• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

2412 چەکدار و مرۆڤکوژی بارەگای بارزانی

Sunday, 18/12/2022, 21:47

433 بینراوە


نەتەوەیەک بەتەمای ئەوە بێ کە دۆستی داگیرکەرەکەی لە سەر حیسابی (ئاڵا، سرود، پێشمەرگە، شەهید) نیشتمانی بۆ رزگاری بکات و چارەنووسی بۆ دیار بکات، رێک ئەو نەتەوەیە وەک باشووری کوردستانی بەسەردێ.
ئەو بەشە لە باشووری کوردستان، کە زۆنی زەردی بۆ خۆی دیاری کردوە وێنەی کوێخا و بەردەستی تورکیە و ئێڕان هەڵسوکەوت دەکات. بنەماڵەی بارزانی کردۆتە خاوەنی خۆی، کە هیچ ئەخلاقێکی سیاسی وکۆمەڵەیەتی نییە، هەڵبەت لەوەش بترازێ ئێستا تورکەکان زیاتر باڵادەستن تا ئەو دەسەڵاتەی کە ناوی خۆیت ناوە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم. هێزی چەکداریش تەنیا بۆ پاراستنی سەروەت وسامانی ئەو بنەماڵەیە خۆی دەردەخا. ئەو هێزە ناوی جۆراوجۆری لە خۆی ناوە.
بارەگای بارزانی، ناوەندێکە بۆ کوشتن وتیرۆر و ترساندنی خەڵكی ناڕازی، کە پێدەچێت لە لایان بابۆ، کە ناوی مەلامستەفایان بۆ دیاری کردوە، بەرێوە دەچێ. بەرهەمی تێكۆشآنی مەلا مستەفای باپیری بۆ کورد دووبابەت دەکاتەوە و سیخوڕی بۆ بیانی و راگەیاندنی ئاشبەتاڵێکی دیکە بەسەر کورددا بهێنێت.بابۆش،هەر بۆئەو کارە تەرخان کراوە.
مەسعود بارزانی دیکتاتۆڕێکی بێ کەسایەتییە، ئەو جۆرە دیکتاتۆڕانە کاتێك دەمرن، زۆر ناخایەنێ ئەو دامودەزگا سەرکوتکەرانەی بۆ کوشتنی ئازادیخوازان پێکیان هێناوە لەبەریەک هەڵدەوەشێ.
تایبەتمەندیی کۆمەڵگای هوشیارلەوەدایە کە پێشوازیی لەوسەرکردانە دەکات، کە تەمەنی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی وڵات ونەتەوەکەیان تەرخان کردوە وگیانی خۆیانیان لە سەرداناوە. مەلامستەفای بارزانی تا زیندوو بوو پیشەی سیخوڕیکردن بوو بۆ بیانی ولە کۆتاییشدا لە ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵێکی دیرۆکیی بە سەر نەتەکەکەماندا سەپاند و پاشان مرد. ئەوان گووتیان دۆزێک کە بە ئیمە چارەسەر نەکرێ، رێگا نادەین کەسانی دیکە لە ئەستۆی خۆیان بگرن.
ئەو بنەماڵەیە کاتیک وەک کارگە کوللە سەریان وەدەرنایە و راست بوونەوە کە تەرمی مەلای باوکیان هێنرایەوە شاری شنۆ لە  رۆژهەڵاتی کوردستان وبە بەشداریی جەماوەرێکی مەزن جەستەیان بۆ کاتێکی دوارۆژ خستە ژێر گڵ. بێ بەختیە، کە لێڕە کۆتایی نەهات. ئەو کات دەستی پێکردوە کە بکوژترین مرۆڤی کورد ومرۆڤایەتی هێنرایەوە باشووری کوردستان وجەماوەرێکی زۆر بۆ جاری دووهەم بە چاوی پڕ لە فرمێسک پێشوازیان لێکردوە! پێشووازیی لە کەسێک کە فەرمانی تیرۆر و کوشتنی دووکوڕی دابوو!
لەوسەردەمەشدا کوڕێکی مەسعود بارزانی دەکرێتە هاوناوی باپیری بە ناوی مستەفا بارزانی ولە سەرسامانی خەڵكی هەژار دامودەزگای ترۆرتۆقاندن بەرفراوانتر دەکا. لەو رۆژانەدا (بابۆ) یان مەلا مستەفی سەردەم، ٢٤١٢ کەسی لە سوپای بارزان دامەزراندوە تا هێز و توانای خۆی هەم نیشانی ئێران بدات، هەمیش تورکەکان. تا پێیان بڵێ: دەتوانن حیساب لە سەر من بکەن، منیش وەکو مەلای باپیرم هەر نۆکەری هەڵقە بە گوێی ئێوە دەبن. چیم پێ بسپێڕن دەیکەم،.چونکە کوردکوشتن وخاک فرۆشتن بۆمن وەک ئاوخواردنەوە وایە.
ئەم چەکدارانە نە بۆرزگاریی کورد دامەزراون و نە بۆ چارەسەریی کێشەی کورد. تەنیا بۆ پاراستنی بنەماڵەی بارزانی فێری مرۆڤ کوشتن کراون.

جەعفەرکەریمی