شەڕی ناوخۆی بنەماڵەی بارزانی

Wednesday, 10/04/2024, 12:27

8973 بینراوە


چەتەکانی ناوخۆی بنەماڵەی بارزانی هەواریان کێچی هەڵێناوە وئۆقرەیان لێ هەڵگیراوە.روورەشەکانی بنەماڵەی بارزانی بە سەرپەرەستیی مەسعود بارزانی سەرهیشک ئیدارەئەکرێن.هەربریارێکە چارەنووسساز ئەدرێ یەکڕاست بە فیتی گەورە کەمتیاری بنەماڵە،واتا مەسعود بارزانییە.مەسروور هیچکارە نییە تەنیا بۆ ئەوەی دژایەتی نێچیروان بارزانی ئامۆزای بکا نان بە نرخی رۆژ ئەخوا.
بارودۆخی ئەو بنەماڵەیە کەوتۆتە شڵەژان وباش دەزانن ئەگەر ئەوجارە هەڵبژاردن بکرێ ئەوپێگەیەی کە بۆ خۆیانیان تەرخان کردوە دەڕووخێ وئیترمتمانە سیاسی وکۆمەڵایتی لە ناو کۆمەڵگادا لە دەست ئەدەن،جگە لەوانەش ئامریکاوهاوپەیمانەکانیشی گەیشتوونە ئەو ئاستە ئەبێ دوای ساڵهانەهامەتی کە بنەماڵەی بارزانی بۆ کێشەی کوردیان دروست کردوە،دەبێ کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر بڕیارەکانی پارڵمانی داهاتووی کوردستان نەبێ.
نێچێروان بارزانی سەفەری بەغدای کردوە تا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ.چون باشترین هەلە کە مەسرووری ئامۆزای پێ بشکێنێ.مەسعود ومەسرووریش حەولدەدەن بۆ چەند مانگی دیکە هەڵبژاردن وەدوا بخرێ.لە مانگەکانی نزیکدا دیار دەکەوێ کە ئەو بنەماڵەی کە ئەوە هێدی هێدی دەبنە دووبەرە،رەنگە کاریان بگاتە ئاستیک کە چەک لە یەکتر ڕآکێشن.
یەکەم چەخماغەی دووبەرەکایەتیی ئەو بنەماڵەیە کاتێک لێدرا،کە مەسرووبارزانی سەرهیشک لە مێدیاکان بەڕآشکاوی گووتی،هەرشکستێکی ئابووری یەخەی باشووری کوردستان گرتبێ خەتای دەسەڵاتدارانی پێشوو بووە ومن خەتابار نیم.بەڵام چەند ساڵێک لەو قسەیەی تێپەڕیوە.دوای ئەوەی کە لەسەرفەریی ئەوجارە بایدن حازر نەبوودیدار دەگەڵ مەسروور بارزانی بکا،ئیتر ناکۆکیی ئەو دووئامۆزایە بەرەو زیاتربون پەرەی سەندوە.
ئەگەر پارەی دزیەتی وکۆکردنەوەی سەروەتوسامان نەبوایە ،لە مێژ بوو نێچێروان بارزانی بە دەردی ئیدریسی باوکی دەچووبەڵام تەماحی کۆکردنەوەی سەروەتوسامانی ئەو گەلە هەژارە ئەو کارەی وەدواخستووە.باڵی نێچێروان بارزانی دڵیان بە ئێران وتاڕادەیەکیش بە تورکیە خۆشە.
ناوی ئەو حیزبانەی کە قەرارە لە هەڵبژاردنی ئەوجارەی پارڵمانی کوردستان بەشداربن،خراوەتە بەردیدەی ڕای گشتی وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان،کەچی ناوی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لەو لیستەدا نییە،گۆیا رایان گەیاندوە بەشدارنابن لە هەڵبژاردنی ئەو جارەی پارڵمانی باشووری کوردستان.بێ گومان ئەوە ویستی تەنیاکەسێکە بەناوی مەسعود بارزانی.
مەسعود بارزانی ئەگەر تۆزێک غیرەتی هەبێ وتۆزێک لە سیاسەت تێبگالەسەر قسەی خۆی رادەوەستێ وپەشیوان نابێتەوە.لەسیاسەتدا سەرهیشکی کارناکا.دانیشتوانی باشووری کوردستان ئەبێ بەو شاد بن کە بەشێک لە بنەماڵەی بارزانی بەشداریی هەڵبژاردنی ئەو جارە نابن.ئەو سەرشۆڕانەی بنەماڵەی بارزانی بە شەڕە تفەنگ کۆتاییان نایە.چون ئارەزوویان ئەوەی شەڕێکی درێژخایەنی ناوخۆیی دووبارە لە باشووری کوردستان سەرهەڵبداتەوە تا ئەوان بەنرخی رۆژ نانی لێ بخۆن.هیوادارم قەت لە بەشداری نەکردنی ئەو جارە کە بۆ دیاری کردنی نوێنەرانی پارڵمان دەست نیشآن کراوە پاشگەز نەبنەوە.ئەو بنەماڵەیە تەنیا بە شەڕی ناوخۆیان (شەڕی بنەماڵەیی) دەشکێن ومتمانەی سیاسیی لە دەست دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە