• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

هیمن محمود حەمە: بۆ ئەوەی سەردەشت لەبیرمانبنەوە..قاسم ئاغایان بۆ هێناین!

قسەکانی پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) دەربارەی هەڵهاتنی قاسم ئاغای کۆیە لەنوکتە دەچوو تاوەکو حەقیقەت، نوکتەیەکی بێتامی وەها کە هەرکەس دەبوو بێگڕێتەوە نەوزاد هادی نەبێت، چونکە ئەم پارێزگارە بەرێزە لای کەسانێکی زۆر مایەی قبوڵکردن و رێزو خۆشەویستی بوو ئەویش بەهۆی کارە چاکەکانی لەهەولێردا.گێڕانەوەی نوکتەیەکی...

هیمن محمود حەمە: یەكێتی و گۆڕان .. پارتی و 31ی ئاب...

ئەم رۆژانە لەسەر ئاستی كوردستان دوو بابەت جێگای مشتومڕی زۆرێك لەنوسەران و هاوڵاتیانە،كە یەكەمیان پەیوەندی نێوان یەكێتی و گۆڕان و ئەوەی دوهەمیشیان ساڵیادی روداوەكەی 31ی ئابی ساڵی 1996ە. ئەم دوو بابەتە پەیوەندییەكی قوڵیان بەژیانی ئێستاو یادەوەری نەوەیەكەوە هەیە كە شەڕی ناوخۆیان بینیوە یاخود لەیادەوەرییاندا...

هیمن محمود حەمە: ئازادی بەشەرتی یەك ملیار دۆلار!

‌ یەكەم جار كە ئەو هەواڵەم خوێندەوە توشی شۆك بوم، جارێكی دی و جارێكی دی لەسەر یەك خوێندمەوە،نەك لەبەرئەوەی خوانەخواستە روداوێكی وەك وەك مردن یاخود ئیستقالەكردنیی سەرۆكی حزبێكی كوردی رویدابێت، یاخود مالكی وازی هێنابێت و حكومەتە شەق وشڕەكەی عیراق دروستكرابێت، نەخێر توشی شۆك بوم لەبەرئەوەی پارتی دیموكراتی...

هیمن محمود حەمە: درێژەی روداوەكەی دەربەندیخان - داواكراوێك پاش دوو كاتژمێر تەقەكردن خۆی كوشت

سەعات 1ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ماڵێك لەسەر شەقامی سی مەتری دەربەندیخان بوبە مەیدانی پێكدادانی داواكراوێك و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و جل رەشەكان. خەڵكی بەكۆمەڵً وەستابون و سەیری دیمەنەكەیان دەكرد،داواكراوەكە تەمەنی 28 ساڵە و داواكراوە بەتۆمەتی كوشتنی پۆلیسێكی هاتوچۆ كەشەوێك لەشەوەكانی پار زستان لە خاڵێكی...

هیمن محمود حەمە: كۆنگرەی نوسەران یان كۆنگرەی حزب!

كۆنگرەی یەكێتی نوسەرانی كوردستان لە سلێمانی تەواوبوو، بەپێی هەواڵێكی سایتی لڤین پریس بەتەوافقی سیاسی و بێ ئەوەی هیچ ركابەرێكیان هەبێت یەكێتی و پارتی سەرۆك و جێگرەكەی و ستافەكانی دیكەیان دیاریكردووە. راستییەكەی من تا ئەو كاتەی بانگەشەی ئەوەكرا كە كە یەكێتی نوسەران كۆنگرە دەبەستێ لەیادم چوبویەوە كە یەكێتیەكی...

هیمن محمود حەمە: درەختی مەرگ لەدەربەندیخان .

مەزارگەی ئیمام محمەد بەلای دەربەندیخانیەكانەوە مەزارگەیەكی پیرۆزە و تاوەكو ئێستاش زۆرێك لەو پیاوو ژنانەی كە رۆشتونەتە تەمەنەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی زیارەتی مەزارەكە دەكەن. بەگوێرەی قسەی خەڵكانی پێشین ئەم ئیمام محمەدە پیاوچاكێكی ئاینی بووە و لەوێدا نێژراوە ، ئەم مەزارە كەوتۆتە باكوری شاری دەربەندیخانەوە...

هیمن محمود حەمە: ئەرێ نەوشیروان مستەفا یەكێتی بوو!

ئەگەر كەسێك بەقەدەر زەڕەیەك ویژدانی هەبێت كە مێژووی یەكێتی نیشتیمانی بنوسێتەوە ناتوانێت باسی نەوشیروان مستەفا نەكات وەك رابەرو سەركردەیەكی لێهاتوو لەناو یەكێتی دا،ژیانی نەوشیروان یانی ژیانی یەكێتی، ئەو هەمیشە رابەری رۆژە سەختەكانی ئەو رۆژانە و رابەری جەنگە نابەرامبەرەكانی ئەو حزبە بووە. ئەوانەی كە هاوژیانی...

هیمن محمود حەمە: زەمەنی پێش سەردەشت و زەمەنی دوای سەردەشت!

تیرۆركردنی رۆژنامەنوسی گەنج سەردەشت عوسمان دۆخی رۆژنامەنوسی ئەهلی و ئازادی گۆڕی و لەبری ئەوەی نیەتی تیرۆكەرانی ئەو گەنجە بهێنێتە دی كە دەمكوتكردن و ترساندنی رۆژنامەنوسان بوو وەهایكرد بۆ یەكەمجار شەقامی كوردی پشتگیری خۆی بۆ رۆژنامەگەری ئازاد و ئەهلی بخاتە روو. ئێمە دەكرێت ساتی تیرۆركردنی ئەو كوڕە گەنجە...

هیمن محمود حەمە: مەهزەلەی رێكخراوی ڤۆكا لەدەربەندیخان

سەرلەبەیانی رۆژی 2/5 منیش وەك ئەو سەدان هاوڵاتیەی كە بەنیازبوین چەند نوێنەرێك هەڵبژێرین بۆ ئیشكردن لەگەڵ رێكخراوی ڤۆكای ئەمریكی رومكردە هۆڵی رۆشنبیری دەربەندیخان، كەمن گەشتمە ئەوێ هۆڵەكە جمەی دەهات، چەند رۆژ پێشتریش ململانێیەكی زۆر گەرم لەنێوان نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنی دەسەڵاتدا لەئارادابوو...

هیمن محمود حەمە: تەندروستی گەرمیان و هەمیشە پاساوهێنانەوە بۆ گەندەڵی

بەریوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەسایتی كوردستان پۆستدا وەڵامێكی دەستەپاچانەی نوسینێكی منیان داوەتەوە لەسەر مەرگی مناڵێك كە خوێنەر دەیخوێنێتەوە بەزەیی بە حاڵی خەڵكی رەش و روتی گەرمیاندا دێتەوە بۆ تەندروستی و بەرێوەبەراتیە (گەندەڵەكەیان بەپێی راپۆرتەكانی چاودێری دارایی). من كاتی خۆم ناكوژم بەوەڵامی درێژی...

هیمن محمود حەمە: ئەو راستییەی كە راگەیاندنە سەربەخۆكانیش ناوێرن باسیبكەن لەترسی لەدەستدانی قازانج

پارتیو یەكێتی ئیدیعای ئەوە دەكەن، كە گویا هەوڵیانداوەو هەوڵدەدەن بۆ كەمكردنەوەی كێشەی نیشتەجێبون، بەڵام ئەگەر بەوردی لەوە بڕوانینین، بۆمان دەردەكەوێت كە ئەو كارەیان هیچ لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نییەو تەنها خۆیان سوودمەندی یەكەمنو بەهۆی سندوقی نیشتەجێبوونو لەرێگەی كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوونەوە بە هەزاران...

هیمن محمود حەمە: بۆ ئەوەی كوڕەكەم داهاتوی جوانتر بێت...دەنگ بە دەستورنادەم

سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە دیداریدا لەگەڵ رۆژنامەنوساندا لەچەند رۆژی رابوردودا رایگەیاند بۆچی نابێت ئێمە دەستوری خۆمانمان هەبێت؟. لەراستیدا هەر كەسێك كە گوێی لە قسەیەكی وەها دەبێت هاوڕایە لەگەڵ بارزانیدا و دڵخۆشە بەوەی كە ئەم هەرێمەی ئێمەش چوارچێوەیەكی یاسایی هەبێت و هێزە سیاسیەكانیش لەژێر...

هیمن محمود حەمە: پاراستنی دیموكراسییەت

لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی كوردستان هەستدەكرێت شەڕە وتار و قسەی ئاگرین و یەكتر تۆمەتباركردن و سڕینەوەی یەكتری تابێت توندتر دەبێت. سەرەتای هەموو دیموكراسییەك جگە لە هەڵبژاردن و دەستاودەستكردنی دەسەڵات، ئازادی تاك و ئازادی بیروڕای جیاوازیش بەشێكی سەرەكی و دانەبڕاوی دیموكراسیە بۆیە...