بیست ساڵ زیاترە نەمتوانیوە سەر بکەمەوە بە کوردستان و نیشتیمانی داگیرکراودا.بیست ساڵ، کە تەنیا یادەورەییەکانی تەمەنی هەرزەکاریمی تێدا دەبینم, لێ منی بێ هیوا نەکردووە، هێشتۆمیەتەوە، تا لەم دوورییەوە بۆ نیشتیمانەکەم بژیم، بەو هیوایەی ئەو رۆژە ببینم، کە دەسەڵاتی دزەکان نەمێنێت و بە دیداری شاد ببمەوە.ئەو برایەم کە کۆچی دوایی کرد، لە دوا تەمەنی ژیانیدا و لە قوڵایی ئازاری نەخۆشییەکانیدا دەیگوت: دەترسم بمرم و نەتبینمەوە. ئەو مرد و ئازارەکەی بۆ من و ترسەکەی لەگەڵ خۆیدا بردە ژێر گڵەوە.ئەمە یەکەم جار نییە کەسیێکی...