ئەم بەڵگانە ببینن و بۆخۆتان شڕۆڤەی لەسەر بکەن:

Wednesday, 17/01/2024, 12:05

7605 بینراوە


مالێک بە بوومەلەرزە وێران ئەبێ،وڵاتێک بە هۆی شەڕوێران ئەبێ.لافاوئەتوانێ خەساریی مەزن بۆ گەڕەکێک یان شارێک یان وڵاتێک پێک بێنێ.هەمووی ئەوانەی کە باسمکردون سەر لە نوێ ساز ئەبنەوە وبونیاد ئەنرێنەوە.ئەوەی کە دووبارە سازکردنەوەیان زۆر زۆ دژوارە سەردەمانێکە کە، مێشکی تاکەکان بەرەو وێرانیی بڕوا.مێشک کە وێران وداماو بوو،ئیزنی بیرکردنەوەی لێ ئەستێندراوقفڵ کرا،ئیتر ئەو وڵاتە بەرەو نەهامەتیی هەنگاو ئەنێ وتووشی هەر جۆرتڕاژیدیایەک ئەبێ کە قەرەبووکردنەوەی یەکجار زۆر گرانە.لەحاڵی حازردارێک ئەو بارودۆخە بەسەر باشووری کوردستاندا هاتووە.
دوای نەمانی سەددام وهاتنەسەرکاریی ئەو دووبنەماڵەیە هیچ کارەساتێک نەماوە کە بەسەرگەلی باشووری کوردستان نەیە.خەڵکی دەستەمۆ کراوی باشوورهیچکات بیریی ئەوەیان نەئەکردەوە کە دەسەڵاتێک کە خۆی وێنەی رزگاریدەربە کورد ناساندبووبەو جۆرە دڕندانە ودووژمن ئاسا،بکەوێتە سەر جەستەی ئەو نیشتمانە ولە بەر یەک هەڵی وەشێنێ.ئەوەی دووژنی بەعسی مابوو،نەیکا،دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی کردیان. 
کارنامەی ئەو ٣٢ ساڵەی ئەوەی کە ناوی خۆی ناوە دەسەڵات جگە لە دزیی سەروەتوسامانی خەڵكی هەژارورادەستکردنەوەی ژێرخانی ئەو خاکە بە دووژمن،زیندان وسکەنجەوترۆروبێ رێزیی وبرسیکردنی خەڵکیشی هاتۆتە سەر.بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانە بەوەش نەوستاون،وەک داڵاش کەوتوونە سەر جەستەی بەشەکانی دیکەی کوردستان وحیزبەکانیان.بە ئاشکرا دەڵێن:ئێمە ڕیگا نادەین کێشەی کورد بەرەو چآرەسەریی بڕوا.بەوواتایە ئەگەر ئیمە پێمان نەکرا،خۆ دەتوانین بەرگر بین.تائەوڕۆکەش ئەو سیاسەتە گڵاوەیان رەچاوکردوە.
هێرشیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەک هیچ پاساوێکی ناوێ وکارێکی دڕندانەیە.بەڵام بابەتەکە یەک لایەنە نییە.زۆر مژار دەستیان داوەتە یەک تا ئەو بێ بەختیە بخوڵقێ.هەرجارێک شوێنێک لە باشووری کوردستان کارەساتی مووشەکبارانی بەسەردێ،زوودەردەکەوێ کە مەسعودبارزانی وبنەماڵەکەی چەندکاتژمێرپێش ئەو مووشەکبارانە سەری ڕەشیان جێ هێشتووە تا نەکا خودای ناخواستە تۆزێک لە قامکی دەستیان برینداربێ.
پێشڕەو دزەیی،لە سەردەمی گەنجیدادانیشتووی وڵاتی سۆئێد بووە وبە پارەی سوسیال یان رەنگە لە سەرکار بووبێ،ژیانی رۆژانەی خۆی بەرێکردوە.کە جێ لە ناکاوبە یارمەتیی ناپیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان ویەک شەوە ئەبێتە میلیاردێڕ.لە بەرئەوەی کە مەسعود بارزانی ئەڵێ،من پەروەردەی مەلامستەفای باوکمم، بەڵام لە سیخۆڕیداسەرکەوتوانە لە ژێر هێمای ئاڵای کوردستان وسروودوشەهیدو...خۆی ڕادێنێ ودەستدەکات بە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی بیانی،لەو بوارەشدا قوتابییانی شارەزالەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە وپەیوەندیی بەووڵاتانە دەگرێ کە دژی چارەسەریی کێشەی کوردن لە بەشەکانی دیکەی کوردستان.
هاوکات دەگەڵ وارەکە دوو وێنە هەیە،ئەبێ بگووترێ لە دونیای پێشکەتووی سەردەمدا بەڵگەو وێنەی بەڵگەیی،بە بەڵگە جواد ئەدرێتەوە.هیچ بابەتێک لە ژێر زەویداهەڵناقوڵێ بە بێ دەست تێوەردانی مرۆڤەکان،بنەماڵەی بارزانی ئەوەدەرووهەڵماڵدراون کە بە هیچ بەڵگەیەک شەرم نایانگرێ.لە یەکێک لە بەڵگەکاندادەردەکەوێ کە پێشڕەو دزەیی لە ڕیگای کێیەوە وچۆن پەیوەندیی بە ئیسڕآییل کردوە تا نەفتیی قاچاغی پێ بفرێشێ.وێنەکەی دیکەش روون وئاشکرایە کە مەسعود سیخۆڕوەک باوکی وەستای سیخۆڕێیە،ببینن چۆن لە تەنیشت مئیرداکان دانیشتووە.ئەو کابرایە لە پێشوودا بەرپرسیی مووسادی ئیسراییل بووە.
دانانی ئەو وێنانە لەو بابەتەدا بە هێ شێوەیەک پاکانە نییە بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو مووشەک بارانەی کە کۆماری ئیسلامی کردویەتی.بێ گومان لە داهاتووشدا ئەو کارە قێزەونە دووپات ئەبێتەوە.شایانی باسکردنە کە مەسرووبارزانی دەبیایە لە دانیشتنی داڤوس بگەڕێتەوە باشووری کوردستان تا بیسەلمێنێ ئەو موشەکبارانە مەحکوم دەکا،بەڵام خۆ بەزلزانیی وپلەوپایە رێگای ناداکە بیر لە خەڵکی داماو بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە