• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

مەرگی دوو پیاوە خانەنشینەکە بە بێدەنگیی ڕۆی

Tuesday, 29/03/2022, 5:48

949 بینراوە


 سەربەرزی وەک ژیانی مرۆڤ گرنگە  ، لەماوەی ئەم ٣١ساڵەدا لەسایەی  حوکمی خۆماڵیدا ، ئێمە لەسەر کۆمەڵێک ڕووداو ڕاهێنانمان پێکراوە و هێواش هێواش  و نەرم نەرم لەگەڵ ستەم و بێدادی و خیانەت و خاکفرۆشی و شکۆشکاندی کەمەرشکێندا ڕایان هێناوین . مرۆڤ گەلێکین  وادەزانین  کە لەچارەنوسمان نوسراوە و بەرنەفرەتی ئەهریمەن کەوتووین . تەنها لێرەدا پردێکی داتەپیو هەیە  لەمابەینی دەسەڵات و خەڵکدا ،   یاسای ژیان وایە دژەکان هەرگیز یەک نابینن .
 چونکە ئەوان دژی یەکترن ، دژەکان یەکتر ڕادەکێشن ، جوێن بەیەکتر دەدەن ، لەکاتێکدا  کەسیان  گوێ بەجوێنی یەکتر نادەن . ئێمە هیچ کاتێک لەمردن نەترساوین ، بەڵکو لەو فەنابوونە ترسمان هەبووە کە بەلاشەکا نەوە سوکایەتی بکرێت .
 ئەم هەموو کەناڵە زۆڵە کە ڕۆژانە لەسەر شەقامەکاندا  گفتووگۆ لەگەڵ ڕێبواراندا دەکەن ، پڕۆژەی دەسەڵاتە ، تاخەڵکی خۆیان بەتاڵ کەنەوە . جارێک لە کەمپی هاوینەدا  لەڕاهێنانی کاراتیدا  یەکێک لەڕاهێنارەکانی  هونەری جەنگی  سمیناری هەبوو ،ئەو مامۆستایە  ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتداران  بۆیە کۆمەکی ئەوەدەکەن لۆکاڵی ڕاهێنان زیاترو زیاتر بکرێتەوە ، تاگەنجەکان  و خەڵک بێت ڕاهێنان بکەن و ووزەی خۆیان لەوێدا  سەرف بکەن ، گەر وانەکەن ئەوە  لەسەر شەقامەکان و ناو خەڵکدا گیروگرفت بۆ دەسەڵاتداران و سیستەم دروست دەکەن .
  هەربۆیە  ئەو کەناڵە زۆڵانە بەدیوێکی ناشریندا هەمان ڕۆڵ دەبینن ، لەسەر شەقامەکان  توڕەیی خەڵک  دادەمرکێنەوە ،تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتێکان پڕە لەقسەی پوچی ژنی پیرو پیاوی پیرو  دوعاو نزا کردن و جوێندان .
سەمەرە لەوەدایە ئەوانەی بڵاوی دەکەنەوە  دەڵێن  یان دەنوسن ، ئەم پیاوە یان ئەم ژنە قسەی دڵی هەموومانیانکرد . لەکاتێکدا  وەک ئەوەی فەیلەسوفێک  تێزێکی گەورەی  دۆزیبێتەوە ؟
پرسیارەکە لێرەدایە چی گۆڕی ئەم هەموو قسەکردنە کەکراوە !؟
 بەدڵنیایەوە  هیچ ناگۆڕێت و هیچی نەگۆڕیوە ، دەیان و سەدان ڕووداوی پڕ تراژیدیا لەماوەی ئەم سێ دەیەیەدا  ڕووی داوە   هەموو ئەو کارەسات و موسیبەتانە  نەیان توانیوە  بچوکترین  گۆڕانکاری دروست کەن .
 تەنها شتێکی قێزەونیان کردۆتە ئەدەبیاتی گەلەکەمانەوە، ئەویش  لیژنە دروستکردنە . ئەمەش تەنهافریودان و خۆلادانە لە  باسە سەرەکێکە .
  مەرگی ئەم دوو پیرە پیاوە  زۆر شتی پێووتین ، بەڵام ئێمە کەڕو کوێرین  نەئەبینین نەئەبیستین . سی ساڵە لەبەر خاتری ترسنۆکیەک ئێمە ئەم هەموو تاوانە  بەدامێنمان هەڵدەگرین . لەکاتێکدا ئێمە بێدەنگین و بەبەر چاومانەوە  مەڵۆو خەرمانی دراوسێ یان  براو خوشکەکانمان دەسوتێت ، چونکە مەڵۆو خەرمانی خۆمان نییە کارمان پێیانەوە نییە ، کەئەم دوو پیرە پیاوە ڕۆحیان لەبەردەم بانکێکی بێپارەدا کێشرا ، کەسمان نەماووت : ئەمە باوک و باپیرەو  مام و خاڵمانە ، بەڵکو ووتمان دوو پیاون گەر دەزانن نەخۆشن بۆ دێن بۆ موچەوەرگرتن !؟ 
 ئێمە تاکە گەلین لەو هەرێمەدا هەمیشە چاوەڕوانین بەیانی هەستین و گۆڕانکاری ڕووی دابێت و ئەوەی ئەمانەوێت وابڕوات و بکرێت ، بەڵام خۆمان ئامادەنین دڵۆپێک ئارەقی بۆ بڕێژین یان خوانەکردە  ژیانمان بخەینە ناو ریسکێکەوە  کە هیوایەک هەبێت بۆ گۆڕانکاری ، یان بمانەوێت  ئەم  نادادپەروەریە قڵپکەینەوەو لەجێگەیدا شکۆ و کەرامەت و بەختەوەری  بگەڕێنینەوە . ئەو دوو پیرە پیاوە  بەچبێدەنگیەکی سەختدا  گوزەریانکرد ، لەبەر ترسنۆکی ئێمە ؟
 هندێکان دەڵێن :"بەردلەسەر بدەیت ، یان سەرت لەبەردبدەیت ، هەرسەر دەشکێت " بۆیە  ئەمەی ئێمە دەیکەین یەکێکیانە  ئەو بێدەنگیەی  دەستمانداوەتێ   هەر سەرشکانمان بۆ دەمێنێتەوە .

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە