• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

تیرۆرکردنى زمان

Friday, 08/01/2021, 18:22

380 بینراوە


زمان هەر تەنها ئامرازێک نیە بۆ پەیوەندی لە نێوان مرۆڤـەکان بەڵکو ئامرازێکیشە بۆ گەشەی عەقڵ ، بییر/ فکروە فراوان بوونی ڕوانگە ، ئاسۆوە وێناکردنەکانی /تێوراتی عەقڵ وفکرو خەیاڵ لەگەڵ توانای بینین و ناسینی جیهان بینینەکان و وەجوانیەکان بە دیزاینی فکرو عەقڵ وکەرەسەی ووشە ، کە هەموو ئەمانەش لە ئەنجاما ئەبنە پێکهاتەی کەسایەتی وفەرهەنگی / پقافەی تاک ، گروپ وەنەتەوە .
نمونەی سادە بۆ ئەم دەربڕینەمان ، گەشەی عەقڵ و سلوک / سلوکی منالەکە هەر یەکێ لە ئیمە ئەزمونی ئەمەی هەیە وەبینیویەتی کە چۆن مناڵ لە گەڵ فێر بوونی وشەی زیاترو گەشەی زمانا نەک هەر عەقڵ و سلوکیشی گەشە ئەکات بەڵکو پێوەریشە بۆ ئاستی توانا ،هەڵسوکەوت وە کەسایەتی کەسەکان ، وەهەروها جیاوازی و ئاستی تەندروست بوون و نقوستان بوون /مەنگۆل ،کە لە رووى زانستیەوە مەنگۆل بوون لە زمانا هاوڕایە لە گەڵ مەنگۆل بوون لە گەشەى عەقڵ وفکر وەرهەر بڕیارو دەڕبڕینێکیش لە عەقڵی مەنگۆلەوە دەربچی هەر ئەبێ مەنگۆل بێ وەک ئەم حاڵەی ئیستا دژی زمانی کوردی .