کوردستانپۆست و٢ی رێبەندان

Tuesday, 30/01/2024, 21:19

1734 بینراوە


لە دیواری رەخنە کورتتروبێ دەرەتانترنابینم لەناوئاپۆڕای نووسەرەورووناکبیریی کورد.بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان.ئەو دیوارە کورتە زۆر بە هاسانی هەنگاویی مێژوومانی بەسەرداتێدەپەڕێ وبازدانی بەسەردادەکرێ.هەردەڵێی شەوەزەنگ خاکی ئەو نیشتمانەی داپۆشیوە وکەس چاوی نابێنێ!هەرچی بەسەرمان دێ ئەگەر خەتای دووژمنی تێدا بێ،دووهیندەی دووژمن خۆمان خەتابارین.پێداهەڵاگووتن بە سەرکردەی حیزبیی ورێکخراوەی حیزبیی بە پێی فیلانە.زۆر جاریش لە لایان نووسەرورووناکبیرورۆژنامەوانیی کورد بۆ ئەوکارە قێزەونە پارەش وەردەگێرێ.
٢ی رێبەندانی ئەوساڵیشمان بە چەپڵە لێدان وبژی،بژی،بەڕێکرد،دڵنیام بۆ ساڵی داهاتووش هەرئاوادەبێ.هیچ ئاڵوگۆڕێکی بوێرانە لە ئاست رووداوە گرینگەکانی دیرۆکمان ،نە بە شێوەی زارەکی ونە بە شێوەی مێدیایی ونە بە شێوەی نووسین نایەت بەرچاو.
لەسای دونیای پێشکەوتوو لەوسەردەمەدا چاپەمەنیی ومێدیاورۆژنامەگەریی وئێنتڕنێت و سایتەکوردیەکان ونووسی وئاڕشێوکردنی بە لێشاوە هەیە،کەس حاشآ لەو پێشکەوتنە ناکا.بەڵام جێ پێی بابەتێکی زۆر گرینگ لە گۆڕەپانەدا بەتاڵە.ئەویش،رەخنە ورەخنە گرتنە لە رووداوە مێژووەکانمان وسەرکردەوبنکردەی حیزبەکان و ئەورێکخراوانەی کە خۆیان بە کوێخاورزگاریدەرولێزانی کوردوسیاسیی کورد پێناسە دەکەن، خۆی لێ دەدزنەوە.بەشیکی بەرچاولە رووناکبیرونووسەریی کورد کە گەیشتە دیواری کورتیی رەخنە،ئەودیوارە دەڕووخێنن وبەسەریداباز دەدەن ونایبینن!
کوردستانپۆست و٢ی رێبەندان:
رۆژانە بە پێی عادەت چاو بەسەرسایتەکوردیەکاندا دەخشێنمەوە.وتارەکانیان دەخوێنمەوە.بە تایبەت ئەورۆژانەی کە جیاوازترن لە رۆژانی نۆڕماڵ و بۆ ساڵوەگەڕە تایبەتیە مێژووییەکانی وەک ٢ی رێبەندان.سەرم سووڕ دەمێنێ لەو گشتە پێداهەڵاگووتنەی کە بۆ ٢ی رێبەندان بڵاو دەبنەوە.چما کەس دەوێرێ رەخنە لە قازی محەممەد بگرێ وبڵێ:ئاشبەتاڵیان پێکردوکۆماریان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان قوت کردوە تا ئەو کاتەی ساتوسەودایان سەری گرت.بۆیە لەوەهابیرکردنەوەیەکدا یەکسەرپێناسەی جاش لە سەرسنگی ئەو کەسانە دەدرێ کە بە چآوی رەخنە دەڕوانێتە رابوردوومان.
لەناو کاروانی سایتەکوردیەکاندا،تەنیا کوردستانپۆستە کە زۆر بوێرانە بابەتە رەخنەیەکانی سەر ٢ی رێىەندان وچەند مژاری گرینگیی دیکەش بڵاو دەکاتەوە.لە ئاست ئەو بەرپرسایەتیەشدا زۆر جار کەوتۆتە بەر لۆمەی تووندی ئەوکەسوحیزبانە کە ئەنگوست لەسەر کارە دزێوەکانیان دادەنێ ولەسەریان دەنووسێ.
دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز وزەرد بە بونی سایتێکی وەک کوردستانپۆست پەرێشآنن وتەنانەت چەند جارێک هەڕەشە لەو کەسانە کراوە کە بابەتیی رەخنەئامێزوتووندلەسەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە ڕێگای کوردستانپۆستەوە بڵاو دەکەنەوە،لەوەش بترازێ چەند جارێکیش حەولیان داوە چەت بخەنە سەرکوردستانپۆست تا کارەکانی بوەستێنن!بەڵام بە تێكۆشآن وحەولی سەرنووسەریی ئەو سایەتە ئەو کارەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە.
رەخنە لەسەر کردەوحیزبیی کوردیی قەت تاوان نییە.با فێری ئەو کولتورە ببین کە هاسان شکستەکانمان قەبوڵ نەکەین وبوێرانە رەخنە لە سەرکردەوحیزبیی کوردیی بگرین.کوردستانپۆست بۆ کارە پیرۆزە باوەشی ئاواڵایە وەک ئەرک لێی بنەڕن تا بابەتە رەخنەییەکانتان بە پێی پڕنسیبی ئەو سایتە بڵاوبکرێتەوە.رەخنە ورەخنە گرتن نیشآنەی هوشیاریی نەتەوەیەکی خاک دابەشکراوی کوردە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە