ماتۆڕی حەماس بە وزەی ئیسرائیل وەردەچەرخێت

Friday, 22/12/2023, 12:24

2402 بینراوە


یەکێک لەدیاردە جوانەکانی سیتەمی دیموکراسی ئاشکراکردنی زۆرینەی نهێنیەکانە، بێترس وسڵەمینەوە، سەرۆکی زانکۆی پڕۆفیسۆری زاناکۆ "ئێندەبیت" ی ئەمریکا خاتوو " لیسلی جین" ڕاشکاوانە ئەڵێ ٧ ووڵاتی تەواو دیموکراسیمان ڕووخاند،٨٠ بۆ١٢٠ هەزار کەسانی نیشتیمان پەروەریانمان کوشت و فڕێمان دانە دەریاوە،لە جێگای ئەو سستێمە دیموکراسیانەی کە ڕوخاندمان، کەسانی شەلاتی و چەقۆکێش و خوێن خۆرمان دانا،کەچی گازەندەی بڵاوکردنەوەی ئاسایش و دیموکراسی و پێکەوە ژیان، ئارمی هەرە باڵامانە، لینکی کتێبەکەی خاتوو لسیلی دادەنێم، خۆت دەتوانی وردتر بخوێنیتەوە، بەهەمان شێوە "میرشامیر" ڕابەرێ زانکۆ " کارلۆلینای باشوور"یش هەمان
بۆچوونی هەیە، واتا هاودەنگ وهابیری خاتوو لیسلی جینە، هەرچەند ئەو ڕووداوانە سەرپایان بڵاوکراونەتەوە،لەلایان ڕێخراوە شۆڕشگێرەکانی ئەمەریکای باشوورەوە، بەڵام ئەم دوو قەڵەم لە شانە چوونکە پێگەی ئەکایمیان بەرزە و ئاسانتر دەستیان دەگات، بە نهێنیەکان، شایستەی هەر هەموو ڕێزێکن، لەگەڵ ئەوەشدا خاتوو "سۆسەن لندارۆ" کۆنە سیخوڕی "سی،ئای.ئەی" دوای ئەوەی کە ئاشکرای کرد کە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی لۆکەربی ساڵی١٩٨٨ لیبیان تاوانبار کرد، کەچی ئەم سیخورەی سی ئای ئەی خاتوو سوسەن، ئەڵێ ڕاست نیە، ئێمە زۆر چاک دەزانینن کە کێ فڕۆکەکەی خستەخوارەوە، بەکورتی خاتوو سۆسەن ئەڵێ وەخت بوو لەسەر ئاشکراکردنی ئەو نهێنیە سی ئی ئای بمکوژێت، لەم لینکەی خوارەوەشدا، وورتر بەدەنگ دەنگی خاتوو سۆسەن خۆیەوە،دەبیستیت.
مەبەستی سەرەکی کە چۆن ئیسرائیل حەماس بەخێو دەکات، بەڵگەکان گەواهین، کە ڕۆژانامەنووسان ئەو نهێنیانەیان ئاشکرا کردووە، کە ئیسرائیل بە ڕێگای قەتەر و تورکیا و ئەمەریکا هاوکاری حەماس دەکات، کە تەنانەت ڕۆژنامەنوسەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن، کە دوسیەی سامانەکانی حەماسیان خستۆتە بەردەست سەرۆکی ئیسرائیل ناتانیاهو، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، کەسامانێکی زەبەلاحیان هەیە لە تورکیا، قەتەر،ئەوروپا، چوونکە ترافیکی ژمارە بانکیەکانیان دۆزیوەتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە دەبینن کەهەر کات پلانی ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەت هاتبێتە پێشەوە ئەوا حەماس کارێکی کردووە کە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەت سەرنەگرێت، هەربۆ نموونە، ٩و ١٠ سێپتامبەر کۆبونەوە جی ٢٠دا ڕێکەووتن کەبە زووترین کات دوو دەوڵەت رابگەیەنن واتا سەربەخۆیی تەواوی فەلەستین و جیابوونەوەیان لە ئیسرائیل، وەک چەندین جار باسمان لێوە کردووە، ئەوەش لەبەر خاتری چاوی کاڵێ عەرەب نیە، نەخێر، بەڵکوو بۆ ئەوەیە،کەلە جێگای هێڵێ ئاوریشمی خەونی چینیەکان، کە هێڵێکی شەمەنەفەری بارزارگانیە لە چینەوە بۆ ئەفغانستان پاشان ئێران، دوای تورکیا و لەوێشەوە بۆ سەردەریای ناوەراست یان ئەوروپا.
ئێستا دەرامەتی چین١٨ ترلێۆن دۆلارە،بەرانبەر بە٢١ ترلێۆن دۆلار دەرماتی ئەمەریکا، ئەی ئەگەر هێڵی ئاوریشیمی بازرگانی جێبەچی کرا چی؟ ئەمە بێجگە لە بەرنامەکانی " بریکس" بۆیە بەپەلەپەل کەوتنە داڕێژرانی بەرنامەکانی جی ٢٠لە ٩و ١٠ سێپتامبەری٢٠٢٣دا، کە بریتیە لە دۆزینەوەی ڕێگایەک کە جێگای هێڵی ئاوریشمی بگرێتەوە، ئەوەش دروستکردنی هێڵی بازرگانی هند، بۆ دوبەی، پاشان سعودیە، دوایش ئوردون، دواتریش ئیسرائیل،ئەم بەرنامە لەپێش چاوی هەوومان لەدەلهی ڕاگەیەندرا، لەم پرۆسەدا زەرەمەندی یەکەم تورکیا، چوونکە ڕێڕەوی هێڵە بازرگانیە دەگۆڕدرێت وبە تورکایادا ناڕوات، بۆیە حەماسیان بەکار هێنا، ئەوبوو ٧ ئۆکتۆبەر، حەماس نامەردانە پەلاماری ئاهەنگی گەنجانیاندا لەنزیک سنووری غەزا و نزیکەی ١٣٠٠ کەس منداڵ گەنجیان کوشت، ناویان نا" تۆفان" ئەوەش ئەنجامەیەکی کوشتنی زیاتر لە٢٠ هەزارکەس، نیو هێندەش لەژێر داروپەردوەکاندا ماون،١،٧ملێۆن ئاوارە بێ نان و داو دەرمان، جارەنووسێکی نادیار، نەتەوەیەک لە و دەشتە تەنانەت زۆربە خێوەتێکیشی دەست ناکەوێت.
نموونەیەکی دیکەی زیندوو و بەڵگە نەویست، وەک شاروە نیە، حماس وداعش و ئیخوان یەک بەرنامەن، بەڵام بەلق پۆپی جیاواز، لەبنەڕەتدا یەک ئایدیان، کە داعش هات سەرەتا بەناوی دژایەتی ئیسرائیل وبۆ لەناوبردنی ئیسرائیل هاتە پێشەوە، کەچی سەرجەم وولاتانی ئیسلامی و عەرەبی داڕزاند، بەڵام خشتێکی دیواری ئیسرائیلیان نەڕووشاند. بەکورتی ئیخوان سەگێکی خوێڕی داردەستی خاوەن کۆمپانیا چەک سازەکان و چەک فرۆشەکانە، هەرە ترسناکترین و دڕنندەترین ئایدیە، چوونکە بەناوی ئاینەوە دەتوانێت، ژیری مرۆڤە ساویلەکەکان داگیر بکات، پەندێک هەیە ئەڵێ کە تەنها پیاوە ئاینەیەکان کە دەتوانن قانعت بکەن کە کەسێک هەرگیز نەتبینەوە،لێتبکاتە دوژمن، هەر پیاوە ئاینەکانن کە دەتوانن وات لێبکەن، کەبە لەناونردنیان نەبێت هیچمان بۆ ناکرێت، بیریشمانەچێت، نیتشەی بلیمەت فەرمووی دوای هەر تەقەکردنێک لەگەڵ پیاوە ئاینەکان دەستشۆردن بەسابوون، پێویستە، بۆیە هیوامە کە هەر یەکێکمان لەئاستی خۆیەوە،ببێتە شالیارێکی گەلەکەمان دژ بەو شەوەزەنەگە نفرەتیەی ئیخوانی، پێش ئەوەی سەگەکە سیرمەکە بخوات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە