ئاین وسیاسەت لەکن سەرکردەی حیزبەکان ومەلاکان کێشەی دەرونی دروست دەکەن.

Saturday, 06/04/2024, 18:46

3717 بینراوە


ئاین وسیاسەت کێشەی دەرووننی لای مەلاکان وسەرکردەسیاسییەکان دروست دەکەن. ئاین کێشەی دەرووننی دروست دەکات، یان بۆ خۆی ئاین بەشێکە لەکێشەی دەرونی. لەئایندا کەس بۆی نییە بیر بکاتەوە، کەسانیترن بیر بۆ خەڵکی دەکەنەوە، ئەوەی نوسراوە لەکتێبە ئاسمانییەکاندا بەبێ بیرکردنەوە دەبێ دەرخ بکرێ بەترسەوە لەبەر بیڵێنەوە. ترس لەکاتێکتدا بنەرەتی کێشەی دەرونیە، بەخۆرسکی دەترسن بەوەی نەخرێنە نێو ئاگری جەهەنمەوە. بۆخۆیان بیرناکەنەوە رێرەوێکی سابتیان بۆ کێشراوە بیری لەسەر ئەکەنەوە، جۆرێکە لەکێشەی دەرونی، سەرچاوەی لە سامپتۆمێکی کێشەی دەرونیدا بەدەر دەکەوێ، کە پێی دەورترێ؛ ئەلوسیناسیۆن .Allucination لەناو مێشکییاندا واهەست دەکەن کەسێک گفتوگۆیان لە گەڵدا دەکەن وئاراستەیان دەکەن، بۆ خودا پەرستی وچونە بەهەشتەوە. کەسی شێخ ومەشایخ پێویست دەکات واستە ودەست بەباڵیانەوە بگرن، بە دەست ماچ کردن تا نێو بەهەشت بیان بەن، لەجەهەنم وئازارەکانی جەهەنم هەست بکەن بەدووربن. حیزبە سییاسییەکان بەهەمان شێوە، بەرێوە دەچن، وەک بیری ئاینی، هەمان پەیرەو پرۆگرامیان هەیە. حیزبەکانیان وسەرکردەکانیان وەک پیاوە ئاینییەکان رەفتاری دەکەن. ئەندامەکانیان بۆ خۆیان چ نین، هەرگیز ناتوان لەنێو حیزبەکەیاندا بە دیموکراسی رەفتار بکەن. سەرکردەکانیان لە زۆر حاڵەتدا سەرک عەشیرەت، والی وسەرەۆک بنەماڵەن، هەروەها وەک سەرەک بنەماڵە رەفتار دەکەن. نوسراوێک ماوەیەک لەمەوبەر خوێندمەوە، بەرێزێکی نیمچە سەرکردەیەکی یەکێ لەحیزبە شوعییە سەر بەروسیا بوو، لەیەکێ لە یادەکانی ستالیندا نوسراوێک بۆسەر زمانی کوردی وەریگێرابوو تەنیا باسی گەورەی وگرنگی خەباتی ستالینی کردبوو. . سەرم سورما لەپاش سەدساڵ بەسەر هاتنی ستالین تێپەریووە، کەچی هێشتا کەسانێک ماون بەسەر ستالینی دکتاتاتۆری وشۆڤینی ستایشی ووەسف ئەبەخشنەوە. بە قارەمان ناووی دەبەن. کەسێکی وەک ستالین هەموو مێژووی ژیانی لە دکتاتۆری تاکە کەسی ودیکتاتۆری حیزبی ودەوڵەتی چیتر نەبووە. کەسانێک هەن تا ئەمرۆ پیاوە فاشییە دەوڵەتییە شۆڤێنیەکان وەک رزگار کەری مرۆڤ ومرۆڤایەتی نمایش دەکەن. رەفتاری ستالینی دیکتاتۆری دەوڵەت حیزبی سەرمایەداری، بەتێکۆشەر ونەبەرد ناو دەبەن. داگیرکردنی وڵاتان بەمافی چارە نوسی میللەتان ناو دەنێن، برواناکەم پارتی بەعثی عەرەبی شۆڤێنی حیزبی لەگەڵ پارتەکەی ستالیندا جیاوازیان هەبووبێ. روسیاسی فاشی پاش داتاشینی فەلسەفەیەک ناوی نا: فەلسەفەی مارکسی ولینینی، پاشان سەرکردەکانیان داتاشین، کردنیانە خاتمی ئەنبیا وخاتەمی فەیلەسوف، فەلسەفەکەی ئیبن تەیمیمەیان لەبەری مارکسی ولینین کرد، بە بێئاگای خۆیان، دواکات فەلسەفەی مارکسی ولینینی دایان تاشین. واتە هەرچی فەلسەفەی پێش خۆیان هەیە، بەهاتنی مارکسی ولینین تەواو بوون وچونە سەبەتە هزر وفەلسەفەی بەسەر چۆکانەوە، وەهەرچی پاش ئەمانە دێن فەلسەفەنین، ناویانان تەحریفی. بەشێوەیەکی قەدیمی: ئاینی تاقە خودای تاقە پاشایەتییان بەناوی سۆسیالیستییەوە دروستکرد، بە فەلسەفەی مارکسی لینینی ناو زەندیان کردن. کۆمەڵێ سەرکردە وسەرۆک بە کێشەی دەرونییەوە دروست کران. روسیاسی فاشی فەلسەفەکەی دایان تاشی، کردیانە خاتەمی فەلسەفە وفەیلەسوف وئەنبیاء، وەهەرچی پاش ئەمان دێن تەحریفین، بەشێوەیەکی ئاوەها ئاینی تاقە خودای تاقە پاشایەتییان دروستکرد. لە ساڵەکانی حفتاکاندا کوراسێکی ستالین لەژێر ناوی (مادەی دیالیک)دا خوێندمەوە، کوراسێک بوو لەقوتابخانەکانی فێرکردنی مادەی دیالیکتیکدا لە روسیادا دەخوێندرا، بەمەرجێ چ پەیوەندی بەفەلسەفەوە نەبوو، بەو کراسە لاوەکانی وڵاتانی وەک ئێمەیان پێ لەخشتە دەبردن، لە رێگای خەبات وتێکۆشانی راستەقینەی دروست دوریان دەخستنەوە. مادییەی دیالکتیک بە گفتی هێگڵ فەلسەفەنییە، تەنیا گوزارشتێکە لەمەقوولەیەکی فەلسەفیدا. فەلسەفە بیر کردنەوەیە. فەلسەفە لە شک وبەدواچون وشیکردنەوە دەست پێدەکات، تا دەگەینە فەلسەفە، جارێکیتر لەفەلسەفەوە دەچینەوە بۆ شک تا دەگەینەوە فەلسەفە، بیر وباوەر وگەران بەدوای ئازادی ژیان وبیر وباوەر هەرگیز ناوەستێ وبەردەوامن. دەردی ئیبن خەلدونی موتەمەرید(صۆفی) دەڵێت؛ لەشکەوە دەچین بۆ فەلسەفە ولەفەلسەفە دەچینەوە بۆ شک، بەم جۆرەتاماوین بەدوای راستیدا دەگەرێین، چونکە راستی ناوەستێ. هێگل دەڵێ دوو فەلسەفە نییە. روسەکان بۆشاردنەوەی دەوڵەتە دیکتاتۆریەکەیان، جیهانیان چەواشەکرد. گوایە؛ دوو فەلسەفە(میثالی ومادی)هەیە. روسەکان بەدرۆی مارکسی لینینی لاوێکی زۆریان لە کچ وکوری کورد ووڵاتانیتر بە ناوی مارکس ولینینەوە بەشەهید کردنیاندان وخۆیان لەژێرەوە، لەگەڵ کاربەدەستانی فاشی وڵاتە دیکتاتۆرەکاندا بوون، تا ئەمرۆ گیرفان ودەسەتیان تێکەڵاو کردوون. سەرکردەکان کەسیان رۆژێ کاریان نەکردووە، ئەوەی لەناویاندا تێکۆشەر بوو بێت، بەگرت وبەشەهید کردنیان داون. کۆمەڵێ کیتابی نازانستی ونافەلسفی یان، بڵاو کردبۆوە بۆ چەواشەکردنی خەڵکی لەشۆرشی بیردۆزی وکۆمەڵایەتی، تاخەڵکی لەژیانی خەباتی راستەقینە دوریان بخەنەوە. یەک فەلسەفە هەیە: ئەوانەی وادەزانن دوو فەلسەفە هەیە، ماتریالی وئایدیای. ئەوانە چ مەبەستییان نییە، یان لەنەزانینیانەوەیە، یان لە چەواشەکردنی خەڵکی وپاساو بۆ سیاسەتەکەی دیکتاتۆری حیزبی سەرمایەداری رووسەکان نەبێ چیتر نییە. فەلسەفە چونکە دوو فەلسفە نییە، فەلسەفە مەنهەجی بیرکردنەوەیە. لە دوو دڵییەوە دەچین بۆ فەلسەفە وبەفەلسەفە دچینەوە بۆ دوودڵێ بەم شێوەیە دەچینە قوڵتر وفراوانتر لەبیر وهزرماندا. هەندێ کەسی بەناو بیری شوعی رووسەکانەوە، بەتازەکی دەیانەوێ بمان گەرێنەوە بۆ کیتابی ستالین وهاورێکانی بخوێنینەوە. بەتازەکی کیتابی تێکۆشانی ستالینیان لە عەرەبیەوە بۆکوردی وەرگێراوە خۆیان بەکەسە سەرکردە دیکتاتۆرەکانەوە تا ئەمرۆ هەڵدەواسن وخۆیان گرێداوە، باڵیان پێیانەوە بائەدەن. فێر نەبوون بۆ خۆیان بیربکەنەوە، بەبیری حیزبی روسی وبەئاین بیر دەکەنەوە، دنیا لەبیری چەقیوو لەبیری ستالین وچواردەورەکەی فرەتر دەرناچێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە