سێ کوێخا!

Tuesday, 13/02/2024, 1:17

2411 بینراوە


یەک:کوێخالۆمپەن بافڵە شێت تاڵەبانی.
پیشە:سەرچەتە.
دوو:کوێخالۆمپەن قوبادتاڵەبانی.
پیشە:سەرچەتە.
سێ:کوێخادێرین عوزێری.
پیشە:سەرچەتە.

گووتنێکی کوردەواریی هەیە کە ئەڵێ:گاڕآنیان بە خڕووپتوونی ئەبرد،بەڵام لە مانگابەڵەکیان ئەپرسی!ئەوڕۆلە مێدیای ژمارە ٨ کە تازە دامەزراوە خەبەرێکی سەیرم هاتە بەرچاو.گۆیا کەسێک بە ناوی کوێخا دێرین عوزێری داوای پارەی زۆرەملێی لە سەرمایەدارێکی دانیشتووی شآری سلێمانی کردوە.ئەویش سکاڵای لەسەر تۆمارکردوە نە لە دادگا،بەڵکوم لە لای کوڕە لۆمپەنەکانی جەلال تاڵەبانی توون بە توون.
کاتی خۆی نامەڕحومی باوکیان بە شآنازیەوە دەیگووت،شاری سلێمانی سێ هەزار زیاترسەرمایەداری تێدایە.بەڵام قەت لێی نەدەپرسین ئەو کەسانە ئەو گشتە سەرمایەیان لە کوێ وەگیر خستووە وچۆنیان پەیداکردوە.ئەوڕیکارەش هەر بەردەوامە وئێستێ لۆمپەنەکانی کوڕی درێژە بەو کارە دەدەن.
ئەوسێ کەسەی لە سەرووناویان هاتووە لە یەک بابەتدا هاوبەشن.هەرسێکیان پێشەیان چەتە گەرییە.ئەوکەسەی کە ناوی بە کوێخاعوزێری هاتووە گۆیا لە ناوهێزیی پێشمەرگەدا خاوەن پلەوپۆستیی باڵایە وچەکداریی گوێلە مستی خۆی هەیە.پرسی سەرەکی ئەوەیە کە مامۆستایان وانە بێژ لە هەژارییداژیان تێپەڕ دەکەن ومووچەیان نادرێتێ.بەڵام کوێخادێرین لە وەرگرتنی پارە لە سەرمایەدارێک خانوووکۆشکەکانی دەڕووخێندرێ.
ئایا ئەوکوێخایە بە تەنیا پارەی زۆرەملێی لە سەرمایەدارێک وەرگرتووە؟ئایا بەرپرسان وبنەماڵای تاڵەبانی ئاگایان لەو کارە نەبووە؟ئەگەر ئەو بۆچوونە راستبێ،دەبێ بگووترێ سەرەتاموڵكو ماڵی خۆیان وئەو سامانەی کە لە رێگای دزیەتیی کۆیان کردۆتەوە ئاشکرا بکەن وبیدەنە وە بەو خەڵکە هاژارەی کە خاوەنی راستەقینەی سەرخان وژێرخانی ئەو خاکەن.
گرتن سەرچەتەیەک کە ناوی پێشمەرگەی لە خۆی نابووووێرانکردنی ماڵ وبیناکانی بە شۆفڵ بەرۆژیی رووناک تەنیا ئەوەمان پێ ئەڵێ،خۆشاردنەوەی لە تەواوی ئەو چەند ساڵەی کە بۆخۆیان خەریکی دزیکردن وتاڵانکردنی وڵات بون.کوێخاعوزێری تەنیا بیانوویەکە بۆ خۆدزینەوە لە جینایەتەکانی خۆیان.ئەوکارە زیاترلە شآنۆیەک دەچێ کە کەسێکی تێدا تاوانبار کراوە تا تاوانەکانی خۆیانی پێ حەشآربدەن.
کوێخاحوزێری بێتاوانە،بەڵام دەکرێتە قوربانیی بۆ ئەوەی سیاسەتە دزێوەکانی خۆیانی پێ حەشآر بدەن.تێكدان ورووخاندنی قەڵاوبیناکانی کوێخاعوزێری هیچ دەردێک لەونەهامەتیانەی کە ئێوە دروستتان کردوە کەمناکاتەوە.ئەگەر لەو وڵاتە یاسا هەبێ دەبێ دوای کوێخاعوزێری کوشک وتەلارەکانی ئێوە بە شۆفڵ وێران بکرێن.خۆتان لە پەنای کوێخاعوزێری مەشآرنەوە.چون لەوکەسە زیاترتاوانبارترن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە