• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

وەرن باسنورێک بۆ مەینەتێکانمان دابنێین، سەرۆککۆمار بەئێمە چی !

Saturday, 15/01/2022, 1:13

871 بینراوە


دوایی داگیرکردنی عێراق لەڕێگەی هاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا ، خۆش لەوەدایە ئەمەریکایەکان دەڵێن : ئێمە عێراقمان داگیرکردوە،  کەچی سیاسیە  خۆشمەشرەبانی کورد دەڵێن : نائێوە ڕزگارکەن ، کوردیش زۆریان وادەڵێن ،چونکە ئێمە تاکە نەتەوەی سەر ئەم ئەستێرەیەین ،پێویسمان بەوە نەییە بیر بکەینەوە و جیاوازی داگیر کەرو ڕزگار کەر بزانین  ....! 
٩ی ئەپریلی ٢٠٠٣ دا، ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانیان، لە کردەوەیەکی سەربازیدا لەژێر ناونیشانی " پرۆسەی ئازادی عێراق" دا لە دەرەوەی شەرعیەتی یاسایی نێودەوڵەتی، کۆتاییان بە ڕژێمی  ٣٥ ساڵەی  حوکمی بەعس هێنا .
 مێژووەکە هێندە دوور نییە  کورد سێ دانەجار پۆستی سەرەک کۆماری عێراقی تاوانی وەرگرتووە . تاڵەبانی دوو دەورە   واتە ٨ساڵ  بەڵام دووساڵی  هەر لەسەر مەینەتەکانی جێگادابوو  بەنەخۆشی  وسەرەک کۆماریش بوو ، ٤ساڵیش فواد مەعسوم   کە زیاتر بەقسەیەک  ناوبانگی دەرکرد "ئەمن عەلاقەم پێی نییە" نەک وەک سەرەک کۆمار  ٤ساڵیش  بەرهەم ساڵح کە ئەویش   بەووتە بەناوبانگەکەی کەووتی :"پیاو دەبێت حورمەتی خۆی و میللەت و خێزانەکەی بگرێت "   چوارساڵی بەڕێکرد . بیرمان نەچێت ئەم سێ سەرۆک کۆمارە  حەجیشیان کرد  و لە بەردە ڕەشەکە  پەیمانیان دا کە عێراق وەک چاویان  بپارێزن و لەباتی بەرد مۆبایلەکانیان گرتە شەیتان ، تالەهەموو گوناحەکانیان  پاک ببنەوە  بۆەیە ئەم  گەشتی حەجەیان کرد  .
 پرسیار لێرەدایە ، داخۆ ئەم پۆستە لەبەغدادی تاواندا چی بۆگەلی ئێمە  کردووە ؟ ئایا کەسایەتێکان  کەسانی لاوازن و هیچیان لەباردا نییە ؟ یان  هەر بەڕاستی ئەمە پۆستێکە  هیچ نییەو  کورد تەنها خۆی هەڵدەخڵەتێنێت ،  بەناوی زل و دێی وێرانەوە !؟
  کورد هەمیشە لەبەغدادی تاواندا  خزمەتکارێکی پەراوێزخراوبووە  ،  گەر تۆزێک بگەڕێنەدوواوە  بۆدوواوە  جێگری سەدام حسێن کوردێکی قەبەو گران و بەهەیکەل هەبوو ناوی "تەها محێدین مەعروف " بوو . 
 ئەم پیاوە دووا جار لەسایەو سێبەری  دەسەڵاتی کوردی  مرد بەبێدەنگی ، نە هیچی کرد  نەهیچی ووت ، هەموو نهێنێکانی لەگەڵخۆیدا ناشت . جارێک  یەکێک لەخزماکانی  دەگیرێت  لەسلێمانی کەسوکارەکەی  دەچنە ماڵەکەی لەبەغداد  و داوای لێدەکەن  کە  سۆراغی گیراوەکەیان  بۆ بکات  
تەهای داماو تەهای کارتۆن کە بەدرێژای تەمەنی غوڵام و  خزمەتکاری دەسەڵات بوو  یەک ووشەی نەووت یەک چالاکی نەبوو بەخزمەکانی دەڵێت : ئەمە واستەیەکی گەورەی دەوێت ، ئەویش لەتوانای مندا نیییە...! دووهەمین کەسی دەوڵەتی عێراق توانایی نییە چارەنوسی زیندانیییەک  بزانێت ؟ 
 لەماوەی ئەم چوار خولە کە کورد پۆستی سەرەک کۆماری لابووە ، بەس پێم بڵێن ئەمانە چ سودێکیان هەبووە ؟ چیان کردووە بۆ کورد ؟ لەکوێدا هەڵوێستێکی جوامێریان  بۆ کێشەی کورد هەبووە ؟  تەنانەت ئەگەر نوزەیەکیشیان لێهاتبێت ، لەهەولێریش دەنگیان نەبیسراوە هاتوونەوە سلێمانی و لەوێ بەعەرەبیەکی تێک شکاو قسەیان کردووە ، سەدان جار تورکو فارس و عەرەب سوکایەتیان بەکورد کردووە بۆردومانیان کردووین زەهریان بۆ ناردووین  خەڵکیان فڕاندووە  بەساروخ لە کوردیان داوە لەئاسمان و زەوێوە  تەقەیان لێکردووین . سەرەک کۆمار مێش میوانی نەبووە  .
 دەمی  هەمووکورد بکەرەوە باسی جەوامێری جولەکەو ئیسرائیلێکان دەکات، کەچۆن لەڕێگەی ئەمەریکێکانەوە  لەڕێگەی لوبی جولەکەوە دوژمنە سەرەکێکەی تەفرو توناکرد و شیعە بەسەرکردایەتی ئێران  جەبهەیەکی پێکردەوە  لەگەڵ هەموو سونەی عەرەب ئیسرائیلێکان دوایی ڕژێمی سەدام  بێخەم پاڵیان داوەتەوە  ، هەرئەوەنا  بەڵکو  
ئەمریکا دانی نا بە قودس دا وەکو پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل  ، لە مساڵانەی دوایشدا   بەرزاییەکانی "جۆلان" ی وەکو بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساند.
 هەموو ئەمانە کاردانەوەی توندی لە جیهانی عەرەبیدا بەدوایی خۆیدا نەهێنا، بەڵکو بۆ یەکەمجار وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە "وارشۆ" ی پایتەختی پۆڵەندا، بە ئاشکرا لەگەڵ سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل دا کۆبوونەوە ، ئامانجی کۆبونەوەکەش ئاسایشی ناوچەکە بوو نەک فەڵەستینێکان .
 ئەوان  واتە عەرەب ماستاو بۆ ئیسرائیلێکان دەکەن  تا بەرەیان لەگەڵ پێک بێنێت دژی ئیمپراتۆریەتی شیعە .
کورد چی کرد ؟ 
کەرکوکی کردە شاری برایەتی کوردەکانی کەرکوکی نەگەڕانەوە  لەهەولێرو سلێمانییەوە بۆ کەرکوک عەرەبی دنیایان هێنا یە  نیشتمان و خاکیان پێدەفرۆشن بەهەرزان  ، هەموو ئاسانکاریەکیان بۆدەکەن ، جارێک لەگەڕيکی بەختیاری بوو بەشەڕ  لای تەلاری هونەرەوە  ،چەند  منداڵێکی عەرەب  لە منداڵێکی کوردێکیان دابوو،  ئاسایش هات، ئاسایشەکە ووتی : کاکە کێشەکە چاکبکەنەوە بۆ خۆتان و لێیان ببورن  ، چونکە  تاڵەبانی ئەمری کردووە  هەرکەسێک لەعەرەب بدات عەرەبەکەش تاوان باربووبێت   کوردەکە بگرن و بیرازی بکەن تا فێربن ڕێزی براعەرەبەکان بگرن  . 
من بەرپرسم لەم قسەیەم  کەدەیکەم  .
 حیزبەکانی  کورد شەڕیانە  لەسەر ئەم پۆستە کە جگە لەسوکایەتی هیچی بۆ کورد بەرهەم نەهێناوە ، من دوژمنی کوردبم لەگەڵ ئەم پیاوانەدا  کە سەرۆک کۆمارن  دانیشم  ئەگەر  کورد خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیش بێت  ، حسابی هیچی بۆناکەم .
 بۆیە تکایە واز لەپۆستی  سەرەک کۆمارو بەغداد بێنن  باحیزبەکان شەڕی خۆایان بکەن نەک تۆی داماو ، چونکە ئەوەی دەچێتە ئەوێ مرۆڤی تێک شکاوە ، بێیاگان لەوەی  ئەو ووڵاتە یەکەمین ووڵاتی گەندەڵکاریە لەهەمووجیهاندا .
کورد سوپایی عێراقی دامەزراند ، کورد دەیان پەرلەمان و  وەزیری هەیە لەبەغداد دا  کە چی   پیاوی تێدا نییە لەسەر ئەم هەمووڕووداوە یەک ووشە بڵێت و یەک هەڵوێستی جوامێری نمایش بکات .
 بیرتان چوو لەعێراقی تاواندا پۆلیسێکی هاتوو چۆ نەمابوو ، سەرانی کورد  ڕایانکرد عێراقیان دروستکردوە ، خەڵکیش  ئۆتۆمۆبێلی علوج  چاوی کوێرکردبوو ،  ڕاکەڕاکەبوو بۆ دزی کردو  ماڵی خەڵکیان  ئاودیودەکرد ، جارێک لەپۆلیسی هاتوچۆبووم لەسلێمانی ئێوارەیەک بوو ،  ئۆتۆمبیلێکیان هێنا خوێنی خاوەنەکەی پێوەبوو ، من زانیم  ئیتر کۆتایی گەلێکە . 
  ئێستا دەکڕوزێنەوە هەمووڕۆژێک بۆ موچەی ئەو هەمووجاش و فایلدارو سیخوڕەی کە بندیوارن ، ئەی سەرەک کۆمار بۆ وەک "خوسێ" لە ئۆرەگوایی  موچەکەی ناداتە خەڵک تا گەلەکەی نەبینێت ئەکڕوزێتەوە ...!