کۆمەڵگای کوردی

Thursday, 28/12/2023, 15:48

1574 بینراوە


بۆیە دەڵێین کۆمەڵگا کوردی و کوردستان لە لێواری داڕوخاندایە ؟ گەر کۆمەڵگا نەیتوانی تاکی هۆشیار پێبگەیەنێت لە سێکتەری بنەماکانی دیموکراسی ، ئازادی ، ئازادی ڕادەربڕین ، کۆمەڵگەی مەدەنی ، مافی مرۆڤ ، گەر هەریەکەیان بە ئەرکی خۆی هەڵنەسا و هەستی بە بەرپرسیاریەتی نەکرد ، ئەوکات کۆمەڵگەیەکی شەلەل و نەخۆش و دواکەوتوو بەرهەم دێنێت . * گەر حیزبەکان ، سیاسییەکان هەر خەریکی تێرکردنی خۆیان بوون و نیشتیمان بکەنە کاڵەیەک بۆ درێژەپێدانی دەسەڵاتیان ، ئەو کات متمانەی گەل لەدەست دەدەن و نائومێدی باڵ دەکێشێ بەسەر کۆی کۆمەڵگا وەک ئێستای کوردستان. * گەر ڕۆشنبیران ، شاعیر ، نوسەران نوکی قەڵەمیان سەرشۆڕکرد ناپاکی بکەن لە ووشە و نوسین و ئەوکات ویژدانیان چاوەڕێی کارەسات دەکات . * گەر یاسا سەروەر نەبوو یان خەڵک متمانەیان پێی نەما ئەوکات پاشاگەردانی سەرهەڵدەدات ⁠ ⁠وەک ئێستای کوردستان. گەر مامۆستا پەروەردەکارێکی باش نەبوو ، ئەوکات نەوەیەکی نەخوێندەوار پێشکەش دەکات لەبری قەڵەم دەبێتە پاسەوانی بەرپرسێک . گەر زانا و مامۆستای ئاینی بوونە حیزبی و چونە کۆشک و تەلار ، ئەوکات ناتوانن قسەی حەق بڵێن ، دەبێ فاتیحا بخوێنین بۆ خۆیان و میللەتیش . گەر پشت کرا لە ئەدەب و هونەر ڕەسەنی کوردی ، ئەوکات گەعدەچی شەوان و هونەرمەندی جنێوفرۆش سەرهەڵدەدات . بۆیە دەبێ میللەت بەهۆش خۆی بێتەوە و چیدی کە لە خەوی خەفڵەت بە ئاگا
 بێتەوە . 

بەمۆ عبداللە ابراهیم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە