پشیلەکانی زۆنیی زەردوسەوز!

Thursday, 22/02/2024, 22:14

2321 بینراوە


لە راستیدابنەڕەتیی ئەومەتەڵە ئاوایە:گرینگ ئەوەیە پشیلە مشکت بۆ بگرێ،گرینگ نییە ئەو پشیلەیە رەش بێ ویان سپی بێ.بەڵام چون لە ناوکوردەواریدا بۆتە گووتن،گۆیا پشیلە هەرچەندیی کە مرۆڤ خۆشیی بوێ وخزمەتیی بکا،بەڵام وقەدری خاوەنەکەی نازانێ چون سپڵەوپێنەزانە.من ئەو قسەیەم لە زاریی زۆر کەسانەوەی بیستووە کە بە خەڵکانی سپڵەوپێنەزان دەڵێن،پشیلە ووەفای بۆ کەس نییە.
لەوگووتارەدادووبنەماڵەی زۆنی زەردوسەوزکە ماوەی سێ دەیە زیاترە بە سیاسەتەکانیان خەڵكیان وەڕەس کوردوە،بە پشیلە شۆپێنراون.چون لە ئاست تەواوی فیداکارییەکانی خەڵك بە سپڵەوپێنەزان پێناسە کراون.ئەو دووبنەماڵەیە خێروبێریان بۆ داگیرکاریی کوردستان بە پێی فیلانە ونەهامەتی وبێ بێبەختیەکانیشیآن بۆ گەلی بە دیلگیراوی کوردستان خەروار خەروارە.رۆژ نییە ئەو دوودەسەڵاتە تڕاژیدیا نەخوڵقێنن.لەسەرخۆمان بوونەتەشێرولە ئاست دووژمنی کوردیش وەک رێوی دەچن وپشتیان داییم چەماوەیە.بەئاشکرا هەڕەشەیان لێدەکرێ بەڵام وەک کیسەڵ دەقاوغیی خۆیاندان وفززەیان لێوە نایە.
وەک پشیلە سپڵەوپێنەزانن:
کە لە شاخ دابەزین وبەرەوناوخاکی کوردستان خلۆر بوونەوە،گیرفانتان پڕ بوولە سپێ/ئەسپێ/،پێڵاوتان لە لاستیک بوو،بۆخۆتان بون وتفەنگێکی ژەنگاوی کە ئەویشتان لە داگیرکەریی کورد وەرگرتبوووشەڕتان پێدەکرد.زۆریی نەخایاند یەکەم بەرنامەوپڕۆژەتان هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی بوو،هەزاران منداڵی کوردتتان بە فیشەکی منداڵی کورد بە کوشتدا.لەسەردەمی سەددامدا باشووری کوردستان یەک بەش بوو،بەهاتنەوەتان ئەویشتان کردە دووبەش تا دەسەڵاتی خۆتانی پێ قاییم بکەن.
بێبەختیی ئەوگەلە کاتێک دەستی پێکرد کە کۆمپانیاوشەریکە نەفتیەکان وەک داڵاش کەوتنە سەر ژێرخانی ئەو وڵاتە وبە وەدەست هێنانی نەفت جەرگی ئەو خاکەیان دادڕدادڕوکون کون کرد.هێزی چەکدارتان پێک نەهێنا تا کوردستانی پێ بپارێزن،بۆ مانەوەی خۆتان پێشمەرگەتان دروست کرد تا ببێتە گلادیاتۆڕی ئێوە تا سەروەتوسامانتان بپارێزێ.شەڕی داعشتان بە کوڕەهەژارکردوبەرهەمیی خوێنی ئەوانتان بۆ خۆتان دزی ولە هەندەرانیش خۆتان پێ گیف کردوەوبازەرگانیتان بەوهەمووە خوێنە کرد!
کۆشک،کۆشک،بیناتان بۆ خۆتان سازکرد کەچی کاتێک ساڵانە باران دەبارێ،لافاوهەڵدەستێ وتەنیاماڵی خاوەن شەهید وهەژارەکان ئاودەیبا.سەری رەشتان ودەباشآنتان بە تۆفای نوح ناجووڵێ وهیچ مەترسیەکتان لە سەرنییە.کەنگێ پێتان خۆشبوو ئاشت دەبنەوکەنگێ ویستتان شەڕدەگەڵ یەکتررادەگەیەنن.ریفڕآندۆمێکی ساختە وقۆڕتان راگەیاند؛ خەڵكی تامەزرۆی ئازادی تێیدابەشداربون،زۆریی نەخایاند هاتنە سەرمێدیاکان وگووتتان گوومان خوارد ئەو رێفڕآندۆمەمان راگەیاند وبە بەغداتان گووت،وەرن دەرگای حیواردامەخەن ولێمان ببوورن.وێنەی پشیلەی رەجەبە شێتتان بەسەرهات،بۆ دەسماڵێک قەیسەرییەکتان ئاورتێبەردا!
کارتان بۆتە دزی وفزی،درۆودەلەسە،سەرەڕای ئەوانەش خەڵكی بێبەش لە ژیان هەرجاوەڕێی ئەورۆژەیە کە ژیان بگەڕیتەوە سەر خاکی باشووری کوردستان.ئەوژیانەش تەنیا بە لە ناوچوونی ئێوە دابین دەبێ.گومان لەوەدا نییە ئەو رۆژە زۆر دوور نییە کە بە دەردیی قەزافی وسەددام بچن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە