مناڵە گەورەکان، گەورە مناڵەکان

Tuesday, 26/12/2023, 13:18

2503 بینراوە


گەورەبون شتێکی بایۆلۆژی نییە لەمرۆڤدا،هەندێ مرۆڤ هەر مناڵن بابەتەمەنیش گەورەبن،لەڕوی سایکۆلۆجیەوە هەرمناڵن،وەک فرۆید دەڵێت:منەکەیان ساوایە ئەوکەسانە هەردەم وەک مناڵ حەزدەکەن پەسەندکراوبن،کاری مناڵانە دەکەن بۆ سەرنج ڕاکێشانی دەوروبەر .مرۆڤ پێویستی بەستایشی دەورو بەرهەیە،جا لەکۆمەڵگەی ئێمەدا ئینسانی فەقیر ئەوەی کە دەڵێن زمانی دەزاریدا نییە پەسەندە هەربۆیە کەسیێک کە فەقیربێت هەموان لێی ڕازین،ودەڵێن زیانی بۆکەس نییە و خەریکی ژیان خۆیەتی ئاخر تەدەخول لەوێدا خراپە کەشەخسییە،تەدەخول لەژیانی گشتیدا هۆشیارییە مرۆڤ کە تەدەخولی ژیانی گشتی نەکات واتا پێگەیشتونیە و بێ فەزیلەتە و ناڕەسەنە. بەژنکردنی پیاوە لەکۆمەڵگەی نێرسالاردا. بە جۆرێکیتر مناڵ دوای ئەوەی لەخێزانەوە دەچێتە ناو کۆمەڵگە هەمان چاوەڕوانی هەیە کە لەخێزانەکەی هەیەتی،واتا دەیەوێت باوەشی بۆبکرێتەوەو پەسەندبێت، هەربۆیە لاساییکردنەوە بەهێزە!ئەومرۆڤە کە منەکەی ساوایە لەبەرخواستی کۆمەڵگە ڕودەکاتە هەمان ئەو بتپەرستیەی بۆتە عادەت ،با کۆن و بێماناش بێت.مەگەر بەدەگمەن کەسانێک هەبن لەو حاڵەتە دەرچن .هەربۆیە ئە و خۆنمایشکردنە دینیە لە ساوایەتی "من"ە کەیانە،وەک بەشێکی ناتەواوی کۆ ئەندامی دەرون.بەتایبەت کە کەسێک هیچ بەهرەیەکی خۆ دەرخستنی دیکەی نەبێت زیاتر نمایشی عادەتە کۆمەڵایەتیە کۆنەکە دەکات،بۆئەوەی بڵێن کوڕ یان کچی باش لەوانەیە زۆرتوند دینی بێت،بەجۆرێک حەزەکانی بکاتە قوربانی حەزی کۆمەڵ،تەنانەت گەربۆچونیشی هەبێت دەری نەبڕێت.بۆیە لەکۆمەڵگەی سەقەت دا دین ڕیاکاریە بۆڕازیبونی کۆمەڵە،خودا پەرستی نییە کۆمەڵگە پەرستییە. مناڵ لەتەمەنی کەمدا خوالەسەرشێوەی باوک دەبینێ ،کە گەورەتردەبێت لەدوازدەساڵان بەرەوسەر خودا لەچاوی کۆمەڵگە دەبینێت لەوانەشە لە کۆتایدا خواکەی لەچاوی دەوڵەتەوە ببینێت زۆر گوێڕایەڵی یاساکەی بێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە