پارتی تای بە خیانەت و خۆفرۆشییەوە گرتووە

Monday, 25/03/2024, 17:39

2274 بینراوە


پارتی بەم بایکۆتە دەیەوێت گوشار بکات، ئەمەش پیلانی پارتیە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ساڵی نەوەداکان لە پشتی ئەم پیلانە تورکیایە هەیە، کاتێک پارتی  گۆێ بۆ خەڵکی خۆی ناگرێت لە خەمی پێکهاتەکانە  تایبەت تورکمان.

بۆئەوەش هەموو ڕێگایی گوشار بەکاردێنێ تاکوو لە سیاسەتی نێودەوڵەتی  کە پەراوێزخراوە و لەناوخۆش تووشی گۆشەگیری بووە  و جەماوەر  پشتیان تێکردوە خۆی فەرزبکات و لاف و گەزافی کوردایەتی ساختە لێدەدات خەڵک فریووبدات و هەوڵ دەدات بەم بایکۆتە بڵێت یان خۆم حاکمی موتڵەقم یان تێکی دەدەم، چونکە مێژووی بنەماڵەی بەرزانی ئەم ڕۆڵانەیان زۆر گێڕاوە.
بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە ئایا سیاسەتی نێودەوڵەتی و لایەنەکانی ناوخۆ چەندە دەتوانن ئەم پلانەی پارتی پووچ بکەنەوە، نەکەونە ناویارییەکانی پارتی، ئەوەشمان لە بیر نەچێت خۆ لە سەدریەکان بەهێزتر نییە کە لە گۆڕەپانی سیاسی و حوکمڕانی عێراق کشایەوە.
ئەم بڕیارەی پارتی و بایکۆتی کایەی هەڵبژاردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیدا زۆر ئاساییە لە هەموو جیهان زۆر پارتی و لایەن بایکۆتیان کردووە و لە پرۆسەی حوکمداری و سیاسی کشاونەتەوە، هیچ گۆڕانکاری لەسەر پرۆسەی حوکمداری دەسەڵاتداری نەبووە بە شێوەیەکی ڕێژەی ئەگەر کاریگەری هەبووبێت، ئەویش لە ڕووی سیاسی نەک دامەزراوەی.
بەڵام پارتی چونکە مێژوویەکی باش نەبووە لە قۆناغەکانی مێژوو کە تووشی شکست بۆتەوە دەستی بۆ هەموو ڕێگایەکی خیانەتکاری بردووە و درێخی نەکردوە، خەڵک گومانی باش لەم هەڵوێستەی بنەماڵەی بەرزانی ناکەن.
چونکە بنەماڵەی بەرزانی کوردستان بە موڵکی تامپۆی خۆیان دەزانن و مافی دەسەڵات و بەڕێوەبردن تەنیا مافی بنەماڵەکەیانە، بەڵام ئەم قۆناغ و دۆخەی ئەمڕۆ لە کوردستان جیاوازی زۆری هەیە، لە ڕووی دامەزراوەی و سیستەمی حوکمڕانی لە چوارچێوەی هەرێم کە لە دەستووری عێراقدا جێگایی خۆی گرتووە.
بابەتی هەرێمی کوردستان وەک دەستوورێکی ناوخۆی و نێودەوڵەتی پەسەندکراوە، بەڵام ئەم هەڵوێستەی پارتی کە دەیەوێت بۆیاخی بکات بە بابەتی سیاسی و نەتەوەی لە کۆکدا شتێکی وابوونی نییە، هەموو دەزانین لە پرۆسەی حوکمداری بەڕێوەبردندا کێشەی میکانیزم و شێوازەکان بۆ بەڕێوەبردن هەیە و تایبەت لە بواری ئابووریدا و شێوازی مووچە و گەڕانەوەی داهاتەکان دابەشکردنیان بە شێوازی سیستەمی فیدراڵی.
بۆیە دەبێت هێز و لایەنی ناوهەرێم و عێراق وسیاسەتی نێودەوڵەتی  نەکەوێتە ناو یاریی و پلانەگڵاوەکانی پارتی کە لە پشتیەوە دەوڵەتی فاشستی توورک و هەندێک هێزی ناوخۆی عێراقیش تێیدا بەشدارن بۆ ئەوەی شیرازەی سیاسی هەرێم و عێراق تێکبدەن و مافی دەستوەردانی تورکیا بێتەئاراوە. 
پارتی خۆری دەسەڵات و سیاسیەتی بەرەو ئاوابوون دەچێت، لە ناوچوون دەچێت  گرنگە لە ڕووی سیاسەتی هەڵبژاردن و دیموکراتی پارتی ملکەچ بکرێت و بە ئاسایی بڕیاری بایکۆتی بگیرێتە دەست و زۆر لە خۆی گەورەتر نەکرێت، چونکە هەموو ئاگادارین بڕیاری بایکۆت لە هێزەکانی نزیک تورکیا دەستی پێکرد، لە ماوەیەک پێش ئێستا سونەکان و پاشان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بە تورکمان و پاشکۆکانی تورکیا و پارتی دەستی پێکرد. 
هەموو دەزانین ئەم هەڵوێستەی پارتی هیچ ڕەهەند ێکی نەتەوەی و نیشتمانی نییە، تایبەت بە بابەتی کوردستانی و مافی گەل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە