بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


رۆژهەڵاتی کوردستان وهەواڵێک

Tuesday, 30/04/2024, 22:05


گرتن ورفاندن وبزرکردن مرۆڤەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.بە پێی راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵگەریی موکریان خالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەستکراوە.بۆیە هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێککەوتی دەی مانگی گوڵان ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی / ٢٠٢٤/ چوونە ماڵی خالید ئەحمەدی وگرتوویانە.
بە پێی راگەیاندنەکانی گەیشتووبە /موکریان/ لە کورستان.ناوبراو بەرپرس وبەڕێوەبەریی ئەو رێکخراوەیە بووە کە ئیزن پێدراوە.تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ خەبەرێک لە چۆنیەتی قۆڵبەستکردنی خالید ئەحمەدی وئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە باڵی،لە بەر دەستدا نییە ونەگەیشتۆتە ئاژانسەکەمان.

سەرچاوە:ئاژانسی هەوڵگەریی موکریان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە