علی حسێن دەڵێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆک نییە، بەڵکو کاک مەسعود سەرۆکە

Saturday, 17/02/2024, 10:53

6912 بینراوە


علی حسێن سورچی ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە لە کۆ بوونەوەیەکی سەرەتای ئەمساڵدا لەگەڵ کۆمەڵێک کادری پێشکەوتی پارتی لە سنوری لقی٤ کۆبوونەوەی کردبوو، داوی کردووە، کە لە هیچ کادرێک قبوڵ ناکات  لە هەر پلە و پۆستێک بێت جگە لە مسعود بارزانی، وشەی سەرۆک بۆ نێچیرڤان بارزانی بەکار بهێنێت،  لە قسەکانییدا وتوویەتی: نێچیرڤان بارزانی کادرێکی سەرۆک بارزانی و نوێنەری پارتیە لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەوە مسعود بارزانیە کە سەرۆکە و بە مانای تەواوی خۆی سەرۆکە.
شایەنی باسە، علی حسێن کاتی خۆی جاش بووە و چەند جارێک لە ( کوردستانپۆست ) بەبەڵگەوە مەلەفی جاشێتی علی حسێنی بڵاو کرواوەتەوە،  کە لە سەردەمی بەعسدا خۆی و سەعدون و (خێردار)ی برای، کاری خراپیان ئەنجام داوە، چەندن جار هاوڵاتانیان ڕووتاندۆتەوە و زۆریشیان کوشتوە ، لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی سلێمانی پێیان وایە مسعود بارزانی لە رێگای ئەم کابرایەوە سزای خەڵکی سلێمانی دەدات،  وەک نوێنەری خۆی بۆ ئەندام و لایەنگرانی لەو شارە ئەمی هەڵبژاردووە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە