تەنیا ئێوەمان کەم بوو!

Tuesday, 27/02/2024, 0:22

1368 بینراوە


گووتنێکی بەنرخ هەیە کە دەڵێ:لەناکاووەژوور مەکەوە مەیخانە حەمام نییە.ئەوە داستانی کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەیە.مرۆڤ کاتێک رابوردووی چەند دەیەی ئەو حیزبانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەن دەدا،تەنیا پرسیارێکی دیرۆکیی بۆ درووست دەبێ،کە بەڕاستی ئەو سەرکردەوبنکردەوحیزبانەی ئەو بەشە لە وڵات دۆستیی کورد بون یان دووژمنی کورد؟ئاکارەکانین بنرخێنە،یاشەڕی ناوخۆیی بووە،یان لێکترازان،یان دەمکوتکردنی هاوبیروجودابیرەکانیان.زۆر جاریش دەستیان داوەتە تڕۆری ئەو کەسانەی کە رەخنەیان لێگرتوون.تەنانەت ئەو حیزبە کا پاشناوی دێمۆکڕآتی لە خۆی نابوو،زیندانیشی هەبووە کە کەسایەتیی ناوداری وەک مامۆستاهێمنی تێدا بەندکراوبوو!
بۆ درستکردنی بینایەکی رێکوپێکو خۆش کە بگونجێ ژیانی تێدا بکەی،کەرەستەی پێویستیی گەرەکە ووەستای لێهاتووشآرەزاودوورناس.سیاسەتیش هەروایە هەرمرۆڤێک یان حیزبێک خاوەنی لێهاتوویی وئەقڵی ستڕاتیژیک وسەردەمیانە نەبوو،قەت ناگاتە ئامانج ودەخرێتە ناو کەمپەکان و، وێنەی فوسیلی لێدێ کە هەرڕۆژێک زیاتر پەلوپۆی لێ هەڵدەوەرێ ولە ناودەچێ.
کۆمەڵەوسەربەخۆیی؟
کۆمەڵە وەک لێفەی مەلای مەنشووری لێهاتووە کە هەر گۆشەیەکی بە دەست بنەماڵەیەکوبێچووە دەرەبەگێکە.ژیانی کەمپنشینیش لە جێگای خۆیداوەها ئاسەوارێکی خراپی خستۆتە سەر بیرو مێشکی بەڕیوەبەرانی کۆمەڵکان کە وێنەی دۆنکیشۆت بئاخفن.دەڵێن ئەگەر شەتاوێک چوار دەوری گیرابێ ورێگای دەربازبونی نەبێ،هێدی هێدی بۆگەن دەبێ ودەکەوێتە بەرتیشکی خۆرودەتوێتەوە ولە ناودەچێ.ئەوە داستانی ژیانی سیاسیی بەرپرسانی کۆمەڵەکانە.
لەوەها بارودۆخێکدافرەبێژیی کۆمەڵەی زەحمەت کێشآنی کوردستان بە ناوی فەریبا محەممەدی دەڵێ:کۆمەڵە دەبێ سەربەخۆیی کوردستان بکاتە ستڕاتیژیی خۆی وکاری لەسەر بکا!کەسێک نەیان ناسێ رەنگە وابیر بکاتەوە ئەو ماوەیەی کە لە کەمپەکانداژیانیان بەسەر دەبرد،پەیتاپەیتا خەریکی پەروەردەکردنی کەسانێک بون کە ستڕاتیژیی گەیشتن بە سەربەخۆیی بۆ دوارۆژیی کوردستانیان گەڵاڵە دەکرد.
مرۆڤێک یان حیزبێک ئەوەندە لە بواریی ئەخلاقیەوە نزم بێ کە بە رۆژیی رووناک گەمە بە خوێنی شەهیدوبە دانیشتوانی کوردستان بکا.دابین کردنی سەربەخۆیی بۆ وڵاتێکی دابەشکراوی وەک کوردستان کارێکی هاسان نییە،ئەو خاتوونە چۆن لە ڕووی هەڵاتووە کە باسی سەربەخۆیی بۆ کوردستان بکا،لە کاتێکدابۆ خۆیان لە ناو کەمپەکاندا پێکەوە نەدەسازان وسەربەخۆ نەبون.هەڵدانی ئەو درووشمە تەنیا بۆ فریودانی خەڵکی ساویلکەیە.سەربەخۆیی هاسان نایەتەدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە