لە یادی ڕاپەڕیندا

Wednesday, 13/03/2024, 19:11

427 بینراوە


ڕاپەڕێنی ٥/٣/١٩٩١
ڕاپەڕین دەرئەنجامی زوڵم و زۆری سەدام حوسێن بوو بەرامبەر هاوڵاتی کورد، هۆکاری ئەو زوڵم و ستەمی سەدام حوسێنیش زۆربەی کات بەرپرس و سەرکردەکانی کوردبوون ،
بە تایبەت سەرکردەکانی یەکێتی کە ئەو کات لەگەڵ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران پەیوەندی توند و تۆڵیان هەبوو هەم لە ڕووی سەربازی و هەم هەواڵگری و سیاسیش ، وە ئێستا سەرکردەکانی  یەکێتی زۆرجار ئەو ڕاستیە  ئەدرکێنن کە سەدام حوسێن چەندان جار داوای لە جەلال تالەبانی سەرکردەی ئەوسایی یەکێتی کردبوو کە کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران بهێنێت ، ئەمەش لە کاتێکدابووە کە ئیران و عێراق لە جەنگدابوون بۆ ماوەی ٨ ساڵ سەدام حوسێن چەندین جار سەکردە کوردەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە ئەگەر پشتیوانی ئێران بن لە هێرشکردنە سەر عێراق ئەوە بە کیمیایی و ئەنفال و هەموو جۆرە چەکێکی قورس هێرش دەکاتە سەر کوردستان و لە هاوڵاتی کورد دەدات  وەک هەمیشە جەلال تالەبانی هەڕەشەکەی سەدامی بە جدی وەرنەگرت و سوپای پازدارانی هێنایە سەر بیرەنەوتەکانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر کارگەی بەرهەم هێنانی نەوتی  ئەوسا تەقێندرانەوە بە هاوکاری یەکێتی و سوپایی پازداران.   
 دواتر  سەدام حوسێن دەستی بە جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی کرد ڕەحمی بە عەرز و خاک و ئاسمان و شار و گوندی کوردستان نەکرد بەوانەشەوە نەوەستا دەستی کرد بە کیمیابارانکردنی شاری هەڵبجە لە کاتێکدا سوپای پازداران هاتبوونە ناو شاری هەلەبجە کە ئەمەش یەکێتی چاوساخی بۆ ئێران دەکرد تاکوو بێنە ناو خاڵکی کوردستانی عێراق ،. دوای کیمیابارانکردنی هەڵبجە و لە پێشووشدا سەدام بە هەموو شێوەیەک هاوڵاتی کوردی ئەنفال دەکرد و زیندەبەچاڵی دەکردن و گۆڕ بزری دەکردن گوندە کوردێکانی سنووری گەرمیان و کەرکوک و سەرتاپای کوردستانی تەختی زەویکرد ئەمە جگە لەوەی هەموو کوردستان بووبوە یەک پارچە مایدانی ململانی نێوان یەکێتی و ئیران و عێراق دیارە ئەنفالکردنی ١٨٢ هەزار هاوڵاتی کورد و زیادتر لە ٥٠٠٠ هەزار شەهیدی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و گۆپتە و دۆڵی بالیسان بۆردومانکردنی شارەکان  کوردستان ئەمەبوونە هۆکاری توڕەی هاونیشتیمانانی کوردی عێراق بۆیە لە دوای بێهێزبوونی سەدام حوسێن لە جەنگی کەنداو  و دەرکردنی سوپای عێراق لە وڵاتی کویت لەلایەن سوپایجهاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ولایەتە یەگکرتووەکانی امریکا 
هاوڵاتیان کوردیش ئەو دەرفەتەیان بۆ تۆڵەکردنەوە قۆستەوە بە گەنج و پیر و ژن و مناڵ چەکیان هەڵگردت دژی ڕژێمی سەدام ڕاپەڕینیان کرد لە هەموو شار و شارۆچکەکان سەدامیان وەدەرنا و بە شاری کەرکوکیشەوە . لە کاتدا زۆرینەی سەرکردەباڵاکانی  یەکێتی و پارتی لە ئێران بوون .، خەڵکی ئاسایی ڕاپەڕینیان ئەنجامدا بەڵام دواتر سەرکردەکانی  یەکێتی و پارتی هاتنەوە سەر حازری و خۆیان کردەوە بە خاوەنی ڕاپەڕین و سەدەڵات و خاوەنی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین و تا ئەمڕۆش ئەو زولمەی کە سەدام لە کوردی دەکرد یەکێتی و پارتی درێژەی پێ دەدەن ، دوای چەند ساڵێکی کەم دوای ڕاپەڕین یەکێتی و پارتی لەبەر ڕێکنەکەوتن لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان دووبارە دەستیان کردەوە بە شەڕی برا کوژی و بە هەزاران گەنجی جوانی کورد بە ناهەت و بە دەستی کورد کوژران 
ئەمەش ئەو ڕاستیا دەسەڵمێنێت کە یەکێتی و پارتی هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ سەدام حوسێن نەبوو بۆ هاوڵاتی کورد . بۆیە داواکارم لە خەڵکی کوردستان ڕاپەڕینێکی جەماوەری دیکەی بە هێزسازبکەن دژی یەکێتی و پارتی کۆتایی بهێنن بە دەسەڵاتێک کە باکی بە خوينی ڕۆڵەی کوردنەبووە و نیە و پێویستە جیلێکی شۆڕشگێری قارەمانی نوێ بهێندرێنە سەر حکومی کوردستان ، کە خزمەتکاری ڕاستەقینەی کوردستان بێت نەک بازرگان و مافیا و دز و جەردە و بکوژ و جاشی ولاتانی چواردەوری کوردستان و دوژمنەکانی کوردبێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە