خۆزگە دەوڵەمەندێک جەهەننەمی دەکڕی

Sunday, 14/04/2024, 20:56

8244 بینراوە


ئەورۆژانە بابەتی فرۆشتنی بەرماڵ بۆنوێژ لە بەهەشت بازاڕی یەکجار گەرمە.باشووری کوردستان لە سای چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خەریکە وێنەی ئەفغانستانی بەسەردێ.لەدەستپێکی هەزارەی سێدا مرۆڤ ماتمای دەمێنێ کە لە مزگەوتەکانی باشوری کوردستان خەڵكانێک گوێ بۆ چەند مەلای بێ ئەخلاقیی سەلەفی دەگرن بۆئەوەی هەر لەئێستاوە بۆ گەمژاندنی کۆمەڵگا بەرماڵ بۆ نوێژکردن لە دونیای دیکە لە بەهەشت بکڕن.جێگای داخە کە رێگا دەدرێ بەو شێوە بیر کردنەوە.
ئەرووپاییەکان لەسەر رۆنێسانسدا خۆیان لەو جۆرە پڕۆپاگەندانە رزگار کرد،کاتێک ژیانی رۆژانەی خۆیان بە هەژاریی دەدیت وژیانی پڕ لەئاسوودەیی وخۆشی قشەکانیان دەدیت،پەرۆشیی دادەگرتن،بۆیە دەستیان کرد بە سووتاندنی داروپەردووی کڵێسا وئەو دوکان وبازاڕەی کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان پێکیان هێنابوو،لێیان رووخاندن وخۆیان لە زنجیری کڵێساووتە بێ ماناکانی قەشەکان رزگارکرد.ئێستێ باشووری کوردستان تازە خەریکی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆنێسانس!
خۆزگە دەوڵەمەندێک جەهەننەمی دەکڕێ:
قەشەکان لە سەردەمی ڕۆنێسانسدالە ناو ژووری کڵێسا کاندا رۆژانە خەڵكیان هاندەدا دەداکە بە پارە بەشی خۆیان زەوی لە بەهەشت بکڕنەوە.هەرکەس بە پێی ئەو سامانەی هەیبوو دەچووبۆ لای قەشەکان زەوی بۆ بەهەشت دەکڕی.تا کار گەیشتە ئاستێک کە کەس نەمابوورێگای بکەوێتە جەهەننەم.چون هەرکەس خوازیاریی ئەوە بوو کە لە دونیای دیکە بە بێ لێپرسینەوە دەرگای بەهەشتی بۆ بکرێتەوە وبچێتە بەهەشت.
لە ناکاو کەسێکی هۆشیاروزاناوزیرەک سەردانی یەکێک لە کڵێساکانی کردوداوای دیداری لە قشەی ئەو کڵێسایە کرد وگووتی:من کەسێکی ساماندارم وپارەم زۆرە،دەخوازم شەشدانگی جەهەننەمت لێ بکڕم.قشەی چاوبرسی وپارەپەرەست بە پارەیەکی زەبەلاح جەهەننەمی بەوکەسە زیرەکە فرۆشت.
ئەوکەسەش زۆر ئاقڵانە جاڕی خەڵكی دا تالە گۆڕەپانی شارکۆببنەوە بۆئەوەی خەبەرێکی خۆشان بداتە جەماوەر.کاتێک خەڵک پۆل پۆل روویان لە گۆڕەپانی شار کردتا گوێ بیسیی ئەو خەبەرە خۆشە ببنەوە.ئەو کەسەی کە جەهەننەمی کڕیبووبە خەڵكی گووت: ئەی خەڵكینە لەمەو بەدوابۆ کڕنی بەهەشت مەچە لای قەشەکان.چون من شەشدانگی جەهەننەمم کڕیوەولەمەوبەدوا هەرکەس مرد یەکسەر دەچێتە بەهەشت.بەوشێوەیە دوکان وبازاڕی قەشەکان کۆتایی هات وپەتەیان کەوتە سەرئاو.
بەوجۆرە بوو کە ئەو کەسە زانایە خەڵكی وشیار کردەوە کە چیدی فریوی قەشەکان مەخۆن وپارەی پێ مەدەن تا بەهەشتتان پێ بفرۆشێ.دین دەسکردی مرۆڤەکانە،مرۆڤەکانیش وەک هەر مرۆڤی ئاسایی تووشی هەڵە دەبن.بۆیە باوەڕکردن بەوقەشانە جگە لە نەزانی وبی دەرەتانی هیچ بەدوای خۆیداناهێنێ.
مەلا مێشک برشآویەکانی سەربە ئایینی سەلەفییەت بۆ گەوجاندنی کۆمەڵگا بەرماڵی نوێژکردن لە بەهەشت بە خەڵك دەفرۆشنەوە وپارەش بە دۆڵار وەردەگرن.ئیتر ئەو پارەیە دەچێتە گیرفانی کێوبۆ کام مەرآم بەکار دەهێنرێ روون وئاشکرایە،خۆزگە کەسێکی ساماندارتوانیبایەی بە خەڵك تێبگەیەنێ کە تەواوی بەرماڵەکانی کە قەرارە بۆ نوێژیی بەهەشت بفرۆشرێ،کڕیویەتی.بۆئەوەی چیترخەڵک فریوی ئەو مەلایانە نەخۆن وپارەی نەدەنێ تا برماڵێکیان پێ بفرۆشێ.بەڵام بەداخەوە شەپۆلی نازانیی ودواکەوتوویی لە باشووری کوردستان سەری هەڵداوەوجێگای مەترسییەکی مەزنە بۆ داهاتووی ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە