بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  

بێدەنگی تاکەی!؟

Monday, 25/03/2024, 17:51

773 بینراوە


ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو هەموو نەهامەتیەی کە ڕوودەدات لەو هەرێمەدا ، لۆتەرکینگ جوانی ووت:
 " مەرگی تۆ لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بەرامبەر هەمووشتە گرنگەکانی ژیان بێدەنگ بیت". 
 بێدەنگی ئێمە کۆمەڵێ پوچێکی کردۆتە فیرعەون ، بێدەنگی ئێمە مەلای سەلەفی و ئیخوانی ئەردۆغانی کردۆتە جێگرەوەی حەمدی مەحوی و نالی و کاک ئەحمەدی شێخ .
 بێدەنگی ئێمە شەهیدی لەکەدار کرد، پێشمەرگەی کردەسواڵکەر ، بێدەنگی ئێمە خیانەتی کردە شۆڕشگێڕی و جاش و باشی تێکەڵی یەکتر کرد ، بێدەنگی ئێمە شاعیری کردە شاهیرو نوسەری کردە دەربارو ، ڕۆژنامەی کردە دەسڕی توالێت  ژن و کچ کوشتنی کرە ئازایەتی ، شکۆ شکاندنی کرە کەلتور ، بێدەنگی ئێمە ئاگری لەهەموو بەهایەک بەردا . چارە تەنها ئەوەیە بێدەنگی بشکێنین و بڵێین ئیتر ئەو پاشاگەردانی یە بەسە . 

ئێوە سەیری زانکۆکان کەن چۆن سوک بووە ؟

 زانکۆ زانستی تێدا بەرهەم ناهێنرێت بەڵکو کۆیلەو مافیای ترسنۆک و چەقۆکێش و دەرمانخۆر تێیدا گەشەدەکات ، سەیری بەرنامەیەکم کرد قوتابی زانکۆ پێش بڕکێ دەکەن ، هێندە بەتاڵ و نائاگان  وەڵامێکی سادەیان نەدەزانی ، نەیان دەزانی کێ نوسەری ڕۆمانی "ژانی گەکە" من چوم باناخی زەویدا ، کە هیچ نازانن و بەتاڵن دێن و دەچن و سبێنێ لەسەر ئەم مرۆڤە بەتاڵانە  هەڵچنراوە .  دەزانن تراژیدیالەوەدایە لەهەموو گوندێک زانکۆیەک کراوەتەوە ، وەک چۆن لەهەموو گەڕەکێک چەند مزگەوتێک هەیە، کەچی خەڵکەکە درۆزنترو ساختەچیترو بێکەسایەتی تربوون لەم کاتەدا .  
هەرەسی هەموو شتێکە لەباشوردا ،  بۆیە گەر بەدوای بەها جوانەکاندا بگەڕێین درەنگ نییە ، گەرچی زۆر درەنگیشە بەڵام کورد ووتەنی 
" زەرەر لەنیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە "
. ئێستا نەشار دەناسیتەوە نەخەڵک ، چونکە دەسەڵات زۆر بەئاگایەوە کارتەکانی تێکەڵی یەکتر کردووە و ئەو زبڵخانەیەی لێبەرهەم هێناوە و دەیەوێت پێمان بڵێن  : گەر ئێمەتان ناوێت  ، ئەوە ئیخوان و سەلەفی ، لەوانیشی بەرنەوە  عەرەب نیشتمانی کڕیوە ، بڕۆن هەڵپەڕن خەبەر بدەن ،شت بنوسن ، ئێمە حسابی هیچتان بۆ ناکەین .   
ئێمە بەم هۆیەوە لەناو چوین کە بەدوای بەهاکاندا ناگەڕێین ، خۆپەرستی بووە بەپیشەمان بۆیە ئەم هەرەسی ڕەوشتە سەری هەڵداوە لەزۆربەماندا ، هەرکاتێک سەیری ماڵپەڕو مێدیاکوردێکان دەکەم شەرم لەکوردبوونی خۆم دەکەم دەڵێم سەیرە بەڕاست بۆچی ئێمە ئەم هەموو تێک شکانە ، ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین؟

 گەڕان بەدوایی تارمایی ترسدا 

ترس گەورەترین بەربەستە لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر ترسەکەت بە دروستی بەکاربهێنیت، لەوانەیە باشترین ئامراز بێت. ترسی تۆ وەک ئاگر وایە ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی ببیت، ئەوە کار دەکات بۆت ، ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی نەکەیت، ئەوا خۆت و هەموو دەووروبەرت وێران دەکات و دەسوتێنێت ، ئێمە چی دەزانین لەبارەی ترسەوە ؟
کاتێک شتێک ڕاتدەکێشێت هاوکات هەست بەترسیش دەکەیت ، بۆیە ترس پیشاندەری ئەوەیە کەتۆ هێشتا کە گرفتاری . ئازادی شتێکی ترسناکە ، مانایی ئازادی ووشەیەکی سادەیە واتە تۆ لەنێو ترسا نابیت و ناگەڕێت بەدوایی تارمایدا . ئێمە بەدوایی سەنەدێکی بینراودا ناڕۆین و هیچ بەترس ناڵێین ئاخۆت نمایش کە بۆمان ، چونکە کەئاوامان کرد ئیتر ترس نامێنێت 
بەڕاستی ئێمە بۆ دەترسین، لەگۆڕان ؟
کاتت بەفیڕۆ دەدەیت و ژیانت بەفیڕۆ دەدەیت،
کاتەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت و کۆنترۆڵی ژیانت دەکەیت
سبەینێ زۆر درەنگە، دوێنێ ڕۆی لەدەستمان ، کەواتە ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستپێکردنی نەریتێکی نوێ ،پلانێک کە هەست بەئاسودەی دەروونی بکەیت ، ئێمە دەتوانین کاتێک لەکات ببینەوە کە بەکاری بهێنین .
 ئێستا هەموومان چاوەڕێین دەیجورێک بخوڵقێت و  هەمووشتێک بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەین کە گۆڕانێک بکەین، بێدەنگی و بێکرداری ئێمە بەرەو گۆڕستانێکی ڕسوامان دەبات کە مێژووش شەرم دەکات بینووسێتەوە.
 ئەمرۆ بەداخەوە دەڵێم مردن تاکە سزایە کە تاک بەتاکمان بەڕسوای دەپێچێتەوەو دەمان بات . ئێمە ئێستا لەوانەین کە چارەنوسمان بۆ خوا و دەیجورەکەی جێهێشتووە ، چاوەڕوانی پەڕەسێلکەو فیلەکانین بێت و شەڕەکەمان بۆ ببەنەوە .
ئەم بێدەنگییە هەر شەرمەزاری نییە بەڵکو لەناو چونیشمانە بەبێ دەنگی .

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە