٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩٧٨ لە ئێران چی روویدا؟

Sunday, 11/02/2024, 22:01

4140 بینراوە


شەڕی یەکەمی جیهانی نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی کە دەشەڕدابون بەدەست بێنێ.بەڵام ئەزموونێکی بەرچاوبووتائەوکاتەی شەڕی دووهەمی جیهانیی دەستی پێکرد.دوای کۆتایی ئەم شەڕەش بڕیار دراکە وڵاتانی جیهانی سێ‌هەم بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن.رۆژهەڵاتی ناەڕاست خاوەنیی ژێرخانێکی ئابووریی دەڵەمەندە و پڕ لە وزەی کاریگەرە بۆ ئامریکا وزلهێزەکان وئورووپاییەکان.
بە بێ ئابووریەکی بەهێز هیچ وڵاتێکی ئەم جیهانە ناتوانێ لە سەر پێی خۆی بمێنێ.بۆیە باشترین پێگە بۆ زلهێزەکان وڵاتی ئێران بووکە چاوی تەماحیی تێ بڕن ووەک مانگا بیدۆشن.دوای هاتنەسەرکاریی بنەماڵەی پەهلەوی،دەسەڵاتداریەتیی شای ئێران وەک ژاندارمێکی لێهاتووئەو ئەرکەی پێدرا.تا ئەو سەردەم کە شا، لە سازمانی ئۆپێک یاغی بووودەیخواست بە مەیلی ئەو بەهای نەفت سەرووژووری پێبکرێ.شای ئێران لە بیرخۆی بردبۆوە چۆن خراوەرە سەر کورسیی وتاجو تەختیی دەسەڵات.بۆی ئامریکاوچەندهاوپەیمانێکی کۆ بوونەوەوبڕیاریان دادەست لەشای ئێران هەڵگرن وپشتیوانیی لە خومەینی بکەن ولەسەر شۆڕشی گەلانی ئێران کۆتایی بە بنەماڵەی پەهلەوی بێنن.خەڵکی ئێران سەریان هەڵدا،بەڵام مەلاکانی تاران ئەو هەلەیان قۆستەوە ولە سەرناوی شیعەگەریی کڵاوێکی مەزنیان لە سەر نەتەوەکانی ئێران نا،هەر قەرارێک کە بۆ داهاتوویەکی خۆشترلە ئێران درابوو،وەپشت گوێی خۆیان خست وگەلانی ئێرانیش ئەوە ٤٤ساڵە بەدەست مەلاکانەوە دەناڵێنن وهیچ ئاسۆیەکی روون شک نابەن بۆ داهاتوو.
بەوکارەش دوومەبەستیان دەنگاوت.دروستکردنی شوورەیەکی دژە کومونیزم لە ئاست سیاسەتەکانی سۆڤیەتی ئەو سەردەم،وەلانانی سیستمی پادشایی لە ئێران.بەڵام لە هیچکامیاندا بە پێی پێویست نەیانتوانی سەربکەون.لە وەلانانی سیستمی پادشآییشدا قازانجێکی ئەوتۆیان نەکردونەکراجێ پێی سیاسەتەکانی خۆیان لە ئێران قایمتربکەن.تەنیا رێکارێکی کە تا رادەیەک تێیداسەرکەوتنیان بە دەست هێنا،ترساندنی وڵاتە عەڕەبیەکانی سوونە ئایین بوولە ئێران وفرۆشتنی چەکوچۆڵ بەو وڵاتانە.

ئایا ئەوەی لە ئێران روویدا شۆڕش بوو؟

سرووشتی هیچ شۆڕشێک گەڕآنەوە نییە بۆ دواوە،کاتێک نەتەوەیەک لە دەسەڵاتی ناوەندیی یاغی ئەبێ وسەرهەڵ ئەداوتەواوی دامودەزگاکانی داپلۆسێنەرلە ناوئەباوبیر لە یاسای سەردەمیانە وپێشکەوتوئەکاتەوەوکۆمەڵگا گیانێکی نوێی دێتەوەبەرورۆژگارێکی پڕلە هەستوهیوا،بە بێ زیندان وشکەنجەوبرسیەتیوبێکاریی وترس وگرتن راونان،بونیاد دەنێ،ئەوجار دەکرێ باس لە شۆرش ورۆنێسانس بکرێ.لە وڵاتی ئێران شآیان دەپەڕاند وخومەینییان هێنایە سەرکار،زۆریی نەخایاند نیزامیی دووهەزاروپانسەت ساڵەی شاهەنشایی بارگەوبنەی تێکەوە پێچاولە ناوچوو.
ئەوەی کە لە ئێران روویدا،بێ گومان ئاڵوگۆرێکی یەکجار مەزن بوو،بەڵام مافی بە سەر شۆڕش ووەرچەرخانێکی دێمۆکڕاتیکەوە نەبوونابێ.لە کوێی دونیادا بینراوە کە خەڵک ڕاپەڕن،بەڵام بگەرێنەوە وپێداگریی وجێ بە جێ کردنی یاساکانی ١٤٠٠ساڵ لەوەی پێش؟جگە لە ئەمانەش،لە ئایینی ئیسلامدادێمۆکڕاسی ویەکسانی وبەرابەریی ژن وپیاووەک خەون وخەیاڵ دەچێ.دوای چواردەیە زیاتر ئەگەر مرۆڤ چاولە ناوەرۆکی کتێبەدەرسیەکان ناو فێرگەکان دەکا تا رادەی زانکۆکانیش،بۆی دەرئەکەوێ لە لە بونیاد نانی دەسەڵاتێکی سەردەمیانەدا لە ئێران هیچ حیسابێک بۆ خەڵکی ئێران نەکراوە.
ئەوەی کە شآی ئێران پێی نەکرالە سەرکوتکردنی خەڵکی بێ بەخت،مەلاکان بە رێنموونی ورێنەرایەتی خومەینی خەریکن جێ بە جێی ئەکەن.لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،بڕیار بۆ ئاڵوگۆڕەکانی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وئابووری بە پێی بیروبۆچوونی خەڵك نییە.دەستی دەرەکی دونیای زلهێزەکان ودواکەوتوویی کۆمەڵگاڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە ئاڵوگۆڕەکاندا.
ئۆپۆزیسیون ودەسەڵاتداریەتیی مەلاکان.
زۆریی نەخایاند،خومەینی ومەلاکانی سەردەسەڵات کەوتنە گیانی ئەو حیزب وسازمانانە لە چەپ ولە راست کە خۆیان بە دژبەروئۆپۆزیسیون بە خەڵک پێناسە دەکرد.چەپی سووننەتی ودواکەوتوو،راستی بێهێزوناهوشیارلە بەرانبەرهێرشەکانی مەلاکاندا هیچ بەرپەرچدانەوەیەکان نەبووە.رۆژ لە رۆژ زیاتر لە پاشە کشەدابون.
مرۆڤ ئەگەر باسی حیزبە کوردیەکان  ئەکالە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاترتووشی ناهۆمێدی ئەبێ.ئەوان هیچ پڕۆژەیەکی سەردەمیانەیان لە باراندانەبوو بۆ ئەوەی کێشەی کوردیی پێ چارەسەربێ.دوای ساڵها لە کارنامەی پڕ لە ئاڵۆزیی وشاراوە،ئەوەحاڵورۆژیانە کە لە بەرچاوانە.ئەوەی لە ئێران روویدامافی بەسەرشۆڕش وشۆڕشگێرییەوە نییە،بەرهەمیی سیاسەت گڵاوەکانی زلهێزەکانە لەسەر خوێنی گەلانی چەوساوە وبێ بەش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە