بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووکتر ببینرێت
 ئیسلامی سیاسیی دروست دەکەن، تا زیاتر ماڵی کوردی پێ وێران بکەن


سەردەشت عوسمان

Wednesday, 08/05/2024, 19:54

2147 بینراوە


(٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠ ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.
سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستن؛ مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە).
بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە.

ھەڕەشەی کوشتن:-

سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە لە ھەڕەشەی کوشتن لێی، بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و دەڵێت: «دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم» بۆیە لێرەدا جێگایی خۆییەتی پەیامێک ئاڕاستەی جوانەمەرگ و کەس و کاری سەردەشت عوسمان بکەین بڵێن بە ڕێگەکەتدا دەڕۆین و دڵنیایی بدەین بە ڕووحی پاکی کە خوێنی پاکت هەرگیز لە یاد ناکەین ئێستا لە سایەیی ئەو دەسەڵاتە شکست خواردووە تێکشکاوە هەزاران گەنجی خێر لە خۆنەدیوو دەربەدەر و ئاوارەبوون سەرگەردان و بێ نیشتیمان بوون ، ئێمە دڵنیایی دەدەین بە خێزان و کەس و کاری سەردەشت عوسمان کە خوێنی ڕۆڵەکەتان بە فیڕۆناچێت ، ئێمە بەردەوام دەبین لە دژایەتی حکومەت و دوو حزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی هەردوو بنەماڵەی جاش و خوێنڕێژی و کورد کوژی تالەبانی و بارزانی ، 

((ئەوە چ زوڵمێک بوو لە گەنجێکی بیست و سێ ساڵان کرا تەنها لەبەر ئەوەی ڕەخنەگر و نووسەربوو دژی حکومەت و حزبەکان ئەی مێژووی خەباتی سەد ساڵەی کورد بۆ ئازادی نەبوو؟؟! 
دیارە بیرتان چۆتەوە ئێوە بەناوی بەرگریکردن لە ئازادی بیروڕا و مافی گەڵەکەتان هات و بوونە دەسەڵاتدار ئێستا ئێوە چۆن توانیتان لەسەر ئازادی بیرو ڕایی گەنجێک بەو شێوەیە تیرۆری بکەن ؟! ئێوەیەک باکتان بە خوێنی گەنجێکی کوردی ٢٣ ساڵان نەبێت چ باکتان بە ڕشتی خوێنی لاوەکانی دیکەیی نیشتیمان هەیە ؟ خەڵکی بە شەرەفی کورد پێویست بوو هەر ڕۆژی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان ڕاپەڕین بکەن و ئەو ٧٥ ساڵەی خەباتان  کە بە ناوی ئازادی کردییان بدەنەوە ناوچەوانی حزبەکان و پارتی بڵێن کە ئیتر ئێمە گەوج نین و بە قسەکانتان ناخەڵەتین ئێوە جگە لە خۆ سەپێن و دز و مافیا و بکوژ هیچی دیکە نینن و نەبوون ، ئێوە تەنها شۆڕشتان بۆ بنەماڵە و خێلە و ماڵی خۆتان کرد ئازادیتان تەنها بۆ خێزانەکەی خۆتان دەوێت نەوەک بۆ هەموو کوردستان و هەموو تاکێکی کورد ،. نەفرەت لە بکوژانی سەردەشت عوسمان هەموو بکوژانی دیکەی کوردستان بکەین نەفرەت لە دوو حزبی دەسەڵاتدار کە بوونەتە مایەی شەرمەزاری  بۆ تەواوی کوردان لە چوار بەشی نیشتیمان نەفرەتیان لێ بکەین کە وا گەڵێکی مەزنی وەکوو کورد بەرەو لە ناوچوون دەبەن و بەرەو بێ هیوابوون دەچن .

بۆیە ئێمە لە یادی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان خۆپیشاندان و ناڕەزایی ساز دەکەین لە سەرجەم شارەکانی بەریتانیا و داواکارین هەموو کوردانی بەریتانیا بەشداربن تاکوو ڕێگری بکەین لە دووبارە بوونەوەی کوژرانی گەنجانی کورد بە دەستی دوو حزبی دەسەڵاتدار ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە