نەهامەتیەکانی ئازادی

Monday, 05/02/2024, 22:15

2892 بینراوە


ئازادکردنی کوردستانی عێراق لەدەستی ڕژێمی دیکتاتۆری حیزبی بەعس لەساڵی ١٩٩١ خەونی هەموو کوردێک بو، وەلێ ئەفسوس ئەو ئازادیەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوەڕێیان دەکرد جگە لەخەیاڵ هیچ خۆشبەختیەکی بەدوای خۆیدا نەهێنا، بگرە هەندێ دیاردەی قێزاەوەن کەلەسەردەمی حوکومڕانی سەدام حسەینی دیکتاتۆر بەرپا نەبو لەدوای بەناو ئازادی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر پەرەی سەند، وەک ژن کوشتن بەبیانوی شەرەف وناموس وخۆبەزلل زانینی بەرپرسانی حیزبی وسیاسی وسەرهەڵدانی خێڵ وعەشرەت، هتد،،،،. 
هەموو ئەم دیاردانە لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ سەریهەڵدا وتاکو ئێستەش لەپەرەسەندندایە، هۆکاری گشت ئەم دیاردە ناشارستانیانە وگەڕانەوەی فکری تاکی کورد بۆدوای دواوە تەنها بۆبەرژەوەندی وخۆسەپاندنی هەردوو حیزبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتیمانی کوردستانە هاوکات خۆسەپاندنی هەردوو بەنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین. 
بەپێی ئاماری دەزگا ومیدیاکانی دژی توندوتیژی ژنان، ساڵانە لەهەرێمی کوردستان سەدان کچ وژن بەبیانوی شەرەف دەکوژرێن، ئەوەی مایەی شەرمەزاریە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کەکۆمەڵێ لەبەرپرسە سیاسیەکانی حیزبی وحکومی بەئاشکرا وسەربەخۆیانە جۆرەها گەندەڵی مادی وئەخلاقی ئەنوێنن، دیارە بەحوکمی ئەوەی هەریەکەیان کۆمەڵێ چەکدار ومافیایان لەدەوری خۆیان کۆکردوەتەوە کەدەسەڵاتیش لەئاستیان جڵەوی کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
لای هەموان ئشکرایە کەچەند بەرپرسێکی سیاسی کوردی بۆتێرکردنی شەهوەتی سیکسی خۆیان سەدان هەزار دۆلاریان خەرج کردوە بۆکچە لەشفرۆشەکان لەپێناو دامرکاندنی حەزوئارەزوەکانیان، بەپێچەوانەشەوە ئەندامانی مێینەکانی ماڵەوەیان کۆیلە کردوە وهەنسکی ئازادیان لەبەردەبڕن.
بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو ڕق وکینە ودڵپیسی هێندە زاڵە بەسریانەوە هەندێ جار دۆسیەیەکی کۆن نوێ دەکەنەوە بۆ پاکژکردنەوەی شەرەفی خۆیان.
ئەوەی وایڵێکردم بێدەنگی بشکێنم، پەردە هەڵماڵینێکە لەسەر دیاردەیەکی کۆنی بێشەرەفی بەناو شەرەفەوە کەدەرهەق بە کوڕ وکچێک کراوە لەقەزای کەلار لەساڵی ٢٠١٦، ئەوکات کوڕێک بەناوی سالار تاهیر وکچێک بەناوی مهاباد حەسەن یەکیان خۆشدەوێت وڕۆژلەدوای ڕۆژ خەون بەپاشەڕۆژی ئەوەوە دەبینن کەهاوسەرگیری بکەن، بەڵام حەسەن دەربەنیخانی باوکی مهاباد کەئەوکات کارمەندێکی پلەبەرزی سەربە ئاسایشی کەلارە ئەبێت وهاوکات کاروانی برای مهابادیش پاسەوانی تایبەتی محمود سەنگاوی ئەبێت، بەپەیوەندی خۆشەویستی سالار ومهاباد دەزانن، بەڵام لەبەرئەوەی بیروباوەڕی کۆنەپەرستی زۆر زاڵ ئەبێت بەسەریاندا مهابادی بێگوناح دەکوژن، وەپاش ماوەیەک وبەڕۆژی نیوەڕۆ لەناوبازاڕی شاری کەلار بەبەرچاوی خەڵکەوە دەستڕێژی گولە لە سالاریش دەکەن، گەرچی سالار نامرێ ولەترسی کوشتن هەڵدێت ودەربەدەری وڵاتانی بیانی ئەبێت، بەڵام دوای زیاتر لەپێنج ساڵ ولەمانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٣ بنەماڵەی مهاباد بەمەبەستی تۆڵەی شەرەف، تاهیری تەمەن ٧٥ ساڵ باوکی سالار دەڕفێنن ودڕندانە لەچۆڵەوانیەکدا دەیکوژن.
پرسیار لەوەدایە کێ بەرپرسە لەم هەموو تاوانەی دەرحەق بەخەڵکی بێتاوانی کوردستان ئەکرێت؟، هانا بۆکێ ببرێت لەکاتێکدا دەزگای ئاسایشەکانی هەرێم بۆخۆیان مافیان، لەکوێیە مافی ژنانی کوردستان؟، کامەیە مافەکانی مرۆڤی کورد؟.
ووڵامی ئەم هەموو پرسیارانە ئەوەمان پێدەڵێن کەجگە لەڕاپەڕینێکیتر بەسەر ئەم دەسەڵاتە سەپێنراوە هیچ چارەسەرێکیتر نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە