• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

شاجوانی کۆتر لە هەولێر!

Saturday, 07/05/2022, 13:48

534 بینراوە


دەسەڵاتێک کە نزیکەی ٣٠ بنکەو بارەگای دڕندەترین دووژمنی کوردیی هێنابێتە سەرخاکی بابوباپیران ،خەڵكەکەی وەها پەسیڤ وبێکاریگەردەکا کە هەرشتی لە بیرە مەگەر نیشتمان ورەگەز وئازادی.دەسەڵاتێک کە بیهەوێ بۆ مانەوەی خۆی نەتەوەیەک بەرەو توانەوە بەرێ،بیرلەوە دەکاتەوە چۆن مێشکی کۆمەڵاگا بخەسێنێ.بێگومان دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بە تەنیا ئەو کارەیان پێناکرێ.چون رابوردووی ئەو بنەماڵەی پشتی بە دووژمنی گەرمە بۆیە لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا ئەوەی سەددام نەیتوانی بە سەرکوردیی بێنێ بنەماڵەی بارزانی بەسەریان هێناوە.
گرتە ویدئۆیەکم لە سەر فەیسبوک بینی کو چەند کەسی مێڕمنداڵ وگەنج ووەرگەڕگەراوە لە دەوری یەکتر کۆببوونەوە وکۆترێکی پڕ تووک وپێ بەکوڵكەیان بە دەستەوە بوووقسەیان لەسەر دەکرد!ئەو کۆتریەکان بە شا جوانی کۆتر لە شاری هەولێر پێناسە دەکرد!تەنیانەت قیمەتی ئەو کۆترەیان بە سێ دەفتەر دۆلار دەنرخاند!
کاتێک تەماشای ئەو ویدئۆیەم دەکرد بیرم لەوە دەکردوە ودەمگووت: سبەی (٥/٥/٢٠٢٢) ساڵوەگەڕێ ترۆڕی سەردەشت عوسمانە بە فەرمانی تڕۆریستەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کوڕە هەژاڕێکیان لە ژیان بێ بەری کرد وپێنووسێکی بوێڕیان خەڵتانی خوێن کرد..بۆ یەک چرکەسات بەخۆم گووت،سەردەشت وسەردەشتەکان بۆ کۆڕووکۆمەڵە کۆتربازە کان گیانی خۆیان فیدای نیشتمان وراستیەکان کردوە؟
دوای ماوەیەک ڕامان لەو دیمەنە دزێوە وام هاتە بەرچاوکە ئەو کەسانە لە دەوری یەک کۆبوونەوە تا بیر لە سەردەمێک بکەنەوە کە تاقمێک چەتەی سیاسیی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان خەریکن باشووری کوردستان تاڵان دەکەن.گووتم هەڵبەت نەخشەی ئەو دادەرێژن کە بۆ رێزگرتن لە ئاواتی شەهیدان بچن دەست بدەنە چەک،هەر دژبە کوردستانە رایماڵن!
بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی هەرئەوەیان دەوێ.خەڵکی بێ موڕاڵ وخەوتوو،خەڵکێک کە بۆ چارەنووسی داهاتووی خۆیان منداڵەکانیان لە جیاتی ئەوەی رێگا خۆشکەر بن بۆ ژیانی داهاتووی خۆیان کە چی لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە وبە شانازیەوە باسی کۆتروکۆتربازیی دەکەن.
لە چەند ساڵی رابوردووشداتاقمێک کچی گەنج ونەفامیان لە دەوری یەکتر کۆدە کردوە وشاجوانی کچیان لە هەولێڕ دیاری دەکرد تا بە دونیا بڵێن،کوردستان بەرەوپێشکەوتن هەنگاو دەنێ.پاشان چەند کەس لە کچە شاجوانەکانیان رادەستی هەڵكەوتی ناودار دەکرد تا بیباتە لای بەرپرسانی سەربەدەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی تا تاموچێژیی لێ وەرگرن!
کۆمەڵگایەک کە مەلامستەفاوپاشماوەکانی بە رێبەرایەتی خۆی قەبوڵ کردبێ،لە کۆتاییدا لە جیاتی داهێنان وپێشکەوتن لە دەوری کۆترێک یان لە دەوری بنەماڵەی بارزانی کۆدەبنەوە تا بەوشێوەیە وڵات بەرەو نەهامەتی راکێشن.

پەیامی ڕۆژ  لەلایەن "جەعفەر کەریمی"ەوە نوسراوە