قازانجی کەروقازانجی دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستان

Sunday, 19/05/2024, 20:03

6150 بینراوە


بەرایی:

زۆر جار ئاژەڵەکانی سەرگۆی زەوی قازانجیان بۆ مرۆڤ ومرۆڤایەتی زیاترە تا مرۆڤەکانی سەرزەوی. لە مێژوودانموونەمان یەکجار زۆرە کە ئینسانی سەرزەوی کە خاوەنی دەسەڵاتە و دەستی دەڕوا بە رادەی گیانلەبەرێکی نا مرۆڤ قازانجی بۆ مرۆڤ نییە.دەسەڵاتدارانی خاوەن هێز کاتێک لە لایان گەلەوە هێزیان پێدرا،خۆیان لە بیردەکەن ودەبنە دیکتاتۆڕێکی بێ بزەیی ودەست دەکەن بە کوشتاری ئەو کەسانەی کە دەنگیان پێداون.رۆژ لە رۆژ زیاتر هەواڵی دروستکردنی چەکی جۆراوجۆرلە لایان ئەو دەوڵەتوزلهێزانە دەبیسین کە دەگیانی یەکتر بەردەبن وخۆیان ئامادە دەکەن بۆ کوشت وکۆمەڵکوژیی زیاتر.گۆی زەوی لە چەنگ ئەشرەفی مەخلوقات لە دونیای پێشکەوتنی سەردەمدا خەریکە وەک تەنوورێکی نێڵدراوی بە سەر دێ کە زمانی بڵێسەی ئاورە مەزنەکانی چوار قوڕنەی دونیای داپۆشیوە.کە چی دونیای مرۆڤایەتیی سەردەم بۆپاکانە کردن بۆ خۆی ئاژەڵەکان بە نەزانی وکەم ئەقڵی تۆمەتبار دەکا.یەکێک لەو گیانلەبەرانەی کە لە وەتی هەیە خزمەتی مرۆڤ دەکا کەرە،لەو پەڕی بێدەنگیداهەزاران ساڵە بە بێ چاوەڕوانی وهیچ پاداشێک شانی خستۆتە ژێر بەرژەوەندیەکان خاوەنەکەی ومتتەقی لێوە نایە.

لە خەوهەستام بینیم کەرەکەم نەماوەورۆیشتووە:

ئانتۆنی ماپە،تەمەنی ٢٩ ساڵە وخەڵکی وڵاتی کینیایە وکاری فرۆشتن ودابەشکردنی ئاوە بۆ خەڵک.چوار ساڵە دەگەڵ کەرەکەی بە ناوی / کارلۆس/ بەو جۆرە بژیوی ژیانی پەیدا دەکا.ئانتۆنی خاوەنی دوو منداڵە ودەڵێ:بەوپارەیە کە پەیدای دەکەم ماڵ وزەویم کڕیوە وخەرجیی خوێندنی فێرگەی منداڵەکانیشم بۆ دابین دەبێ.ئانتۆنی،لە حاڵێکدا کە دەگریا باسی کەرە خۆشەویستەکەی دەکردوگووتی: بەیانییەک کە لە خەو هەستام دیتم کەرەکەم ون بووە،زۆریی لێ گەڕآم،لە کۆتاییدا بە مردوویی دۆزیمەوە کە کەوڵیان کردبوو!تا پێستەکەی بۆ خۆیان بەرن.
ئێستێش بۆ ئەوەی درێژە بە کاری ئاوفرۆشیی بدەم کەرێکم بە ئیجارە کردوە،بەڵام مەجبورم لەوسێ یان چوار دۆڵارەی کە پەیدای دەکەم،بیدەم بە خاوەنی ئەو کەرەی کە لێم بە کرێ گرتووە.ئانتۆنی دەڵێ: ئێستێ پارەی پێویست پەیدا ناکەم،ناتوانم خەرجیی کەلوپەلی خوێندن بۆ منداڵەکانم وخەرجیی بژیوی ژیان بە دەست بێنم.هەروەها بۆ کڕینی کەرێکی دیکە پارەی پێویستم نییە.

سەرچاوە:

هەوالگەریی،بی،بی،سی،لە ئافریقا.
لە نووسینی:ئەلستێرلیت هەد.
جەوهەری کەلام:
مەبەست لەو بابەتە شووبهاندنی پیاوە دەسەڵاتدارەکانی زۆنی سەوز وزەردە لە باشووری کوردستان.کەر بە کەریەتی خۆیەوە مردووەکەشی قازانجی بۆ مرۆڤەکان هەیە.چون لە پێستی کەر ماددەیەک بە دەست دێنن بە ناوی ژێلاتینیک کە هەر کیلۆیەکی ٣٨٨ دۆڵارە.زۆربەی ئەو کەرانەی کە لە ئافریقا دەکڕدرێن بۆ وڵاتی چین رەوانە دەکرێن ،کە لە پێستی ئەو کەرانە گرانترین جلو بەرگی ژنانەی لێ دروست دەبێ کە بەهاکەی هەزاران دۆڵارە.
بەرپرسانی باڵای باشوری کوردستان بە زیندوویی بە بارتەقای ئەو کەرانە خزمەت بە کوردو مرۆڤایەتی ناکەن.کاتێکیش کە دەمرن بە پارەی خەڵکی هەژار گرانترین کێلوبەردیان بۆ دروست دەکرێ.یان دوای بە کوشتدانی هەزاران مرۆڤی کورد گڵکۆکەیان دەبێتە شوێنی زیارەت ودیداری خەڵکانێک کە نانی لێ دەخۆن.قازانجی پێستی کەر بۆ مرۆڤ زیاترە،یان قازانجی ئەو دەسەڵاتەی کە لە باشووری کودستان سی وسێ ساڵە خەڵک دەچەوسێننەوە؟ کەر زیندوومردووی قازانج بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێ.دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان زیندوو،مردوویان خەسارن بۆ خەڵکی داماو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە