گێچەڵەکانی حەشدی شەعبی سوکایەتی کردنە بە کورد

Wednesday, 10/04/2024, 12:37

8198 بینراوە


(شۆڕش هەژارەکەن دەیکەن ودەولەمەندەکان دەیخۆن)، ئەمە پەندێکی کۆنی چینیە بەڵام لەمسەردەمەدا لەکۆمەڵگای کوردی بەدبەختدا پەیڕەو دەکرێت، لەهەموو شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردیدا بەشێوەیەکی گشتی پیاوە هەژارەکان بونەتە پێشمەرگە وشەهیدبونە هەندێکیشیان بەڕێکەوت ماون، هاوکات هەژارانی گوندنشینان هەمیشە بێ بەرانبەر لەخزمەتی شۆڕشدا بونە، کردەرئەنجامەکەی زۆربەیان ماڵوێران وسەرگەردانی بوە، بەدیوێکیتردا کەسانێک نەک هەر لەشار بەڵکو لەسەردەمی شاخیشدا بەهۆی سیاسەتەوە بەناوی شۆڕشەوە خۆیان وکەسوکاریان دەوڵەمەند وخواپێداو بونە.
ئەم جۆرە دیاردانە نەک پێش ڕاپەڕەنی بەهاری ساڵی ١٩٩١ بگرە دواتر وئێستەشی پێوەبێت تەنها چینی هەژار شۆڕشگێڕ وبەهەڵوێست ماونەتەوە، باشترین نمونە لەسەروبەندی کارەساتی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ کەبەهۆی بەرژەوەندی وململانێی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردەوە زۆرێک لەشاروشارۆچکەکانی کوردستان وەک کەرکوک ودوزخورماتو وخانەقین جارکیتر بەدەستی ڕەشی گروپی حەشدی شەعبی داگیرکرایەوە، لەوسەروبەندەشدا خواپێداوانی سەرانی بنەماڵە وسەرمایەدارەکان وبەناو بەرپرسانی سیاسی بەبێ هیچ زیانێک بۆیدەرچون وقوچانیان، ئەوەی زەرەرمەند بو کۆمەڵێ خەڵکی هەژار نشینانبون کەسەروەت وسامانیان تاڵانکرا، هاوکات کۆمەڵێ گەنجی شۆڕشگێڕی خۆبەخش لەناوچەی دوزخورماتو دژی ئەوداگیرکردنەی حشدی شەعبی وەستانەوە تاپێیان کرا بەرگریان کرد لەپێناو ئازادیدا دەرئەنجامیش کۆمەڵێکیان شەهید بون وهەندێکیشیان سەرگەردانی دەرەوەی وڵات بون، ئەوگەنجانەش بەناچاری مانەوە ڕۆژانە بەتۆمەتی جۆراوجۆر لەژێر هەڕەشە وسوکایەتیکردنی دەسەڵاتی سەپێنراوی حەشدی شعبیدا ژیان دەبەنەسەر، هەندێکیش لەوگەنجانە بەناچاری وهاوکات بۆبژێوی ژیانیان پەیوەندیان بەڕیزەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە کرد، کە هەریەکەیان چیرۆکی شاراوە وجۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئێمە وەکو ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ لەناوچە دابڕاوەکانی کوردستان ئەرکمانە کەهەرجۆرە کارەساتێکی نامرۆڤانە یان بەسەرهاتێکی ناڕەوا بەدیبکەین بیخەینە سەرکاخەز وبەدنیای ناوەوە ودەرەوی ڕبگەیەنین، مەبەستمە لێرەدا پەنجەبخەمە سەر ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کەلەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەرحەق بەگەنجێکی کوردی دانیشتوی دوزخورماتو کراوە بەناوی هەژیر عومەر عەلی، پێموایە بێدەنگی لەم چەشنە نادادپەروەریە بۆخۆی شەرمەزاری وبهەڵوێستیە، ناوبراو هەژیر عومەر گەرچی بەناچاری پەیوەندی بە ڕیزەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە دەکات بەڵام لەبەرئەوەی 

کورد بوە چەندین کرداری نامرۆڤانەیان دەرحەق کردوە، لەوانە چەکدارێکی حەشادی شەعبی بەناوی مازن دەیەوێت دستدرێژی بکاتە سەر خوشکی هەژیر، هەژیریش بەم کردەوەیە ڕازی نابێت وڕوبەڕوی مازن دەبێتەوە، دەرئەنجام بەرپرسەکەیان لەحەشدی شەعبی پێیان دەزانێت کەچی لەبری سزادانی مازن دەرحەق بەو کردەوە دور لەڕەوشت وکۆمەڵایەتیە بەپێچەوانەوە هەژیر تۆمەتبار دەکات لەلایەن چەند چەکدارێکیانەوە هەژیر دەڕفێنن وبەشێوەیەکی دڕندانە ئازارێکی زۆری دەدەن، دواجاریش یەکچارەنوسی دەخەنە بەردەست، یان دەبێت بکوژرێت یان دەبێ جاسوسیان بۆبکات لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەرئەنجام بۆدەربازبون لەمەرگ هەژیر ڕەزامەندی دەردەبڕێت بەوەی کەگوایە جاسوسی بۆحەشدی شەعبی بکات، دواجار هەژیر ئازاد دەکەن وڕەوانەی ناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەڵام هەژیر ئەو جاسوسیە ناکات وبەناچاری هەڵدێت وعیراق بەجێێڵێت وڕوو لەهەندەران دەکات.
ئەم چەشنە سوکایەتی پێکردنە بەکوردانی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان هیچ جیاوازیەکی نیە لەوجۆرە کردارانەی ڕژێمی بەسەرچوی بەعس دەرحەق بەمیلەتی کوردی دەکرد، ئاشکراشە هەموو ئەم نەهامەتیانە بەسەر کوردانی ناوچەکانی ژێردەستی حەشدی شەعبیدا دەکرێت هۆکاری ناکۆکیەکانی هەوردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردی پارتی ویەکێتیە کەجگە لەبەرژەوەندی خۆیان وبنەماڵەکانیان بێباکن لەهەموو ئەو دەردەسەریانەی بەسەر جەماوەری کوردادێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە