سزای قیساس چییە؟

Saturday, 09/03/2024, 6:24

4603 بینراوە


 ئەم وشەیە عەرەبییە و فارسەکان وەکو خۆی بە کاری دەهێنن، کە مانای ئەو رەفتارەی کردوویەتی، دەبێت هەمان کاری بەرامبەر بکرێتەوە،  کورد دەڵێت، (چاو بە چاو و زار بە زار).  لە ئایینی شیعەی ئەسناعەشەڕیدالە کۆماری ئیسلامیدا،هەر کەسێک بە ئانقەست وبێ ئانقەست کەسێک بکوژێ دەبێ تۆڵەی لێ بکرێتەوە وبکوژرێتەوە،ئەوە یانی قیساس.،بەواتایە بە پێی دینی شیعە ئەو بڕیارە لە دادگادا دەردەچێ.مەگەر سەردەمێک کەسەکان یان بنەماڵەی کوژراوەکە،لایەنی بکوژی ئەو کەسە ببەخشن ولە خوێنی کوژراوەکەیان خۆش بن.ئەوکات کوژەر لە سزای /قیساس/ رزگاریی دەبێ.
بەرێوەبردنی سزای قیساس لە شاری مهاباد:
بە پێی راگەیاندنی ئاژانسی خەبەریی موکریان لە مهاباد،سەرلە بەیانیی ئەوڕۆرۆژی پێنجشەممە ١٧ی رەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ /٢٠٢٤/ حوکمی سزای قیساس بەسەر دوو شارومەندیی شاری مهاباد بە ناوەکانی عەبباس دادوەر وفەخرەددین مەنگور نیژاد بەڕیوە چوو،بە پێی راگەیاندنی موکریان ئەو دووکەسە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست لە ڕیگای دادگایەک لە شآری مهاباد بە قیساس مەحکوم کرابون.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەو حوکمە لە ناو زیندانی شآری مهاباد بەرێوە چووە.

ستافی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە