ڕاوی شەوە زەنگ

Saturday, 02/12/2023, 20:49

4826 بینراوە


هێشتا چارەنووسمان بەو شێوەیە،کە هەرلە یەکەم چرکەی مشێک نەرم کردنمان بۆ وەرگرتنی باس خواسی ئەم ژیانەمان، لەم گەردونەی کە بۆی هاتووین وتێیدا پەروەردە دەکرێن، یەکەم وانە خودا پەرستێتی ئیسلامی و داب ونەریتەکانیەتی، لەوێشەوە لەگەڵیاندا ڕادێین وەک نان خوارد و ئاوخواردنەوە وبۆتە بەرنامەی ژیانمان، پشتاو پشتیش دەیدەینە دەستی نەوەی داهاتوومان، وامانیان ڕاهێناوە،گوایا  ئەوەی ڕوویداوە لەمێژووی سەرەتای ئیسلامەوە، تا ئەمڕۆ بەوشێوەبووە، کە بۆمانیان گێراتەوە و نوسراوەتەوە،پێداگیریشمان لێدەکەن،کە ئەوەش بەخواست فەرمانی خودای ئافەرێنەرە.
 هەرچەند ئەگەریش بزانین و دڵنیاشبین کە کارێکی دروست نیە، کەچی ترسە تۆقێنەرەکە و شەرمکردن ڕێگیرمان لێدەکات، کە نەگوونجان و بیرکردنەوەی دەروونی خۆمان بەیان بکەین و درۆ لەگەڵ خوودی خۆمان دەکەین، هەرچەندیش ئەگەر گوومانەکەمان لاوازیش بێت، بۆ نموونە ئەگەر بڵیین خۆ چاو لەجێگای چاو، یەکێکە لە یاساکانی حامورابی، جگە لەوەی کە یاسای حامورابیە، یاسایەکی دڕندانەیە، غاندی واتەنی ئەگەر چاو لە جێگای چاو بێت، ئەوا هەرهەموو جیهان کوێر دەبێت. یان ئەگەر بڵێین کەئەفسانەی کەشتی نوح بەهەزاران ساڵ پێش ئەفسانەی ئیسلام بوونی هەبووە، بەڵگەی مادیشمان بۆ ئەوە مەبەستە هەیە، کە ڕەوانشاد" تەها باقر" لەنوسینی بزماری سۆمەریەکاندا دۆزیەوە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە قورئان لەئەفسانە زیاتر شتێکی دیکە نیە. واتا دەماو دەم نەوە دوای نەوە، بۆیەکتریان گێڕاوەتەوە، کەچی، هەر سێ ئاینەیەکەی یەهودیەت، کریستیان،ئیسلام ئەڵێن خودا بۆمان ناردووە. 
لەهەمان ڕوانگەوە، گوایە خودا کاتی ڕۆژووگرتنمان بۆ دیاری دەکات،کە دەرکەووتنی خەتی سپی لە خەتە ڕەشەکەی سپێدەدا، بەقرەی ١٨٧، واتا ئیتر دوای ئەو دەرکەووتنە، نابێت نان وئاو بخۆینەوە، لەکاتێکیشدا دەبینن لەناوچەی باکوری گۆی زەوی ئەو خەتی ڕەش و سپیە بوونی نیە، نیوەی ساڵ یان شەوە یان ڕۆژە.
جگە لەوانەش کە بە دید و ژیری خۆمان دەبینن کە سەراپای ئاینەکان کۆپی ئەفسانەکان، ترسێک دەوونیمانی داگیرکردوە، ناوێرین و شەرمیش دەکەین، وەک کورتە چیرۆکەکەی " ئێج، سی، ئەندەرسۆن" کە هەرهەموو خەڵکەکە بەدرۆ ئەڵێن جلەکانی پاشا هەرە جوانترینە، لەکاتێکیشدا پاشا ڕووت قووتە، واتا خەڵکەکە هیچ جۆرە دەستەجل نابینن،چاوی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە، کە هەرە جوانترین دەستە جل لەبەری پاشادا دەبینن، کورتە چیرۆک نووسی دانیمارکی، کۆمەڵ ناسێکی بەتوانابووە و پێوەرەکانی بۆ بیرکردنەوەی گەلان پڕ بەپێستی خۆیەتی.
https://sv.wikipedia.org/wiki/Kejsarens_nya_kl%C3%A4der
مێژووی ئیسلام ئەڵێ محمەد لە شەڕی "بەنی قورەیزە" ٧٠٠ دیلی خێڵکەیانی کوشت، هەر لەدوای ئەو کۆمەڵکوژیەشەوە، خوودی محەمەد سواری کۆڵی"سفیە بن حیی" هاوسەری سەرۆک خێڵی بەنی قورەیزە "سلامە بن مکشوح القرزی"، بوو،  سەفیە باوک وبراو مێردەکەشی و هەرهەموو خێڵکەی سەربڕێندران، ئیتر ڕحمه تول عالمین یان ئەرحەم ڕاحمینەکان لێردایە، بەبێ ئەوەی کەسێکمان بوێریمان هەبێت و بڵێ کاکە ئەوە وەحشیگەریە، ئەمە چ جۆرە خودایەکە کەئەو دڕنندەیە قبوڵ دەکات!
زۆرینەمان ئاگادارین کە ڕادێۆو ڕۆژنامەکان و  تێڤیەکانی ووڵاتانی ئیسلامی کردیانە هەرا کە جاک کۆستۆ دەیاوانی ناوداری فەڕەنسی، بۆتە ئیسلام، دوای ئەوەی کە بینی دوو دەریا پێکەون و تێکەڵ نابن، ئەم درۆ بۆ لەکاتێکدا هیچ باسێک لەوبارەوە نیە،هەرچەند کەخۆشی بەفەرمی ڕایگەیاند، کە ڕاست نیە کە هیچ دوو ئاوی دیووە، نەشبۆتە ئیسلام، کەچی هێشتا دەنگی ئەو دەهۆڵە درۆزنە زیاتر وزیاتر دەنگ دەداتەوە، لەهەژاری ژیری کۆمەڵگای مێگەلی.
بەهەمان شێوە، بۆمانیان نووسیوە کە "عوقبە بن نافع" جەنگاوەرێکی پایەداری ئیسلام بووەو دەستی باڵای هەبووە لە ڕزگارکردنی گەلاندا، بەتایبەت باکوری ئەفەریقا، وێنەیەکی هەرە جوانترین کەسایتی ئەومان پیشاندەدەن، کەلەمرۆڤ دۆستیدا هاوشانی نەبووە، دەیان پەیکەری بۆ دروستکراوە، وەک کەسێکی قارەمان و پیرۆز تەماشا کراوە،  کەچی کاتێك ڕاستیەکان لەسەری دەخوێنیەوە،  لەزمانی کەسە باڵاکانی خوودی ئیسلامەوە، بۆ نمونە ئیمام جەلادینی سەیوتی، دەبینن کە عوقبە وەحشیەکی دڕنندە، لە دڕنندەیدا مەگەر ڤایکینگەکانی سکەندەناڤیا پێی بگات، ئەگینا هاوشانیان لە مێژوودا نادۆزینەوە، بەهەمان شێوە ئیبن کەسیر.
لە بدایە و نهایە لە بەرگی ١٢ دا، لاپەڕە ٦٢٩ نوسراوە.  ١،٣ ملێۆن کیژۆڵەی ئەمازیغی لە باوەشی دایک وباوکەکانیانەوە ڕفێندران وگەیاندیانە کۆشکی "نەسیر بن مەنسور" لەشام والی شام، هەرهەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە "متوکل" سواری هەر هەموویان بووە، بۆ ئەم باسە بڕوانە "اغانی ئەسفەهانی"، دەیانی دیکە پێداگری لەوە بابەتە دەکەن، بۆ سەرجەمی ئەم باسەش، شەهید فەرج فۆدە سەراپایان کۆکردتەوە لەکتیبێکدا،بەناوی حقیقه غائیبة، ئەمەش لینکی کتێبەکەی شەهید فەرەج فۆدەیە.
ئەوەی کە ئیسلام نویسیەو لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێت، گوایا ئەمازیغیەکان نەتەوەیەکی بەربەری، ئەشکەوت نشین بوون، پێستی گیانداریان پۆشیووە، بەربەریش بەمانای وەحشی و سووکایەتی کردنە، بەڵام لە ڕاستیدا، ئەمازیغیەکان مێژوویەکی پرشنگداریان هەیە، هێندە بەسە کە شاژن دەهیە پاشایەکی بەهێزی ووڵات بووە، ئەمەش گەواهیە کە ڕێگە دراوە کە ئافرەت بگاتە بەرزترین پۆست، هەروەها دەمارگیری ئاینیشیان نەبووە، چوونکە جوولەکە و کریستیان پێکەوە ژیاوون، بێکێشە، کەچی لەوەتەی کە عەرەبە ئیسلامیەکان هاتن ئیتر دەرگا لە ڕووی ئافرەت داخرا، چوونکە ناقس ئەقڵن.
گەوهەری باسەکەمان تەزویرکردنی پارەی سەردەمی " کەی خوسرەو، یەزگرد" پاشای ساسانیەکانە، لەلایەن "عەبدوڵای بن زوبێر،بەڵام زیاتر لەسەردەمی" یوسفی سەقەفی" بە چڕێ ئەوپارانە تەزویرکراون بەناوی پارەی ئیسلامی، هەتا ئێستا لە مۆزەخانەکانی شام، سعودیە، عێراق، میسر، وەک خۆی ماوە، هەرچەندیش نەیاتوانیووە، کە دەسکاری دەستەواژەی " پایەداربێت، خۆشەویستی خوا بۆ پاشا پیرۆزە" واتا بۆ پاشا یەزگرد، بەڵام لەبەر ئەوەی پارەکە تەنک بوە، لەهەر شوێنێکدا جێگایان دۆزیبێتەوە، ئەوا لااله الله یان یان ناوی محمەدیان بۆ زیاد کردووە، یان یوسف سەقەفی ناویخۆی لەسەرنووسیوە، ئیتر ئەمە بەڵگەیەکی بەڵگە نەویستە، کە ساختەکاری کراوە، عەرەب واتەنی دامغ.
تەها حسێن سەراپای ئەو مێژووەی کە خۆیان ناویان ناوە عسری جاهلی بەدرۆ دەخاتەوە، بەگەواهی مەیدانیەوە، بەڵام ئەفسووس مارک توین واتەنی، خەڵەتاندن هەزارجار ئاسانترە هەتا تێبگەیەنێت، کە خەڵەتاوە.
با بڵێین کە عەبدوڵا بن زوبێر، یوسف بن سەقەفی، تەزویرکردنی پارەی ساسانی، لە پێناو عوربەدا کردوە، کە عەرەب شانازای بە خۆیەوە بکات، کە مێژوویەکی دروشاوەیان هەیە، هەر وەک تورک، کەهەرچی لەسەر ڕووی زەوی هەیە، دەیان کەن بەداهێنانی خۆیان، ئەو گەلانەی کە لەکەلەپوردا دەولەمەندن، هەرگیز باسی هێچ ناکەن، بۆ نموونە کەس نەیبیستووە کە گرێکیەک باسی گریکیەکان بکات، چوونکە کەلەپورەکەیان گەواهی دەدات، ئەوە تورک و عەرەب، هەر هەموو داهێنانەکان دەکەن بە سامانی نەتەوەیی خۆێان، چوونکە هیچیان نیە جگەلە تاڵانی وکوشتن و دەستدرێژی، لەپاڵیاشیاندا سووکایەتی کردن بەئاینەکانی دیکە ونەتەوەکانی دیکە، سروشتی ئیسلام بوون وایە،کە سووکایەتی بەکەم زانینی ئاینەکان و نەتەوەکانی دیکە و سڕینەوەیان، وەک ئەڵێن وا١٤٠٠ ساڵە ئیسلام بوونی هەیە، ئەی کوا پەروەردەی ئیسلام، بۆ نەیانتوانی کۆمەڵگایەکی دروست پەروەردە بکەن؟ خۆت گوێ لەو ئیسلامیانە بگرە کە چ سووکایەتیەک بە یوتوبەر محمەد ساڵح دەکەن، لەکاتێکا بەڕەشەک و بەناشیرینترین شێوە سووکایەتی بە محەمەد ساڵح دەکەن، کەچی محمەد ساڵح هەر ئەڵێ براکەم،
هەزاران بوهتانیان بۆ  زەردەشتی، ئێزیدی، بەهای وکاکەیی کردووە،لەبەیانی تا ئێوارە دوعای ماڵوێرانی جوولەکە و سەرجەم دینەکانی دیکە دەکەن، ئەمازیخیەکان بەربەرنین، ئیسلام و عروبە کرویانە بەبەربەری، لەکاتێکدا خۆیان لەهەر هەموویان بەربەریترن.
تەنانەت لە پسپۆڕەکانمانەوە ببیستە، کە زۆربەی دەستەواژەی عەرەبی لەبنەڕەتدا کوردیەو قاڵبی عەرەبی وەرگرتووە،ئەمەش بەتەواوی لە عسر جاهیلەیەکەی ڕەوانشدا تەها حسێنەوە پشت ڕاست دەکرێتەوە.
بۆیە ئەڵێێن کاک "فەرهادشاکەلی" تۆ بۆ؟
نازانم بۆ لەپێناو خۆدەرخستنێکدا لە تێڤیەکانەوە، بەڕەشکە درۆ دەبەخشیتەوە، بەڕاستی پێم ناخۆشە کەبەو شێوە هێرش بکرێتە سەر کاک فەرهاد شاکەلی، بەڵام یەکێک لەوانە خۆم ناچاربووم، چوونکە زانست و سەرجەم ئاینەکان، هەمیشە دژ بەیەک بوون، وەک گەرم و ساردی تەزووی کارەبا، وەک پلوس ومینۆسی موگناتیس، دڵگرانم، لەگەڵ ئەوەشدا ناچارم کەبەدرۆی بخمەوە ، بەبەڵگەوە.
بەکورتی لێرەدا بۆمان بورهان بوو، کە پارەی سەردەمی یەزدگەر و کەیخوسرەویان تەزویر کردووە، جا ئەگەر باوەڕیان بە مێژووی خۆیان هەیە، چ پێسیوتیەکان بە تەزویرکردن هەیە؟ هەموو ئەم دیاردانە ئەوەمان بۆ دەسەلێنێت کە سەراپای مێژووی ئیسلام ساختەکاری تێدایە، تەنانەت قورئانەکەش، کۆپی هەمان دەستەواژەکانی "ئاڤێستا" ی زەردەشتیە بۆ نمونە جگە لەوەی کە سەراپای کەلەپوری یان سونەتی ئیسلامی، هەر لەدایک بوونی محمەد، باس وخواسەکەی وتەمەنی ٤٠ ساڵی، میعراجەکەی، یەکەم کەس کە ژنەکەی باوەڕی بە پێغمبەرایەتی هێناوە، پاشان ناوەکانی خوادا،پیرۆزی مانگا، هاتنی مەهدی، نوێژو ڕۆژو، تەنانەت جەژنەکان، دێڕبەدڕێی لە ئاڤێستادا هەیە، هەروەها ئایەکانی "ئەنعام ١٠٢، حەجاج ٦١بۆ٧٥، حەج٤٠، ڕعد ١٦، مائیدە٣٨، لوقمان ٣٠ ڕێک وەک ماشێنی فۆتۆکۆپی لەئاڤێستاوە وەرگیراوە( خەریکم و دڵنیام کە سەراپای ئیسلام و کەلەپورەکەی کوردیە، وەک پارەکانی کەیخوسرەو یەزدگەر، بەڵام هێشتا زۆرماوەو کاتیشم کەمە، تەنانەت خێڵی قورەیشی، خێڵێکی کوردن نزیک حەڵەب). ئەمەش گەواهی خۆیان کە خێڵی قورەیش خۆیان واتەنی لەباکوری سوریا کۆچیان کردووە بۆ سعودیە، هەرچەند دڵنییان کە ئەو قۆناغە هەرگیز عەرەب لەشامدا نەژیاوە، ئەمەش بەڵگەی خۆیان کە قورەیشیەکان لە نزیک " حەڵەب" ژیاون.
چونکە، بەپێی گەواهیەکانی ئەرکەلۆجی بەریتانی "تۆم هۆڵاند" هەرگیز مەکە و مەدینە بوونیان نەبووە،بەتایبەت ئەو قۆناغەی کە گوایە شەڕی ئوحد باسەکانی دیکە دەکەن،تەنانەت شەڕی قادسیەش دروستکراوی ئەفسانەیە، چوونکە مێژوو بگەڕێی، ئەو قۆناغەی مێژووی ئیسلام باسی شەڕی قادسیە دەکات، لەمێژووی ساساندا باسێک لەبارەوە نیە، چ لە ساسانیەکان، یان قیبتیەکان، یان یۆنانیەکان، تۆم هۆڵاند، ئەو بە سەلماندنی زانستیانە نەک قیل قالەکانی ووتەکان "حدیس" ئەمەش دەقی لێکۆڵینەوەکانی تۆم هۆلاندە کە دەیسەلمێنێت کە مەکە هەرگیز ژیان بوونی نەبووە، تەنانەت تۆم هۆلاند کە لە کەساتیە ئیسلامیە مام ناوەندیەکان، ئەوانەی کە مرۆڤ دەتوانێت قسەیان لەگەڵ بکات، پرسیوویە، کەئەوە چۆنە؟ بەڵام ئەو کەسایەتیە ئیسلامیە مامناوەندیانەش هیچ وەلامێکیان پێنیە وناتوانن وەڵام بدەنەوە.
لینکی تەزویرکردنی پارەکانی کەیخوسەرە و کەی قوباد، یەزدگەرد.
بۆ ئاسانترکردن کە سەراپای قورئان و سونەکشیان کۆپیکردنە لە ئاڤێستاوە، هیوادارم لەم لینکەی کاک ئیلانەوە بە ووردی گوێبگریت، هیچ نەبێت بزانە چی ئەڵێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە