کەس خەتابار مەکەن

Monday, 05/02/2024, 21:39

2544 بینراوە


مریشک بۆ خۆی خۆڵ بەسەر خۆیدانەکا،کەس ناتوانێ خۆڵی بەسەردا بکا.هەر چی بەسەرمان دێ لە خۆمانە.راستە دووژمن،دۆستیی کورد نییە وچاوی بەرایی نادا رزگاریی کورد وکوردستان ببێنی.ئەدی لە دووژمن خراترئەوەی بەسەری هێناون کێیە؟بە باوەڕی من کەسانێکن کە بە بیابووگەلی جۆراوجۆری رزگاری وهەڵدانی درووشمی قەببەقەببە وبێ ناوەرۆک ئەوگەلیان بەوڕۆژە گەیاندووە.
زانستی دەروونناسی پێمان دەڵێ،بۆ تێگەیشتن لە ژیانی رۆژانەی خۆمان ودەوروبەرمان هیچ پێویست ناکا خوێندەواریی زانکۆی هۆشناسیی بین ووانەی لێوەرگرین.ئەو مژارە بۆ تاک وبەتاکی کۆمەڵگادەست نادا.هەرمرۆڤیک خاوەنی هۆشە بۆهەڵسەنگاندنی ئەو رووداوانەی کە رۆژانە بەسەری دێ وبەسەریدا تێدەپەڕێ.چون یەکێک لە واتاکانی هۆش بە کار هێنانی تواناکانی مرۆڤە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
بەراستی دانیشتوانی باشووری کوردستان هۆشیان/ سڕ/ کراوە ویان بیرکردنەوەیان لە دەستداوە؟دەسەڵاتداریەتیی ئەو دووبنەماڵەیە لە ماوەی ٣٢ ساڵە هیچ قسەیەکی بۆداکۆکیی کردن نەهێشتۆتەوە.هەرشت روون وئاشکرایە.قەراریان داوە دۆستی داگیرکاری وڵات بن ودووژمنی خەڵك.رووداوەکانی چەند ساڵی رابوردووپەیامی زۆریان تێدایە.بە بیانووی دیپڵۆماسیی وهاوسنووریی دەگەڵ ئێران وتورکیە خەریکن ژێرخان وسەرخانی ئەو وڵاتە رادەستی نەیاری کورد دەکەن.
تەڵە یان داو،بۆ گرتنی باڵندەوئاژەڵەکانی دیکە لە لایان مرۆڤەکانەوە بە کار دەهێنرێ تا نێچیریی پێ ڕاوبکەن.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئەو / داوە/ بون کە خەڵک لە باشووری کوردستان بە دەستی خۆیان تەنیان ولەسەررێگای خۆیان دایاننان!بۆیە سێ دەیە زیاترە ئەوەیە حاڵورۆژگاریی بەشێک لە خاکی کوردستان.
لەسەررووپەڕی فەیسبوکی بەڕێز سامان عەلی بابەتێکی سەرسووڕ هێنەرم کەوتە بەرچاولە وتووێژێکی نەوشیروان مستەفاوجەلال تاڵەبانی کە دەقی ئەو بابەتە بۆ خوێنەریی ڕێزدار لێرەوە دەنووسمەوە.لە کورتە ئاخەوتنەدا پرسیاری جەهەریی خۆی نیشآن دەدا کە:رادەی هوشیاریی خەڵک ئەوەندە نزمە کە ئەوانەی نەناسیوە؟یان ئەو جووتە ئەوەندە زیرەکن کە وڵات بەڕێوە بەرن؟جوابدانەوە بەو پرسیارە بۆ من دژوارە با خەڵک بۆ خۆی بڕیار بدا.
دەقی قسەکانی دووبەرپرسیی ناسیاوی حیزبیی:
 جەلال تاڵەبانی:
خێراترین وەبەرهێنان،وەبەرهێنانە لە کایەی سیاسیدا،وا دەوڵەمەند دەبین حیسابی خۆمان نازانین،کەلوپەلەکانت بپێچەوە با بڕۆینەوە،چیت داوە لە خوێندەن؟دواتر بیکە بە منەت بەسەرخەڵکیشداوبڵێ:لە بەرخاتری ئێوە دەستم لە خوێندن هەڵگرت.
نەوشیروان مستەفا:
چیم دەست دەکەوێ؟
 جەلال تاڵەبانی:چیت بوێت دەتدەمێ،چیمان دەستکەوت بە زیادەوە بەشی خۆتت دەدەمێ.
نەوشیروان مستەفا:
کەواتە با ناوی خوای لێ بێنین.
جەلال تاڵەبانی:
دەستوقووەت لە خوا.
تەڵەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە دەستی خۆمان چنراوە،بۆیە دەبێ بە دەستی خۆمان هەڵیوەشێنینەوەولە ناویان بەرین.ئەوە تەنیا رێگای رزگارییە لە باشووری کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە