جان میسلیەر ئەو قەشە پێش مارکس شیوعیەتی دامەزراند

Tuesday, 13/02/2024, 2:23

4593 بینراوە


جان میسلەر ساڵی ١٦٧٨ لە گوندی "مازۆنیە" سەربە ناوچەی شەمپانیای فەڕەنسا لەدایک بوو، هەر لە هەمان گووند کۆچی دوای دەکات، لەسەر خواستی دایک باوکی وانەی ئاینی دەخوێنێت، هەر هەموو تەمەنی لەگوندەکەی نەچووە دەرەوە، لە٢٥ ساڵید بووە قەشە، ئەما قەشیەکی هەرە بەرزترین ئەخلاق و ویژان و دڵسۆز، مووجەکەی خۆی دەبەخشیەهەژار و نەداران، هەرگیز پارەی بۆنەکانی ژن مارە بڕین و بۆنەکانی مردن و لەدایک بوون و دوعا خوێندنی لەهەژاران نەدەستاند، تەنانەت چەند پارچە زەویەکی کە هەیبوو، بەخشیە جووتیارە هەژارەکان بەبێ بەرانبەر، بەهەر هەموو توانای دەستی هەژاران جوتیارانی دەگرت، ڕێنمای دەکردن، سەرسەختانەش داکۆکیانی لێدەکرد، خەلەکەش تا ئاستی خودا ڕێزیان دەگرت وبێسنوور خۆشیان دەویست، ساڵێ ١٧٣٣ کۆچی دوایی دەکات، هەر هەموو خەڵكەکە وەک پێغەمەبەر تەرمەکەیان ناشت، سەراپای هەژاران و جووتیاران لەناخەوە دڵتەنگ کرد و بۆی گریان.
بەڵام پاش ماوەیەک کە کتێبە دەستنووسکەی دەدۆزنەوە، کە هێڕشی تووند و شۆڕشگێرانە دەکاتە سەر کڵێسا و دەسەڵاتی سیاسی و فیۆداڵەکان، یەکسەر کڵێسا هەمان ئەو خەڵکەی کەوەک عیسا دەیان پەرست هاندا، تا ئاستی خودا دەیان پەرست، کارێکیان کرد، کە تەرمەکەیان لەگۆڕکەی دەرهێنا وگاڵەتە و سووکایەتیان بەتەرمەکەی کرد، "بیرتل براندت" بیرمەندی ئێرلەندی ئەڵێ خەڵەتاندنی مرۆڤەکان هەزار جار ئاسانترە تا تێگەیەنێت خەلەتەویت، William Golding فەیلەسوفی هەستی ئاینی ئەڵێ پێی وایە کە دڕنندەی مرۆڤ پەیوەندی بەئاینەوە نیە، بەڵكوو مرۆڤ لە سروشتەوە دڕنندەیە. سپڵەیەی مرۆڤ پێوەری نیە، ڕێک وەک ژمارە بێکۆتاییەکان، پیاوە ئاینەکان ئەخلاق ویژدانیان نیە، دڕنندە و وەحشین، هەروەک چۆن شەریعەتی ئەڵێ لەژێر هەر تاڵە ڕیشێکیاندا شەیتانێک خۆی مەڵاسداوە، هەربەڕاستی پیاوە ئاینەکان کەسانێکی بۆگەنتر تەوالێت، نیتشە لەخۆڕا نەیگووت، دوای تەوقەکردن لەگەڵ پیاوە ئاینەکان بەسابوون دەست شۆردن پێویستە. "ڕؤدۆلف شارل ساڵی ١٨٦٤ کتێبەکەیان بەچاپ گەیاند، بەڵام هەر دوو هەفتەی دوای کۆچی دوایەکەی قەشەکان تەواوی لە تەوای فەڕينسا، کۆڵان بەکۆڵانی فەڕەنسایان تێگەیاند، واتا هەر دوو هەفتە دوای کۆچی دوای مسلییە هەر هەموو فەڕەنسا ئاگادار بوون مسلییەر چی نووسیووە، مێژوونووسی ئەمەریکی "ویل دیوارانت" لە مێژووی شارستانیەکاندا لای وایە کە شۆڕشی فەڕانسا ١٧٨٩ بۆ ١٧٩٩ بەدەستی مسلیەر بەرپاکرا، هەوینی شۆڕشکەی فەڕەنسا کتێبەکەی مسلیەرە، هەرچەند ڕاپەڕینەکە ٦٠ ساڵ دوای کۆچی دوا مسلیەر بوو، ویل دیوارانت پێی وایە کە قەشەکان خۆیان هۆکار بوون کە سەراپای کتێبەکەی مسلیەریان بۆ خەڵک باسکرد، هەر ئەو باسکردنەش بووە هەوێنێ چەخماخەی شۆڕشەکەی فەڕەنسا.
زۆربەی هەرە زۆریش لە بیرمەندان پێیان وایە کە میسلیەر مامۆستای ئیلهامی کارل مارکسە.
بەکورتی وەک ووتمان میسلیەر، هەرچەند پەروەردەی کلێسابوو، بەڵام چوونکە مرۆڤێکی ڕاستگۆ و وێژداندار بوو، شۆڕشگێر و بەئەمەکە بوو، دڕنندەی کلێسیا، گڕکانی توڕەیی دروست کرد، وەحشیەتی کڵێسا وایکرد کە بناغەی یەکەمبیرۆکەی شیوعیەت دابمەزرێنێت. 
بۆیە، هەرگیز باج و خەراجێکی لەهەژاران نەدەستاند، جگەلەوە مووچەکەی خۆی وەک باسیشمان کرد دەدایە هەژران، پارچە زەویەکانی خۆی بەبێ بەرانبەر بەخشیە هەژاران، لەکتێبەکەشیدا سەرسەختانە دژ بە دڕنندەی کڵێسا و چەوساندنەنەوەی هەژران وەستا، هەروەها خەڵک هاندەدا بۆ ڕاپەڕین، تەنانەت میسلیەر خەڵک هاندەدات بەتۆپاندنی سەرانی کڵێساو دەسەڵاتدارە سیاسیەکان، لەوەش دڵنیایە کە بەبێ تۆپاندنی پاپاکان و دەسەڵاتدارە سیاسیەکان هەرگیز خەڵک ناتوانێت ئاسوودەبژین، چوونکە ئەستەمە ستەمکاران دەستبەرداری ئەو بەهەشتە ببن لە سەر شانی هەژاران بۆخیان دەستخستووە، هەربۆیە بیرمەندان پێیان وایە کە دیکاتتۆری پرۆلیتاریا بیری مسلیەیە، بۆیە بەیەکەم شیوعیش ناو دەهێندرێت، هەر بیەش، ئەگەر قۆناغەکانی دەسەڵاتی کڵێسا نەخوێنیەوە، بەتایبەتی دڕنندەی و وەحشیگەر پاپا و قەشەکان، هەرگیز ناتوانین ئەو دیمەنە ببین یان بیری مسلیە بخوێنینەوە، پێشتر لە کوردستان پۆستدا لەسەر ژاندێارکی قارەمان، کە چۆن کڵێسا سووتادنی، هەرچەند ئەوە ژان دێ ئارک بوو، کە فەڕەنسای ڕزگار کرد، یان بیرمەندێکی وزانایەکی وەک"چیدارنۆبرۆنۆ" کەبۆیەکەم جار لە مێژووی مرۆڤدا، تەلەسکۆپێکی دروست کرد و دواتریش، لێدوانیدا و ووتی کە زەوی ناوەندی گەردوون نیە، بەڵکوو زەوی دەنکە زیخێک لەچاو زەبەلاحی گەردووندا، چوونکە هەرسێ ئاینەکە "یەهودیەت، کریستیان، ئیسلام" زەوی بە ناوەند یان چەقی گەردوون دەزانن.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=93243
بەڵام کڵێسا ئەو لێدوانەی چیۆدارنۆی بۆ قوتت نەدراو، چیودارنۆیان بە کارفر یان دەرچوو لەدین، بێدین تۆمەت بارکرد و لەکۆتایدا سووتاندیان، خۆ ئەگەر مێژووی تەواوی کڵێسا بخوێنینەوە، ئەوسا لە توڕەبوونی مسلیە تێدەگەین، بەکورتی ئەو وێنەیەکی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی پاپاکان و سیسیەکانمان پیشان دەدا، هەر بۆیە پەلاماری هەرهەموویان دەدات، تەنانەت هەندێکیش لە فەیلەسوفە بەکەسانی خۆفرۆش ناودەبات، توڕەیەیەکەی لەئاستی توڕەیی ئیبن ڕەوەندی وئەبوو بەکر ڕازیدا، "مخاریق انبیا" ناوی کتێبەکەی ئەبوبەکر ڕازیە، واتا فرتو فێڵی پێغمبەرەکان، هەربۆیەش مسلیەر عیسا بەدرۆزن و ساختەچی ناو دەبات، بلیمەتی و مەزنی مسلیەر لەودایە، کەلە قۆناغەدا ئافرەت و منداڵ و گیاندار بەهایان نەبووە، هەروەک چۆن ئێستا مەلاکانی باشوور بە دندەی کەردۆغان، ئەو بیرۆکە داڕزیووە زیندوو دەکەنەوە، کە ژن و کەر و سەگی ڕەش هاوتان، هەروەک چۆن کە ژن بە ناقس ئەقڵ پێوانە دەکرێت، ئەو قۆناغەی مسلیەری تێدا دەژیا، ژن و منداڵ ە گیندار بەهایان نەبوو، کەچی ئەو بلیمەتە لە قۆناغەدا داوای مافیان دەکاو داوای پاراستنیان دەکات، هەر بۆەیە داکۆکی لە ژن و منداڵ گیانداریش دیسان بە بیرۆکەی مسیلەر دەزاندرێت، بەڵام ساختەچیە سیاسیەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاواو جیهان بە بیرۆکەی خۆیانی دەزانن، هەرچەند "تێستمەنتەکەی" گەواهی دەدات.
ئیتر نازانم کەی پیاوە ئاینەکانمان دەستبەردار دەبن لەگەوادی کردن بۆ تورکی فاشی، دەبینن، دەخوێنیەوە کە زۆرینەی هەرە زۆری مەلاکانمان خەڵکیان سەرگەرم کردووە، بە بڵاوکردنەوەی ڕق کینە و بوغز، مەلا کاوارن، مەلا هەڵۆ، عەلی بارگیر و سەلاحەدین یان گەوادەدین، ئەوەی لەهیچ جێگایەک لە بیری خەڵکدا نەماوەتەوە، ئەشعەری، ووشە داڕزیوو بۆگەنەکانە، بەئاشکراو بێشەرم و سڵەمینەوە، گەوادی بۆ تورکی فاشی دەکەن، لەکاتێکیشدا هەر هەموو دەستیان ناوەتە بینەقاقای گەلە هەرە چەوساوەکەمان، دەست ل خواردن بەردەن دەست لەناوگەڵ بەرنادەن،چوونکە مرۆڤ نین وەحشی و دڕنندە ڕێک وەک پاپاکان، بێویژدان و بێئەخلاق. ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەزیرەکەی کەردۆغان لەکەلەی سەر دەقیڕێنێت و ئەڵێ ڕقم لە کوردە، ئەوەی شایستەیە، ناڵێت ڕقم لە پەکەکەیە، بەڵکوو بە زەقی ئەڵێ کورد، ئەمەش گەواهیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە