کێشەی دەرونی؛ ترس

Saturday, 17/02/2024, 20:18

972 بینراوە


پەروەردەی ( ئاینی وسیاسی )

کێشەی دەرونی وکێشەی دەرونی جینیتیک چییە ؟
کێشەیەکە؛ (بیر، یان دەماخ) لە- سۆز- کات - شوێن - وکۆمەڵ جودادەکاتەوە
رۆماتیزمی دەماخ سەرچاوەی؛ کێشەکانی دەروونی درێژە خایانن. 
کێشەی دەرونی درێژەخایان؛ 
نیشانەکانیی(سامپتۆمەکانی) کێشەی دروست دەکات. 
زۆربەی سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونی بوونیان هەیە، سەرچاوەکانیان بۆکێشەی رۆماتیزمی دەماخی دەگەرێنەوە.
بەپلەی یەکەم؛ 
سامپتۆمی کێشەی دەرونی (ترس)ە!! لەزۆربەی سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونتدا بەشداری دەکات وبنەرەتی سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونین. 
 سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونی هەمیشەی سەرچاوەکانیان
 لەبنەرەتدا کێشەی روماتیزمی دەماخین.
بە نزیکەی دەساڵێک دەبێ بەتایبەتی بابەتی نیشانەی کێشەی دەرونی  سامپتۆمی"ترسی " پشکنین وبەدواچوون  لەسەر ئاستی مێژووی وجیهانی بۆم دەرکەوتووە، زۆربەی نیێشانەکانی کێشە دەرونییەکان لە نیشانەی کێشەی (ترسی دەرونی) کۆدەبنەوە.
لە ئاینی مۆنۆتیەیزمیدا(تاکەخوایدا) رێنمایەکانی، لە سەدەکانی پێش زاین، مرۆڤ بەترس لە دۆزەخ پەروەردە کراون، لەگەڵ کاتدا، دەسەڵاتی پاشایەتی وحوکمرانی ئیمپراتۆرییەتەکان، کێشەی ترسی دەرونی لەگەڵ جەنگ، ترسی ئازاری گۆر، جەهەنم وترس لەجنۆکە پەرەی سەندوە.
بەهۆی ترسی دەرونییەوە ترساندن ودروستکردنی کێشەی ترسی دەرونی بەئاینی ترس، پاداشت وجەزا ، جەنگ داگیرکردنی وڵاتان وبرسی کردنی خەڵکی یارمەتی داون، زۆرتر حوکمرانیان ئاسانتربکەن.
خەڵکی ترسنۆک بکەن، خەڵکی تاترسنۆک بکرێ، لەکەسانی سادە وکەسانی سروشتی بەرگری کەمتر پێ دەکرێ. لەژێر فشاری ترسی دەرونیدا، نیشتمان بێ بایەخ دەبێ وکەیفی پێدێ ئاوارەبێ، وڵات جێبهێڵێ، لەخۆشەویستی بۆ نیشتمان ئەترسێ.
ترس وەک بیروباوەرێک وکێشەیەکی دەرونی لێدەکن، روسەکان لەدوای شۆرشی ئۆکتۆبەرەوە سیبریایان کەردبووە سەرچاوەی ترسی دەرونی. دەسەڵاتی ستالینی لەسیبریا ساردی لەخوار پلەی پەنجای سەدیوەیە، ئۆپۆزیسیۆنەکان کاریان بەبێ بەرگ وبەبێ خواردنێکی رێک وپێک پێ دەکردن، خەڵکی تا دە (جیل) نەوەی دوای خۆیان کێشەی ترسی دەرونیان تووشکرا بوون. 
مرۆڤەکان کێشەی ترسی دەرونی، دەبێتە سامپتۆمیەک، کە ئەتوانین بڵێین؛ ترسی دەرونییە. هەمان ترسی دەرونیە لەماوەی هەزاران ساڵدا، بە دۆزەخ وشەیتان ئاینەکان خەڵکیان توشی ترسی دەرونی کردووە. هەروەها ترسی دەرونی تووشی کێشەی شەرمکردن،، دڵ براندار بوون، خۆبەکەم زانین، وخەفەت وبەزەی بەخۆدا هاتنەوە، ترسی نەزانین، کە ناوەرۆکی هەر ترسە هەر لەسەر (سامپتۆمەکان)ی کێشەی ترسی دەرونییەکان ئامار دەکرێن.
ترس کێشەی دەرونی دەوروژێنن. ترس لە کۆتایدا بنەرەتی سامپتۆمەکانی کێشەی دەرونین، بۆ حوکمرانی ئامرازێکی ئاسانکاری حوکم دارانە.
ترس بابەتێکی سەرەکییە لەکێشە دەرونیدا، تێکەڵ بەکێشەی دەرونییەکان دەبن. 
ترس زۆر پەل وپۆی لێدەبێتەوە. ترس لەخەڵکی، لەمناڵەکان، لەمن وئەوانیتر یارمەتی هێورکردنەوەی خاوەن کێشە دەرونیەکان نادات، بگرە ترسی دەرونی خەستر دەکات ودەیوروژێنێ، دیاردەیەکی ئاوەها یارمەت دەسەڵاتە زۆردارەکان ئەدا لە بار ودۆخێکی ناجێگیرا حوکمیان ئەتوانن ئاسانتر بکەن. 
دەسەڵاتی دکتاتۆرەکان ترسی دەرونی یارمەتیان ئەدەن لەحوکمرانییاند ئاسانتر کاریان بۆ ببرێ بەرێوە.
سەدام ودەسەڵاتەکەی میللەتی کوردی بەئەنفال، سوتاندن وکوشتن ئەی ترساندن، تابتوانێ بەترساندن ئاسانتر حوکمیان کورد بکات. هەر بەترس رەوەیەکی ملیۆن کەسی بە میللەتی کوردبکات.  
ترس (خود نابەئاگا)(لاوعی) لە دەرونی خەڵکیدا دەهوروژێنێ، هۆش بریاری دروست کەنار دەخات، لە دۆخی ترسی دەرونیدا ( هۆشی خود بە ئاگا)(وعی) چ دەورێکی ئەوتۆی نامێنێ، تەنیا سۆز(ترس) بریاری یەکەم وکۆتای لەدەستدا دەمێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە