• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

کورد وەک مشکی تاقیگای لێهاتووە

Saturday, 31/12/2022, 18:41

1028 بینراوە


کاتێک ژیانی من چۆن ئیسرائیل دامەزێنرای "گۆڵدا مایەر"م خوێندەوە ، هەستم کرد چ هۆکارێک هەیە کە ئێمە نەبووین بەهیچ و لە چکاتێک و لەکوێشدا بیانەوێت ئێمە دەکەنە مشکی تاقیگاو چۆنیان بووێت ئاوا دەمانکوژن و چاو لەو هەمووتاوانە دەنوقێنن کە بەرامبەرمان کراوە و دەکرێت. هۆکارەکەشی تەنها خۆمانین ، نەک داگیرو کەرو ئیمپریالێت و جیهان و عەرەب و فارس و تورک و ئیسلامی سیاسی یان ئاین و باوەڕو ئایدۆلۆژیا .
کورد کاتێک دەبێتە هەڵگری هەر باوەڕێک ، ئیتر لەناو ئەو باوەڕەدا وون دەبێت و نیشتمان و زمان و خاک و هاوڵاتی بوونی خۆی بیر دەچێتەوە و دەبێتە جاشی ئەو باوەڕەی کە دوایی کەوتووە . ئیتر زمان مێژوو نەتەوە خاک هەموو پرەنسیپە ئەخلاقێکان و بەرپرسیارێتی دەبێتە شەرم کردن بۆی .
دواتر ئەو باوەڕە یان ئەو ئایدۆلۆژیا هەرچیەک بێت کە بەنیوە ناچڵیش وەری دەگرێت ،یان لێشی حاڵی نابێت. دەبێتە بەڵا بۆ هزری . بزانە دزێک. درۆزنێک ، خۆفرۆشێک. بەدێک ،کاتێک ڕوودەکاتە مزگەوت ئیتر بەچاوی پیاوچاک لێی دەڕوانین . هەرئەوەنا کاتێکیش هەمان مرۆڤی تێک شکاو ڕوولەبارەگای حیزبێکی دەسەلاتدار دەکات ئیتر دەبێتە بەخشراو لەهەموو تاوان و گوناحێک .
بیرەوەریەکانی گۆڵدا مایەر زۆر سەرنج ڕاکێشە ..! جارێک لەدوای شەڕی جیهانی لە جنێف دەبن هاوڕێکانی دەباتە دەرەوەوپێیان دەڵێت: بەسە سەردەمی کڕوزانەوە بەسەر چوو .هەر ئەوەنا دەڵێت : نەپاڕانەوە ، نەفرمێسک ، نەخۆپیشاندان ، نەناوبژی کردنی دۆستان هەرچەندە دەست ڕۆشتوشبن خەك و ووڵاتان یارمەتیمان نادەن ، ئێمە دەمان زانی نەدەیەوێ و نە دەشتوانێ هەست بەژان و ناسۆری ئێمە بکات دۆستەکانمان ، هیچ حوکمەتێکی بێگانە نایەوێت تراژیدیایی ژیانی جولەکە وەک ئێمە بنرخێنێت .
لێرەدایە ئێمەش دەبێت لە گۆڵدە مایەرەکانەوە فێربین کە هیچ کەسێک وەک ئێمەی کورد تەنها بایەخ بەقوربانێکان و تراژیدیایەکانمان نادەن ، ئەوە خۆمانین کە نرخ و بەهای خۆمان دەزانین ، نەک چاوەڕێ دنیابین کە لەسەر قوربانێکانمان بێنەدەنگ . لەم سێ دەیەی ساڵانەی پڕ ڕووداوەکاندا ماسێکانی دەریایی ئیجە تێریان لە لاشەی قوربانێکانمان خوارد کەلەتاو ستەم و هەژاری و داماوی هەڵدەهاتن ، بۆردمان و تیرۆری سیستەماتیکی تورک و ئێرانێکان گاڵەیان پێکردووین ، زیندانی و ڕۆحکێشان لە ناردیاردا ، جەنگی ژێرپەنجەو زۆربوونی قوربانێکان ، کارەساتی هاتوچۆو خۆراکی بەدی تورکی و ئێرانی و جگەرەو نێرگەلە کە ڕامان دەکێشێت بۆ ناو دنیای بێهۆشی و گیرۆدەبوون بەمادەی هۆشبەرەوە ، هەمووخۆمانین .
چەند ڕۆژێکە لە پاریس سێ لەهاونیشتمانێکانمان تیرۆرکران ، ئەمە نەجاری یەکەمەو نەدواجاریش دەبێت ، چونکە ئێمە مشکی تاقیگایەکی سەر شەقام و شارو گوند و چیاو دۆڵەکانین ، هەربۆیە وابەرخوردمان لەگەڵ دەکرێت .
بالەخۆمان بپرسین جارێک لەجاران بینیومانە یان بیستومانە کەسێک بەرگری لەمشک بکات ؟ یان هاوسۆزیەکی بەرامبەر هەبێت !؟ لەڕاستیدا نییەو نەبوە ، گەرچی لەهندستان پرستگایەک یان چەند پرسگەیەگ هەیە مشک پیرۆزە تێداو ئازادانە دێن و دەچن بەڵام کەس سۆزی بۆیان نییە گەرچی نانیشیان دەدەنێ .
ئێمە ژیانی خۆمان لەدونیای ئێستاو لەچاوەڕوانی داهاتوو، لەیادەوەری رابردوو، بەسەردەبەین . بێئاگا لەوەی دڵۆپە دڵۆپی ئەو کوشتارگایەی بەرامبەرمان دەکرێت و لەمێژە بووە بەلافاو ڕایماڵیوین ، ئێمە بەئومێدی ئەوەین کە دنیای پۆخڵ بەری لافاوەکەمان بۆبگرێت . ئێمە تاکە گەلی دنیاین کە هیچ لە داهاتوو نیگەران نین ، ئایندە وەک ڕابردوو سەیردەکەین ، چۆن جارێکیان ووتم مێژوو وەک چیرۆک دەخوێنینەوە گەر بخوێنینەوە ،داهاتوو یان ئایندەش وەک قەشمەرخانە سەیر دەکەین ،چونکە ئاین ئێمەی هەلا هەلاکردوە و بەزیندووی لەمردوودەچین . ئەگینا کێ زاتی ئەوەدەکات مرۆڤی گەلێکی تر ئاوا بەڕۆژی نیوەڕۆ لەناو ئاپورەی خەڵکدا بداتە بەر گولە !؟
ئێمە تەنها ڕووداوەکان یەک دووڕۆژ فومان تێدەکەن و دوایش هێواش و نەرم نەرم قبوڵی دەکەین کە چیمان لێ گوزەراوە ، بەر لەدەساڵ تورکە فاشیەکان سێ لەجوانترین مرۆڤە جوامێرو خەباتکەرەکانی ئێمەیان کوشت ، ئێمە هەموو قوربانێکەمان بەخشیە شیعرو دوایش بیرمان چۆوە ، لەکاتی گرتنی ئاپۆدا سێ جوامێری ترمان لەبەردەم سەفارەتی ئیسرائیلدا لێ کوژرا ئەوەشمان کردە قوربانی..دووسەرکردەی دیارو چيندین مرۆڤی ترمان لەناو جەرگەی ئەورپادا لێکوژرا بەڵام ئێمە هەر قوربانێکان سەرژمێر دەکەین و دەلاوێنینەوە بۆیان .

ئێمە چی بکەین ؟

هیچ ... چونکە کردنی کارێک بەرپرسیارێتی دەوێت ، بۆیە تاکەڕێگا نزاو کڕوزانەوەیە ، گەرچی سەردەمیشیان بەسەر چووە باشە لایەنی کەم هەرکەهیچمان بۆناکرێ ، ناتوانین وازلەدرامای تورکی وعەرەبی بێنین تاژیانتان بەفێڕۆ نەڕوات ، ئەو کاتانە بە بیرکردنەوە لەشکۆی خۆمان بەڕێکەین ؟ لەکاتی جامی جیهانی فتبۆڵدا ڕووداوی میت شەڕە هەرزەکانی بڵاو دەکردەوە کە شەقتان لەیەکتر هەڵدەدا و تورکیش شاگەشکە دەبوو جیهانیش پێمان پێدەکەنی ، بەڕاست ئێمە چ گەلێکین ...!؟

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە