وێچووی ئاشتازیەکان وبنەماڵەی بارزانی

Tuesday, 13/02/2024, 1:10

4767 بینراوە


بێگومان کاتێک کە باسی بنەماڵەی بارزانی دەکرێ، زیاترمەبەست بەرپرس و کارگێڕی دەسەڵاتداریی ئەو بنەماڵەیە. لە حاڵی حازردا مەسعود بارزانی یەکەم کەسی ئەو بنەماڵەی کە زۆرترین دەسەڵاتی بە دەستە و زۆربەی بڕیارەکانیش بە فەرمانی وی دەردەچن. ئەوەش بەو واتایە نییە ئەوانی خوارووی بارزانی هیچکارەبن. هەرکامیان بەشی خۆیان لە بێبەختکردنی ٣٣ ساڵەی خەڵكی بەدیلگیراوپشکیان بەردەکەوێ. ئەگەرڕۆژگاروەرسووڕێ وئاڵوگۆڕیی مەزن چێ بن هەرکامیان بە پێی ئەو جینایەتانەی کە لە بەرانبەریی خەڵک کردوویان بەرپرسن ودەبێ جواب بدەنەوە.

ئاشتازیەکان کێ بون:

ئاشتازیەکان لەسەر ئەو باوەڕەبون ودەیانگووت: دوژمن کەسێکە کە وەک ئێمە بیرناکاتەوە!
دوای ئەوەی کە وڵاتی ئاڵمان کرایە دووبەش / ئاڵمانی غەڕبی وئاڵمانی شەڕقی/ یان رۆژئاوا و رۆژهەڵات، ئیترسیستمی بەرێوەبەریی ئەو دوووڵاتەش بە دووشێوە بەڕیوە دەچوو. بەشی ئاڵمانی ڕۆژهەڵات لە ژێرچەکمە کومونیزمێکی داڕزاووتووندئاژۆدەیناڵاند. ئیدئۆلۆژیای چەپێکی سووننەتی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیبوو. بە سیخوڕکردنی خەڵک لەسەریەکترکارێکی رۆژانەی ئاشتازیەکان بووە.
سازمانی ترسهێنەریی ئیتلاعاتیی ئاڵمانی رۆژهەڵات بەناوی ئاشتازی کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ چاوەدێریی تووندی خستبووسەر ژیانی خە ڵک بە کەڵک وەرگرتن لەو زانیاریانەی کە لە لایان سیخوڕەکانیەوە رۆژانە بە دەستی دەگەیشت، تەواوی ناڕەزایەتیەکانی رۆژانەی خەڵکی بە دیلگیراوی بە سەختی کۆنتڕۆڵ دەکرد. ئەو سازمانە خاوەنی٩١ هەزار ئەفسەروسیخۆڕبوو، بەواتایەکی دیکە لە بەرانبەر بە هەر ٣٦ کەس لە دانیشتوانی وڵات یەک کەس هاوکاریی ئاشتازیەکانی کردوە، ئاشتازیەکان ئەرکەکانی خۆیان لە چوار چێوەی درووشمی: دووژمن کەسێکە کە وەک ئێمە بیر ناکاتەوە!ئەنجام دەدا. کاری سەرەکی ئاشتازیەکان تڕۆرورفاندن وشکەنجەوکوشتن بووبە دژی ئەوکەسانەی رەخنەیان لە سیاسەتەکانی حیزبی کومونیست دەگرت.

وێچووی ئاشتازیەکان وبنەماڵەی بارزانی:

دووبابەت بۆتە هۆی ئەوەی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی لە دەسەڵات نەکەون. یەکەم ئەوەی کە ئەو بنەماڵەیە بۆ مانەوەی خۆیان لەسەردەسەڵات باشترین رێگایەکی کە هەڵیان بژاردووە سیخۆڕی کردنە بۆ وڵاتانی بیانی. بۆ ئەو کارە قێزەونەش تائێستێ هەزاران کوردیان بە کوشتداوە وهەزارانیشیان بۆ خۆیان کوشتووە.
بابەتی دووهەم ئەوەیە کە بە کەڵكوەرگرتن لە هەستوسۆزیی خەڵک توانیوانە چەکداریی ناهوشیاروکۆیلە لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە وشەڕیان پێبکەن. لە ریزیی چەکدارەکاندا سازی ورێکخستنێک هەیە کە ناویان ئاسایش. لە تەواوی دونیادا ئاسایش بۆ ئاسایشیی نەتەوەییە کە ژیانی خەڵک وخاکی نیشتمان بپارێزێ. لە سیستمی دواکەوتووی بنەماڵەی بارزانیداهەرکەسێک وەک ئەوان بیرنەکاتەوە دووژمنە. ئەوە خاڵی هاوبەشە لە نێوان ئاشتازیەکان سەردەمی کومونیزم لە ئاڵمانی رۆژهەڵات وبنەماڵەی بارزانی.
کاری ئاسایش، بۆتە تڕۆروکوشتن ورفاندن وترساندن وزیندانیی کردنی ئازادیخوازانی باشوری کوردستان. ئەوەی کە لە کاتی خۆیدائاشتازیەکان لەوپەڕی بێ ڕەحمیدا بەسەرخەڵكیان دێنا، لەوسەردەمەدابەکرێگیراوەکانی بنەماڵەی بارزانی بەسەر خەڵکی دێنن. لە ناو بەڕێوەبەرانی ئاسایشی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کەسانێک دژی نەتەوەی خۆیانن کە لەوپەڕی بێئەخلاقی وبێویژداندابۆ مانەوەی بنەماڵەی بارزانی لە هیچ جینایەتێک دەست ناپارێزن.
زوڵم وهێش وژانێکی رۆژانەی کە لە سەردەمی خۆیدائاشتازیە کومونیستەکان لە ئاڵمانی رۆژهەڵات بەرانبەربە هاووڵاتیی خۆیانیان دەکرد لە کۆتاییدا بۆ هۆی رووخانی ئەو دەسەڵاتەو هەردووک ئاڵـمان هەمیسان بوونەوە یەک ئاڵمان. ئەورۆژگارەش زۆر دوور نییە کە کۆتایی بە ئاکارەکانی دزێوی بنەماڵەی بارزانی بێ لە باشووری کوردستان وخەڵكی ترساولە ژێرشکەنجەوئازاریی ئەو دووبنەماڵەیە رزگاریان بێ. بنەماڵەی بارزانی خەڵکیان پێ دووژمنە، چون وەک ئەوان بیر ناکەنەوە.

تێبینی:

ئاشتازییەکن لە ٨ی فێوریەی ساڵی ١٩٥٠ دروست بون ولە ٤ی ئۆکتۆبری ساڵی١٩٩٠ بە شێوەیەکی رەسمیی لەناوچوونی خۆیان راگەیاند وئاسەواریان نەما. گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان چاوەڕوانی ئەورۆژەیە کە ئاسەواریی بنەماڵەی بارزانیش لە سەر خاکی پیرۆزیی کوردستان نەمێنێ وکورد هەناسەیەکی ئازادی لە چەنگ ئەو بنەماڵەیە هەڵکێشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە