• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

عەقڵی رووناکبیری کورد

Tuesday, 19/01/2021, 20:07

711 بینراوە


عەقڵی زۆربەی رووناکبیری کورد لە باشوور وەک پێناسەی پارتەکانە، عەقڵیکی پەروەردەکراوی جاشایەتییە، سەرچاوەی هزر و بیرکردنەوەیان لە عەقڵی دەسەلاتی پارتەکان تێنەپەڕیوە، کە بەوە راهێنراون، پرۆپاگەندەی دوژمن بکەنە سەرچاوە و وەک بەڵگە بەکاری بهێنن.
ئەم نووسەر و روناکبیر و رۆژنامەنووسانە لە لایەن دەسەڵاتەوە مەدالیای رۆماننووس و رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆیان پێدراوە، تۆوی خیانەت لە هزریاندا چێنراوە حەز بە مردنی گەل و سەرکەوتنی دوژمنەکەیان دەکەن.
قەلەم لە چەک ترسناکتر و کاریگەرترە. نووسەری خۆفرۆشی کوردە، زۆربەیان ئەو قەڵەمبەدەستانەی باشوورن، کە بە قسە و نووسینەکانیان گیانی بەرگریان کوشتووە. ئەمڕۆ رەوەیەک لە قەڵەمبەدەست بەناوی دکتۆر، پرۆفیسۆر، مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەنووس، لە ئامادەباشییدان، کە بەدڵی پارتیی و میتی تورکیا سیمینار و نووسین و چاوپێکەوتن بکەن، هێرش بکەنە سەر باکور، رۆژئاوا و شەڕڤانان. نمونەیەکی بچوکی ئەم جاشایاتییە کە زۆریان پێیان وایە کوردی رۆژئاوا لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە تورکیاوە هەڵهاتوون، روویان کردۆتە سوریا، لەوێ نیشتەجێ بوون. ئەمە نمونەیەکە لە پەروەردەی جاشایەتیی نووسەر و رووناکبیری کورد.
ئەو عەقڵەی کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور لە کوردیان سەندۆتەوە، تا مرۆڤەکان کۆیلە بن، تەنیا عەقلەکە نییە، بەڵکو لە گەڵیدا ئازادیشی لێسەندۆنەتەوە، عەقلی جاشایەتیشی داوە بە نووسەر و روناکبیرەکانی خۆی، چونکە دەزانێت ئەم رووناکبیر و نووسەرانە سنوری خۆیان نابەزێنن، بە دڵی دەسەڵات بیردەکەنەوە و دەنووسن.

پەیامی رۆژی ئەمجارەمان، لەلایەن (کەمال جەمال موختار) نووسراوە