ خۆشی، لەگەڵ ژیانی هاوکات پڕئازار ومەینەتیدا بەرهەم بێ.
مرۆڤی خاوەن ئەقڵ وهۆشی جوست، بیری چاکە هەڵدەبژێرێ، تاگفتی چاک ورەفتاری چاک بکات. بۆ مرامی پاداشت، گفت رەفتاری چاک ناکات، بگرە لە سروشتیدا چاکە هەڵدەبژێرێ. خودایەک نییە لە عەرش وحەوتەبەقەی ئاسمنبێ موحاسەبە بکات گەر بیر وگفت کرداری چاک نەبێ. یاسای مرۆڤە بیر چاکەکانن دادگای دەکەن.
مرۆڤی زەرادوشتی، بە هزر وگفت وکرداری چاک رەفتار دەکات، تا ئازادبێ، خۆراگربێ          ژیانی خۆشگوزەرانی هاوکات لەدژی پڕئازار ومەینەتیدا بەرهەم دێ، بەمەرجێ ئێمە بە بیری چاک هەڵبژێرین وئازد پشت بەتوانای خۆمان ببەستین. تێدەکۆشین تا بتوانین ئازادبین وخۆراگر بین، تابتوانین بە خۆرسکی بیری مرۆڤ دۆستی وخۆشگوزەرانی بۆژیان هەڵ بژێرین. کەسی خاوەن هۆشی ئاهورا مەزدا، خانم وپیاو لە هزریدا جودانین، هەروەها ریز لە ژیانی ئاژەڵ ، زیندەوەر وسەوزی دەگرێ. هەوڵ ئەدەن شێوەی خراپ هەڵ نەبژێرین. خراپە وخراپەکاری کاری شەیتانین، بگرە شەیتان وخراپە بەشێکن لە بیرو ئەدێشەی خۆمان، بەکاری چاکە نەیان هێڵین، بە فەلسەفە وزانست، نەهێڵین بیری خراپ ونادروست گوزارشتمان لێ بکەن.
-----------------------------------------------------------.
زەردوشتا لە ناو بیر وهزردا یەزدانی بەدی کردووە، یەزدانێک نییە لەدەرەوەی عەقڵی مرۆڤدا بێت، هەروەک ئاهورامەزدا(یەزدان)، وپێچەوانەکەی "دیابڵ" (شەیتان) لە ئارەزوبیری مرۆڤدایە. دوو دیاردەی جیاوازنین، بە ئارەزوی خۆیان ئێمە بەرێوە بەرن، بە پێچەوانەوە، یەزدان لە خۆشەویستیماندایە، ئەو یەزدانە سروشتی چاکەو خۆشگوزەرانی خەڵکیە، زانست ومیتافیزیایە، یازدانێک نیە لەدەرەوەی ئەقڵی مرۆڤدا ىی، بگرە مرۆڤ خۆیەتی، بەڵام بەشێوەیەکی مەزن، مرۆڤێکە مەزنە چۆن فەیلەسوفی ئەڵمانی نیتشە لە کیتابی زەرەدوشتای ئاوەهای گووت، مرۆڤێکە لەسەر ومرۆڤی ئەمرۆوە. توانای بیری چاک دەست نیشان بکات.
کاتێک ئێمە هەوڵ ئەدەین بیری چاک بکەینەوە، زانست ومیتافیزیکیا یارمەتیمان ئەدات بیری چاک هەڵبژیرین، تا گفتی چاک ورەفتاری چاک بکەین.
بیری ناخی مرۆڤ، پێک هاتوون لە بابەت. هەر بابەتێک لەناخیاندا لە دوو دژواری یەگرتووی لە جەنگی هەمیشەیدان.
ئاهورامەزدا وئەهریمەن، فێربوون وخۆ گەمژەکردن، چاکە وخراپە، بەرزی ونزمی، ساردی گەرمی.
ئەمانە وزۆریتر دوو دیاردەی جیاواز نین، بەڵام بەدوانە دەبیرێن
بیری چاک پەرچاندنەوەی دژ بەچەوسانەوە، خەفەت، رق وکینە دێتە بەرهەم.
زەرەدوشتا بە زمانی "گاتا"، هاوکات زمانی ئاڤایستانیە، ئاڤاستا رێگاو کیتابی زەردەشتیانە. گاتا شیعرن 17 پارچە شیعرن. 3700 ساڵ لەمەو پێش لەسەر زمانی قوتابیانی زەرادوشتا بۆیان گواستوینەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە