کێشەی دەرونی

Monday, 04/03/2024, 12:20

671 بینراوە


کێشەی دەرونی.
دوو جۆری سەرەکی هەیە:
هەمیشەی وکاتی
کێشەی دەرونی هەمیشەی(بەردەوامی)، زۆر بەی کاتەکان، ویراسین وجینیتیکن،
نیشانەی، یان بەلاتینی(سامپتۆم) پێی هێژن. نیشانەکان لەکێشەی دەرونیدا
زۆری هەن.
کێشەی دەرونی چوار جۆری ناوداری هەیە.
شیزفرینی، بی پۆلێر، ئۆتیزم و خەمۆکی نەک وەک سامپتۆم وەک کێشەی دەرونی؛
کێشەی دەرونی، پێی ناوترێ نەخۆشی دەرونی، پێی دەوترێ؛ کێشەی دەرونی، بۆ نزیک بوونەوە لەوانەی کێشەی دەرونیان هەیە، بەشێک لەچارەسەر، نزیک بوونەوە لێیانن وتێکەلاویانن، تا هەست بکەن مرۆڤی ئاساین. 
کێشەکان سامپتۆمی زۆریان هەیە، سامپتۆمەکان نەخۆشی نین، تەنیا نیشانەن تا دەست نیشانی کێشە دەرونییەکانی پێدەکەین. تاسەرەتای سەدەی پێشوو، نیشانەکانیان بەکێشەی دەرونی ئەژمار دەکردن، خاوەن کێشە دەرونیەکانیان لە جێگەیەکدا پاڵ دەخست وگوێیان بۆ دەگرتن، بەم شێوە چارەسەرە پێیان دەگووت؛ چارەسەری فرۆیدی، هەروەها کارەبایان لەدەماخیان ئەدان.
لە دوای ساڵی ١٩١١ وە، کێشەی دەرونی دۆزییانەوە کێشەکان لە دەماخدا روو ئەدەن، کێشەیەک لەدەماخداهەیە. هەوڵیان دا چارەسەری کلینیکی وبەدەرمان بۆ بدۆزنەوە.
کێشەکان دوو هۆی سەرەکی هۆکار بوون.
١- جیابوونەوەی شانەکانی بیرکردنەوە لەگەڵ سۆز وهەستدا، 
٢-بەشەکانی بیرکردنەوە لەدەماخدا، پێکەوە بەهارمۆنی بیرناکەنەوە. 
لە سەرەتای سەدەی بیستەهەمەوە تیۆریەکانی (فرۆیدی ١٨٥٦-١٩٣٧ ) گرنگی کەم بۆوە، چونکە کێشەکان بوون بەکێشەی بایلۆجی.
سامپتۆمەکان زۆرن لێرەدا هەندێکیان بەیان دەکەین؛
لەکێشەکانی دەروونیدا هەمیشەی سامپتۆمەکان(نیشانەکان) جۆری زۆرن.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
کەسەکانی توشبوون بەکێشەی دەرونی شیزۆفرینی، بیپۆلێر، یان ئۆتیزم. زۆر لەسامپتۆمەکانیان بەدردەکەون. وەک؛ نیشانەکان تەنیا نیشانەن نەخۆشی نین، نەخۆشیەکان، کێشەی دەماخین.
پارانۆیا Paranoïaque، بەزەی بەخۆیدا بێتەوە، یان هەموو کێشەکان بخاتە بان ملی خۆی.
خەمۆکی Dépression، گۆشەگیری وکەنار کەوتن، تا خۆ کوژی
قیرسچمەیەتی، CONTRARIANTES، قسە هەر قسەی خۆیەتی ومەلا بەزێنی.
بیری دوو- فاقی BIPAULEURS وەک سامپتۆم، لە دوو تەرزا دەژی، خەمۆکی وبەزەوق.
حەسودی jealous
، درۆخەیاڵ ئەلوسیناسیۆن .Allucination یەکێ لەمێشکیدابێ قسەی بۆبکەن، تاخۆکوژی خەڵک کوژی. تام، بۆن، فانتۆم، بەبێ تام وبۆن کردبێ وبەبێ چ کەسێکی دیبێ تەنیا لەمێشکیدا روو ئەدا، یان وادەزانێ کەسێ قسەی بۆ دەکات.
ورێنەی لەرۆژدا Délires، قسەدەبزرکێنێ، بەبێ بیرکردنەوە قسەدەکا.
کێشەکان بخەیتە بان مللی کەسانیترProjection ، ئەی خۆت بۆ وات کرد. بۆ فڵان وای کرد.
(درۆ-خەیاڵ) سامپتۆمێکە یان نیشانەیەکە بیروباوەر کەسەکەی کێشەی دەرونی هەیە لەتەک واقعدا دوردەکەوێتەوە.
نیشانەکان زۆر بەی کەرەتەکان لەکێشەی (رۆماتیزمی دەماخییەوە)، (کێشەی دەرونییەکان) بەدەر دەکەون.
نیشانەکان نەخۆشی نین، تەنیا نیشانەن، بەلاتینی سامپتۆم، یپێدەوترێ.
بەهۆی نیشانەکانەوە دەست نیشانی کێشە دەرونییەکان دەکەین.
وەک کۆکە وتالێهاتن، سەر ئێشە، نەخۆشی نین، نیشانەی نەخۆشییەکانن.
کێشەی دەرونی درێژەخایان، زۆربەی کاتەکان، سەرچاوەکەیان جینیتیکن وکێشەی بایلۆجین. لەئاکامی جیابونەوەی بیرکردنەوە لەگەڵ سۆزدا دێنە ئاکام، بەواتایەکیتر، کەسە توشبووەکان، بیر کردنەوە بەکار نا‌هێنن بەسۆز مامەلەی کێشەی رۆژانەکانیان دەکەن، ناتوانن بیر بەکار بێنن. 
کێشەی دەروونی کاتی.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ 
لەرووداوێکی هەروەەرها ئەشێ دڵ تەزێنەوە، یان قەزاوقەدەری رووداوێکەوە، زیان بەمێشکی کەسەێک بگات. کەسەکە هەندێ لەنیشانەکانی کێشە دەرونییەکانی کاتی تووش ببێ، ئەگەری چابوونەوەی دەبێ، بەمەرچی لەژێر چاودێری دەروناسدا بێ.
کێشەی دەرونی کاتی، چۆن گۆرینی جینی دەماخ. وەک رووداوەکانی زۆردارەکانی دوژمنی گەلی کورد بەرمبەر کورد کردویانە. رووداوی ئەنفال، کیما رژاندن، هەروەها ئەشکەنجەدانی لاوان وکوشتنیان چۆن دەبنە کێشەی دەماخی بەردەوامی.
بەهۆی پشت گوێ خستنی کێشە کاتییەکان ونەبوونی دەرون ناسی تایبەتی، لەبەردەوامی کێشە کاتییەکانیاندا، ئەگەری هەیە ببنە کێشەییەکی بەردەوامی لە ئاکامدا جینی سەر کرۆمۆسۆمی دەماخ بگۆرین.
لە ئەنفال وکیما باران وئەشکەنجەی لاوەکانی کورد، کە کێشەی کاتین، دەبنە کێشەی بەردەوامی وجینیتیک، بەهۆی پشتگوێ خستنی چارەسەری پسیکۆلۆجییان. گەلی کورد پێویستە مشوری کێشەدەرونیەکانی بکەن. وەبە تایبەتی لەروی پەروەردەی ئاینی وپەروەردەی تیلاوەتی ومەلاو واعیزەکانەوە نەهێڵن لاوەکانمان پەروەردەی سەقت وبێ فەلسەفەی بیرکردنەوە رێگا پێبدەن.
کێشەکاتییەکان ونەبوونی دەرون ناسی تایبەتی، لەبەردەوامی کێشە کاتییەکان بۆ ماوەی چەند سەد ساڵێک دەبنە کێشەییەکی بەردەوامی جینی سەر کرۆمۆسۆمی دەماخ دەگۆرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە