(لانک) و (بێشکە) دوو ناوی هاومانان، مەبەستێک دەگەیەنن، لۆرک و جۆلانیش دوو ناوی ترن، هەموویان شوێنی نووستن و ژیـرکردنەوە و ئـارام بەخشینن بە منـداڵی کۆرپە، تەنها جۆلانێ نەبێت کە بۆ هەموو قۆناغەکانی منداڵی بەکاردەهێنرێت.. هەندێ جاریش بەپێی کات و شوێن و پێویست بەکارهێنراون و بەکاردەهێنرێن. لانک و بێـشکە...
منداڵەکانمان نەوەی ئەمڕۆن و هـیوای داهـاتووی کوردستانن.. بەنرخترین و گرنگترین سامـان و سەرمایەی گەلەکەمانن.. بۆ ئەوەی نەوەیەکی بڕوابەخۆ و گەشبین و هیوادار پێبگەیەنین.. بۆ ئەوەی داهاتوویەکی شیاوتر و گەشتر بۆ کورد کوردستان دابینبکەین.. نەوەیەکی دڵسۆز گۆش و پەروەردەبکەین کە هاوبەستەبوونیان بۆ کورد و کوردستان...
بەشێکی زۆر لە کەڵە نووسەرانی جیهانی (هۆنراوەنووسان، چیرۆکنووسان، رۆماننووسان، شانۆنووسان) منداڵانیان فەرامۆش نەکردوون، بەشێک لە نووسینەکانیان، بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسیوون، بە شێوازێکی ئاسانتر و کورتتر و بەزمانێکی شیرین بۆیان داڕشتوون، لەوانەش (تۆڵستۆی، چارلـز دیکنز، ڤیکتۆر هۆگۆ، پۆشکین، ئۆسکارد وایڵد،...
(جـۆرج ئورۆیل) دەڵێ:" لە سەردەمی ئێمەدا، شتێک نییە بە ناوی دوور لە سیاسەت، هەموو کێشەکان کێشەی سیاسین"..بێگومان سیاسەت بە گرنگترین پایەکانی دەوڵەت هەژماردەکرێت.. بە سیاسەتێکی ئەرێنی و دروست دەوڵەتان بەڕێوەدەچن و دەتوانن بە ئاشتی و ئاسوودەیی لەگەڵ یەکتری دا هەڵبکەن و بژین.. هەر لە رێی سیاسەتیشەوە دەوڵەتان...
شانۆ لقێکە لە ئەدەب، هونەرێکی درامی نوانـدە، بە دایکی هونەرەکان ناودەبرێت. شانۆ پەنجەرەیەکە بۆ داهێـنان.. سەکۆیەکە بۆ گوزارشتکردن لە خۆشییەکان و لە ناخۆشییەکانی مـرۆڤ.. شانـۆی منـداڵانیش لقێکی زۆر گرنگە لە ئەدەبی منداڵان، مەبەستیشمان ئەو شانۆیەیە، کە لە خـزمەتی منداڵان دایە و منداڵان خۆیان رۆڵی سەرەکی...
لە ئەمڕۆدا گەندەڵی ترسناکترین و زیانبەخشترین دیاردەی نەرێنی دەوڵەت و دەسەڵاتە.. نەخۆشییەکی مەترسیدارە.. خەریکە بڵاوبێتەوە و ببێت بە پەتا و لە دەسەڵاتی باڵاوە شۆڕببێتەوە بۆ خوارەوە و، ژمارەیەکی زۆرتری دەسەڵاتدارن و کاربەدەستان تووشی ڤایرۆسی گەندەڵی ببن.. لە راستی دا گەندەڵی لە تیـرۆر زۆر مەترسیدارترە. چەمکی...
مــن عەفــــــرینم ، کوردســــــتانیمهێمـای بەرگــــری و بەرخــــودانیم * * *مــن عەفـــــــــرینی خـــــــــۆڕاگـرممـــن شۆڕشـــــم ، مـــن ئـــــــاگـرم * * *کچــــان و کــــوڕانی...
لەو بڕوایەدام کە زۆربەی خوێنەرانی کوردمان، زنجیرە رۆمانی (هـاری پۆتـەر)یان خۆێندۆتەوە، یا فیلمە سینەماییەکانی هاری پۆتەریان بینیون، زانیاریشیان دەربارەی نووسەری ئەم رۆمانە (جوان رۆلینگ) هەیە.. کە چیرۆک و رۆمانەکانی بە نازناوی هونەرییەوە (جـ. ک. رۆلینگ)ەوە نووسیون و بڵاوی کـردوونەتەوە، تاکو ئەمڕۆش هەر...
ئەگەر بە مێژووی چەند ساڵێک بەر لە ئێستادا بچینەوە، ناوی چەند دیکتاتۆرێکی دڕندە و ستەمکار دەخوێنینەوە، لەوانەش: جۆزیف ستالین ـ روسیا، ئەدۆلف هیتلەرـ ئەڵمانیا،عیـدی ئەمین ـ ئۆگەنـدا، کیم ئیل سۆنگ ـ کۆریـای باکوور، سەدام حوسێن ـ عـێراق، موعەمەر قـەزافی ـ لیبیا، ئەمانەوە چەندین دیکتاتۆر و ستەمکار و خوێنڕێژی...
(بووکـە بە بارانـە) یەکێک لەو نەریتە دێرین و رەسەنە کوردییانەمان، کە مێژووی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، مایەی شادی و دڵخۆشیشە، کە تا ئەمڕۆش ئەم نەریتەمان بە نەمری ماوەتەوە، بەڵام بە هۆی وێرانکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان و، ئابڵوقەدانی زۆربەی گوندەکان و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات و باکوور و...
لە دوای پیلانە سێ قۆڵییەکەی رۆژی (١٦ی/ ئوکتۆبەر/٢٠١٧) دا، کە کەرکوک لە لایەن سوپای عێراقی شیعستان و (الحشد الوحشي) و پاسدارانی ئێرانی سێدارە و میتی تورکیای زیندانستانەوە، بە تازەترین و قورسترین چەک شاری کەرکوک و خورماتوو و چەندین ناوچەی تری باشووری کوردستانیان داگیرکرد.. لە یەکەم رۆژەوە تا ئەمڕۆش ئەوەی...
گەشبین کچۆڵەیەکی زیرەک و رووخۆشە، ئەمساڵ لە پۆلی شەشەمە، لە (قوتابخانەی قەندیل)ی بنەڕەتی لە گەڕەکی رەحیماوا، لە شاری کەرکوک، لە باشووری کوردستان.گەشبین لە بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە (١٦ي/ ئوکتۆبەر/٢٠١٧) لە زرمەی تۆپ و لە نەڕ و هۆڕی تانک و زرێپۆش لە خەو راپەڕی.. بینی دایک و باوک و دیاکۆی برا گەورەشی لە...
لە مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە تا دەگاتە دکتاتۆر حەیدەر عەبادی، هەموویان دژایەتی مافەکانی کوردیان کردووە، بەو پرانسیپە شۆڤێنییە رەگەزپەرستییە کاریان کردووە و دەکەن (توانەوەی ئەو نەتەوانەی لەگەڵیان دەژین لە بۆتەی نەتەوەی عەرەبدا) بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە گڵاوەشیان، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لە ناوبردنی ئەو...
مامۆستا و قوتابی دوو تەوەری سەرەکی و دوو کۆڵکەی بنەڕەتین لە کۆڵکەکانی کاری پەروەردەیی و فێرکردن.. سایکۆلۆژیای پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا، بۆتە هۆی بایەخ و گرنگی پێدانی بەشێکی زۆر لە پەروەردە ئاکادیمییە ناسراوەکان و پسپۆرانی دەروونناسی پەروەردەیی، پەیوەندیی ئەرێنی نێوان مامۆستا و قوتابی بە موگنـاتیزی...
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە (٢٩/٤/١٩٣٣) لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواو کردووە. لە ساڵی (١٩٥٣) دا (خانەی مامۆستایان)ی لە بەغدا تەواوکردووە. بۆتە مامۆستای...