بۆ فاروق رفیقی ئۆخلۆکڕات

Saturday, 17/02/2024, 20:16

7186 بینراوە


گووتنێکی بەنرخ هەیە، کە ئەڵێ: هەر شتێک بۆ ئەوەی بۆگەن نەکات خوێی لێ ئەدەن، ئەی کاتێک خوێکە بۆگەنی کرد، چێ لێ بدەن؟
لەسەر رووپەڕی کوردستانپۆست بابەتێکی پەیوەندیدار بە فاڕوق ڕەفیقم هاتە بەرچاو، زۆرم پێ سەیر بوو. ئەو کەسە گلەیی و گازەندەی لە کەسانێک کردبوو، کە کولتوری  جنێودانیان بە کەسانی خۆشناکردۆتە کولتور، بە تایبەت لە ناو مێدیا و چاپەمەنییەکانی باشووری کوردستان و سایتە کوردییەکان، وا دیارە زیاتر قسەکانی ئەم فاروقە رووی لە کوردستانپۆستە.
بێبەختی هەرە مەزن کە سەرشانی خەڵكی دڵسۆزیی باشووری کوردستانی گرتووە، جگە لەو دەسەڵاتە گەندەڵە، تاقمێک مامۆستای زانکۆ و خوێندەوار و ماستاوکارن، کە بوونەتە مڵۆزم بۆ کۆمەڵگای کوردی، بای بەرژەوەندیی و پارە رووی لە هەرکوێیەک بکات، ئەمانە رووی تێدەکەن. دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیش وەک داڵ دەگەنە سەر سەریی ئەو رووناکبیر و پڕۆفیسۆرانە و بە پارەی زەبەلاحی مانگانە دەیان کڕن و لە ناو دامودەزگاکانی خراپ ناوی خۆیان دایان دەمەزرێنن.
پاشان لە رێگای بەرواڵەت ئەو زانایانە، هەرکەسیان پێخۆشبێ کەسایەتییەکانیان دەشکێنن و ئابڕوویان دەبن. بەداخەوە ئەو خوێندەوارانەش لە ئەوەی بۆنی دۆڵار و گیرفانی بەتاڵ هۆشیی لێ بردوون ، زۆر زوو فریوی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەخۆن و دەبنە میرزابنووسی ئەوان.
ئەوەی هانی دام ئەو بابەتە بنووسم،کورتە ویدئۆیەک بوو، کە  لەسەر وتارێکی گرووپی چیای کوردستانپۆست بڵاوبۆتەوە. لەو گرتە ویدئۆیەدا ئەو ناڕەفیقە باس کە کەسانێک دەکات، گوایە جنێوفرۆشن وخاوەنی کەسایەتییەکی لاوازن لە ناو کۆمەڵگادا. بەم قسەیە زۆرم پێ سەیر بوو!
کەسێکی وەک ئەو فاروق ڕەفیقە، خۆی لە گێلی دەدا وا دەزانێ سەردەمی نەزانیی و بێ خەبەریە. پاش ئەوە خۆی دێت بەبێ ئەوەی بزانێت خۆی دەست دەکات بە جنێودان و رەوایەتی بە جنێوەکانی خۆی دەدات، بە زارێکی پیس ئەو جنێوانە بە خەڵك دەداتەوە، کە من دەقی جنێوەکانی لێرەوە وەک خۆی دەنووسمەوە.

جنێوەکانی بەرواڵەت بەو کەسانە دەدات، کە رەخنەی لێدەگرن ئەویش ئەمەیە کە دەڵێت:

(بۆش، بەتاڵ، پاتاڵ، جەحافیل، چەقۆ وەشێنی ناو باڕەکان، کۆیلە!)
 ئەم فاروقە ئەم وشانە بە جنێو نازانێت، بەڵام ئەگەر بڵێیت:
 (دز، خائین، ناپاک، خۆفرۆش، درۆزن، وڵاتفرۆش، داوێنپیس...هتد)
 ئەوا ئەم وشانە جنێون، چونکە خۆشی بەشێک لەوانەی تێدایە،

خوێنەری بەڕێز

ئەوە ئەخلاقی کەسێکە، کە خۆی بە داهێنەر پێناسە کردوە.
ئەمهەوێ لێرەوە لە رێگای کوردستانپۆستە وەبیر ئەو  فاروق رەفیقە بێنمەوە، هەرئێستێ و هەر کاتێکی دیکە بنەماڵەی بارزانی بۆیان هەڵ کەوێ، بەڕێزکەماڵ جەماڵ موختاری سەرنووسەری کوردستانپۆست، تیرۆڕ دەکەن. چون سیاسەتە گەندەڵەکانیان لێ لە قاو دەدا. وەکی دیش بەردەوام بەئاشکرا هەڕەشەیان لە تاقمێک لەو نووسەرانە کردوە، کە بابەت بۆ کوردستانپۆست دەنێرن و دژی ئاکارە دزێوەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە وتار بۆ ئەو سایتە نەترسە دەنێرن، ئەمەی تۆش کە دەیڵێت و دەستت داوەتی رێک لەگەڵ داخوازییەکانی دەسەڵاتی پارتییدایە و بە وەکالەت بۆ ئەوان قسە دەکەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە