فاروق ڕەفیق پیاوێکی جوانە

Monday, 25/03/2024, 16:47

3305 بینراوە


ئەم خانمە بەوە ناسرا، کە لە ئەمەریکا داوای یاسایی لەسەر مەسرور بارزانی تۆمار کرد، پێش ماوەیەکیش لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبوک ئەو چەند دێڕەی خوارەوەی لەسەر فاروق رەفیق نووسی، بە شان و باڵییدا هەڵدا، گوایە  فاروق پیاوێکی جوانە و نابێت هێرش بکرێتە سەری. ئەم خانمە بەڕێزە لە بیری چوو، کە فاروق کەسێکی ساختەچیە و بە درۆ خۆی کردووە بە دکتۆر، چۆن دواییش چووە هەولێر و بوو بە پیاوی بنەماڵەی بارزانی و لەگەڵ دەزگای پاراستندا دەستوموچی گەرم کردەوە، ئیستاش مانگانە  4 هەزار دۆلاری پێدەدەن. ئێمەش لێرەدا نووسینی ئەو خانمە وەک خۆی دادەنێین، تا بۆ مێژوو لە ئەرشیفی کوردستانپۆستدا بمێنێتەوە.


چۆن دڵتان دێت وا هێرش دەکەنە سەری؟ بەدەیان جار بەدیار ڤیدۆ فەلسەفیەکانیەوە دانیشتوم و گوێم گرتوە. هەمو ژیانی بۆ نوسینی کتێب و بیرکردنەوە تەرخان کردوە. بەدەیان کۆڕو سیمیناری پێشکەش کردوە. لەوڵاتی پێشکەوتوەکان، نوسەرو باحیثەکان نەک گەورەترین ڕێزیان لێدەگیرێت، بۆ گوێگرتن لە پەنێلێک، یان وتاردانێکیان خەڵکەکە پارەیەکی زۆر دەدات. کەچی لە کوردستان، چۆن دەتوانن رەنجو مەعریفەو توانای ئەو پیاوە مەزنە لە لەبیربکەن؟. بە ئینگلیزی پێی دەوترێت don’t take it for granted

کەچی لە کوردستان توانا و بەهرەو سەلیقەی پیاوێکی مەزنی وەک فاروق ڕەفیق لە چیدا بچوک بکەیتەوە بەوەی پیاوی دەسەڵاتە ؟یان پارە لە دەسەڵات وەردەگرێت؟ ئەی پرسیویانە پارەی دەسەڵات هی کێیە؟ هی خەڵک نیە ئەیبەن؟ فاروق ڕەفیق زەوی بەلاشی وەرگرتوە؟ پارەی خەڵکی خواردوە؟ قەرزی هەشتا ملێۆن دۆلاری وەرگرتوەو نایداتەوە؟ مافی خەڵکی خواردوە؟

میللەتێک، فاروق ڕەفیق بە نەفرەت بکات و دزو درۆزن و ساختەچیەکان بکات بە ڕێبەری خۆی داهاتو لەمەی ئێستا زۆر خراپتردەبێت. سەنگو قورسای قسەکانی فاروق ڕەفیق پڕن لە راستی وە ئازاری بە شاسوار گەیاندوە بۆیە شاسوار وا هێرش دەکاتە سەری.

ئەمانەی خواریشەوە دەڵێن فاروق رەفیق پیاوێکی ناشرینە!

جمال کوردستانى

ماموستای فەلسەفە چەمایەوە خۆڕاگر نەبوو؟

بەداخەوە چەندان جار لەڕێگەی کومێنتەوە بەرگریم لەماموستا فاروق رەفیق کردووە،بەلام ئیستا پەشیمانم لەهەموو ئەو کومێنت نووسینانەی وەک بەرگریکردن لێیی ، بەلام راستیەک هەیە لەئاست رژێمی سەرمایەداری و سیاسەتی برسیکردن پیاوی مەردی ئەوێ خۆڕاگر بێت ،زوربەداخم مامو ستا فاروق بەمەردی و خۆڕاگری نەمایەوە و چەمییەوە؟

Farhad Rostami

ئەم فاروق ڕەفیقەش وابزانم بەدەردەکەی فەرهاد پیرباڵی لێدەکەن ئەوەی لەپارتی نزیک بێتەوە یاشێت دەبێ یا بێ ئابڕو بێناموسو سەرسەری لێدەرەچێ ئاخر فاروق ڕەفیق تۆ لەکەنەدا هاوڵاتی ئەوێیت لەچیت کەمە پاڕە ئەوەدێنێ؟ چیتداوە لەوەی بچێتەوەناو ئەوحزبەخوێڕیانەی کوردستان....... یاپارەیە بەردۆئاسن نەرم دەکات تۆش لەبەردەم پارەدا چەمایتەوەو کڕنوشت برد بەڕاستی فاروق لەگەڵ پارتی ئێدارەناکات ئەشیبنن دەبێتە قەشمەرو سینەما

Jarjes Hawlery

فاروق ڕەفیق

"بۆ تۆ پارتی بە چی دەزانی، نیوەی ئەو وڵاتە دەنگیداوە بە پارتی و نیوەی کادیری پارتییە"
فاروق ڕەفیق لە بەردەکی سەراوە بۆ ناو باوەشی پارتی و بەرگری کردن لە پارتی
لە کەناڵی KNN دا لەیادمە دەیووت ئەنفال نە لە پێشمانەوەیە وە نە لە دوامانەوەیە، ئێمە ئێستا لە ناو ئەنفالداین، وە دەشی وت ئەو شۆڕشگێڕانەی شاخ ئێمە ڕێزمان هەیە بۆ خەباتەکەتان بەڵام ئێستا ئێوە بۆ ماڵەوە ئێوە سیاسی نین، دەشی وتە ئەو هێزەی پارتی کە لە هەولێرەوە ڕەوانەی کردبوو بۆ سلێمانی(بکشێوە بکشێوە) زۆری تریشی دەووت کە تاقەتی دەوێ بینووسی،
جگە لە چەندین کتێب کە لە دژی دەسەڵات پارتی و یەکێتی نووسی بووی ....

سەباح عەلی قارەمان

ئاخر فاروق ڕەفیق و پیاوەکانی پارتی و عبدالڕزاقی جنێوفرۆش چی کۆیکردونەتەوە، من بۆیە لە کورد بون کافربوم، ناوێریت داکۆکی لە کەس بکەیت، لەولاوە لەناو زێرابەکەی پارتی و یەکێتی سەر دەرەهێنێتەوە؟

Ari Haji Chrax

دەیان سەعات خەریکی خوێندنەوەی کتێبەکانی تۆ بووم دوو دەیەیە پێم وابووە تۆ پیاوێکی موفەکیر هوهەجیری ئەقڵ و دنیابینی مرۆڤی شار و شارستانی ئینسانی کوردی بەلاَم لەپڕ 180 دەرەجە بادەدەیتە دەڕۆیتە بۆ دیوەخانەکان و تیڤییەکان خێڵ و بنەماڵە دەست دەکەیت بە فڵتە فڵت وە سف و سەنای ئەم زوحاکانەی سەردەمی مۆدێرنە کوردی بەناوی کوردایەتییە وە. کورد فەیلەسوفی نییە بەڵام دەیان جار باس تۆم کردەوە گوێم لەقسە فەلسەفییە کان و باسە فەلسەفییەکانی تۆ گرتوە ئێستا تۆ درۆزن دەرچووی مرۆڤ زۆر ناشرینە لەقسەکانی نەچێت من ئێستا بە ئەقڵی خۆم پێبکەنم یان تۆ لە پێشدا بە تۆ دووای بە خۆم نیوە تەمەنی مرۆڤ کاتەکانی بەشتی هیچ و لەگەل مرۆڤ هیچدا دەڕوات . باسی مەولانە خالید نەقشبەندی دەکات گوایە ئەمیش وەک ئەو دەربەدەر کراوە مەولانا خالید کاتێک لەسلێمانی لەسەردەمی بابانەکان دەربەدەریان کرد ئەو نەگەڕایەوە بۆ دیوەخانی بابانەکان رۆشت بۆ شام و لەغەربی سەری نایەوە ئەوەیە کە کورد پێش ناکەوێت نابێت بەهیچ زۆر بەی موفەکیرەکان ڕۆشنبیرەکانی مامۆستا و دکتۆر دادوەر و سیاسیی و کۆمۆنیستەکان دەڕۆنە بۆ دیوەخانەکان خێڵ و بنەماڵە لایان ئاساییە بچوکیان بکەن شاعیرێکی گەمژەیی دەنگ خۆش م بینی لە دیوەخانی خؽلەکەیدا شعرى بەشانوو بالاى سەرۆک خێڵ دا دەووت 30 ساڵە لە ئەورپاو ئەمەریکا دەژی پێخۆشە پێبڵێن کوێخا و ئاغا پرۆفایلەکەی وێنە سەرۆک بەرزانی و سەرۆک پاڤێل و کێ و کێ یە ئەی گەمژەیی خۆ بەکەم زان بۆ رەسمێکی باوکت یان خۆت دانانێت . فارووق رەفیق تۆش کۆتایی هات .

Sarwar Hamaamen

کاک فارووق ڕەفیق نیگەرانە لەوەی خەڵکی سلێمانی جنێو ئەدەن، وەک ئەوەی خۆی کوڕی شارەکە نەبێ و ئاگاداری ئەتوارو ئاکاری ئەم شارە نەبێ،
ئێ کاک فارووق وەڵا سلێمانی بە جنێوەکانییەوە جوانە، خۆت ئەزانی مامە شێخ ڕەزا هەم کەیفی بەو جنێوانە هاتوەو هەم خۆشی تاقی کردۆتەوە، ئێستا تۆ ئەتەوێ بەردیان تێبگری و ئەوان بەرقت تێبگرن،
ئێ شێخ رەزا وتەنی بۆ خۆت ئەخەیتە بەر حەملەی..........
نیگەران مەبە( باوکە چۆلەکە) هەتا زوە وەرەوە سەر شار، ئەگینا ( ئاسمانت بە ملەوەنی نیشان ئەیەن).
میرزای شارە حەیاتەکە

Taha Amin

بۆقەکەش بە ئاشکرا قیڕاندی.

کە گوێ لە شاعیری یاخی ڕەوانشاد مزەفەر نواب دەگرین، دەبینن تا دوا سنووری، بێسنورەیەکان توڕەیە، سەرکردەکانی عەرەب بەکوڕی قەحبە ناو دەبات، هەروەها دەش فەرموێت کە تەویلەی بەراز خاوێنترە لە هەرە پاکەکەتان.
کاتێک دەبینن کە ساماندارترین پارچەی نیشتیمان باشوورە، کەچی کارمەدان و پاسەوانەکانیان مووچەیان نیە، ووڵاتیش وێرانکراوە، لەو لاشەوە گەلەگورگەکانیان بەرداوەتە گیانی خەڵکە برسیەکە، قەڵەم بەدەستە لۆتیەکانیش لەبەزموو بالۆرەو گەوادی خۆیان ناکەوون، دوای دەریایەک خوێن و تاڵانی چەتەیی، ئەفسووس تازە بەتازە فاروق ڕەفیق وەک بۆقێک قووت دەبێتەوە ولەکەلەی سەر دەقیڕێنێت.
ئاپۆڕەی ترومبێلەکانی مەسرورم بینی کە خۆی دەدا لە دەیان و سەدان ترومبێلی گران بەها و جام، بۆیە ئێستا ئەوساش هیچ گلەییم لە ڕەوانشاد، شاعیری یاخی مزەفەر نواب نیە، کەگەجەرووگووجرەکە بە کوڕی قەحەبە ناو دەبات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە