فاروق رەفیق خانەی حیکمەتی بەجێ هێشت

Monday, 25/03/2024, 17:12

4191 بینراوە


فاروق رفیق بە ماڵوێرانیی مەنزڵگای خانە پڕ لە حیکمەتی سوقراتیی و ئەفلاتوونیەکەی بەجێهێڵا و بە یەکجاریی بۆ هەولێر هیجرەت ی کرد. )

وای لە فاروق رفیقی شاگردی کۆماری دیموکراتی ئەفلاتوون!

هەر ئەوەش‌ بوو فەلسەفاندنت؟

بەختیار عەلی چاکی ناسیوی کە چەندە هەلپەرست و تێکەڵی لە پاشا گەردانیی.

بەڕێز مووچەی چەندیان لە هەولێر بۆ بڕیویەتیەوە، ئاوا وەک محمد ی اسلام ی اللە ئاسا، خۆت گوتەنی، لە سلێمانی یەوە بۆ هەولێر هیجرەت ت کردووە.

ئەوە خێرە دواجار لێمانبووی بە نەتەوەپەروەر.

بەڕێز تۆ کە دژی مووچەی هاووڵتیان بی ، کەواتە تۆ ئیتر، دەستی تۆپیوی خۆت ئاشکرا کرد و لەبەرەی گەل و نووسەرانی ئازاد وەدەرنرای.

کەواتە، دهۆک یەکان لەخەوی غەفڵەتیان راپەڕاندی، نووسەری گەورە.

وای لەو هەموو ماستاوچێتی یە!

ئەی چەند ساڵە، تا تەمەنت بەمڕۆ گەیشت، نەچووی بۆ دهۆک.

مارکسیی لینین یییییی.

باشە بۆ نەهاتی تەبایی دروستکەی لەبری هەڵگەڕانەوە لە سلێمانی؟

ڕۆژانی گۆڕان ت خۆش.

ئەوکات، ببووی بە زوڕناژەنی نەوشیروان یەکان.

کەواتە، تۆ خەمی درزەکەتە، یان هۆکاری گەورەکردنی درزەکەی؟

ئەرێ بەڕاست، ئەوە خەریکی چیت؟

تۆ دەتەوێ یەکێتی نەتەوەیی دروستکەی و تازە بە شەرمداچووی ، ئاوا خۆت دادەشۆری کە گوایا تا ئێستا بە هەڵەداچووبووی کە بۆ دهۆک نەڕۆیشتبووی؟

وای مەولانا خالید ی نەقشبەندیی و نالیی.

تۆش وەک ئەوان هیجرەتت کرد؟

ئێستا لەناو ئەنفالاین؟

تۆ چیت بۆ ئەنفال نووسیوە، یان سکاڵات بۆ بەرگرییکردنی تۆمارکردووە؟

ئافرەت؟ کەواتە دواجار بووی بە پیاوسالار.

ئێ بەڕێز، ئەوە تەیف سامی یە و وەزیری دارایی ە.

ئەی ئەوەی ئێستات کۆیلەیی نیە؟

تۆ ئازادیخوازی؟

تۆ دۆخی خۆرهەڵاتی کوردستانی ژێر دەستی ئاخوندانی ئێران مان پێ دەناسێنی؟

گرگن، گرگن.

ئەی تۆ بۆ مووچەکانمان لای حکوومەتی هەرێم بۆ دابیننکەی؟

لە سلێمانیی داوای تەعریبی پەروەردەیان کردووە؟

کوا بەڵگەت؟ بە نووسین یان ڤیدیۆ؟

ئەی بۆ بەرامبەر فاشیزمی تورک ناوەستی کە ڕۆژانە بە فڕۆکە و درۆن هاووڵاتیانی گوندنشین تیرۆردەکا؟

ئەوە بۆ تا ئێستا پەلامارنەدراوی؟

کێ پەلاماری داوی؟

کوا بەڵگە؟

ئەو چەقەنە لێدانەت چی؟

چیت بۆ اطلاعات ی ئێران هەیە کە هەر لەو چەند ڕۆژەی دوایی کوردێکی خۆرهەڵاتی ، لە سلێمانی تیرۆرکرد.

تۆ دژی برایەتیی گەلانی؟

ئەی بۆ لە داگیرکاریی و ڕەگەزپەرستیی ئێران و تورکیا بێدەنگیی؟

یان بانێکە و دوو هەوا؟

کێ تڕڕڕایبەلیزمی کردووە؟

دیسان بووی بە دژی ئاشتەوایی نێو ماڵی کوردیی، نێوان پارتی و یەکێتی؟

لەوەدەچێ ئامادەی چوونە پەرلەمانی داهاتوو بی و بە دیسکۆڕسی ئەفڵاتوون و ئەرستۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیی و ژنکوژیی و ستەمی کۆمەڵایەتیی و نادادپەروەریی و توندڕەویی اسلامی مان بۆ دەکەی؟

ئەها، ئەوە مەسەلەکەیە؟

ئێستا خۆت ئاشکراکرد.

فاشیزم ؟

ناتەوێ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن بکرێ؟

بەرگری لە مونا قاوەچیی کۆنەکوردی قەڵاتیی دەنگی تۆرانی یەکانی تورکیا دەکەی؟

تۆ بە چ هەقێک دژی هەڵبژاردنی و داوا لە پارتی دەکەی لە بەغدا بکشێتەوە؟

ئەرێ ئەوە خێرە، لە نووسەرەوە بووی به گەورە سیاسیی؟

ئەزانی ئەوە زۆر لەسەرت دەکەوێ و دەبێ بدرێیە دادگا. هەڵبژاردن مافێکی بنەڕەتیی هاووڵاتی یە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی حکوومەت و پەرلەمان.

ئەی بۆ هەمان داوا لە یەکێتی ش ناکەی گەر خۆشت نەبووی بە Bias ، واتە لایەنگیری لایەنێک دژی لایەنێک.

ئەوە کێیە، هێندە ناهۆشیار بی کە بچێتە ژێر داوای تۆ دژی هەڵبژاردن؟

تۆ دەبوو، دیموکراسیی یۆنانیی حوکمڕانیی گەلت بکردایە دیسکۆرس ی‌ ئەمڕۆت.

ئەو دەستبژێری یە چیە لە نێوان وەزیرەکان ئاژاوەی پێدەگێڕیی و دەبیتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی ناوخۆ و قووڵکردنەوەی ناتەبایی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی؟

لە ضمیر ی مافی مر‌ۆڤ ەوە بووی بە ضمیری نەتەوەیی‌ کۆنەپارێزیی، دوور لە کێشەی چینایەتیی و یەکسانیی ڕەگەزیی نێوان ژن و پیاو.

هەر بۆ ئەو ئاژاوەگێڕی یەش بوو لە هەولێر دەرکەوتی؟

ئیتر تەواو، دواجار خۆت کرد بە جمال عیرفان؟

ئایا جمال عیرفان و نالی و مەولانا خالید سلێمانی یان بەو روانگە و هەناسە ناوچەگەری یە دووبەرەکییی هەڵگیرساندنە بەجێهێشت؟

ئایا ئەو نەتەوەپەروەرە شکۆدارانەمان شارچێتییان کرد و چەشنی تۆ و سەلاحەددین ی ئەیوبی لە ماڵەڕەسەنە شوێنپەروەردەکەی خۆیان هەڵگەڕانەوە و تەمەنیان بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕی نێوان سلێمانی و هەولێر، سلێمانیی و دهۆک، تەرخانکرد؟

کۆتا، تۆ دەبێ هەولێر گومان و لێپێچینەوەت لێبکا کە لەناکاو وەک ماری سڕ دەرکەوتیی و خەریکی ژەهراوییکردنی کەلتووری تەبایی نەتەوەییمانی.

کێ گوتوویەتیی هەولێر شوێنی مەترسی یە بۆ دەربڕین ی ڕای ئازاد، تا تۆ بێی بیسەلمێنی کەوانیە.

هەر بەڕاست، ئێمە لە هەولێر لە تۆمان کەمبوو؟

دوای سی و سێ ساڵ ی دوای ڕاپەڕین، جێی پرسیارە، کە هەر خۆشت نێردراوی ڕاسپێردراوی دەڤەری سەوز بی،، کە ئێستا لەم کاتە ناسکانەی بەر لە چاوەڕوانیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ، هاتووی لە هەولێر لێمان بووی بە بەکری مەرگەوەڕ.

https://www.facebook.com/share/v/gchBCxaguTBC1WYG/?mibextid=oFDknk


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە