چەکی کارۆ موگناتیسی electromagnetic pulse EMP

Monday, 06/04/2015, 15:42

11667 بینراوە


 ئەم چەکە چیە و چۆن کار دەکات؟

ئەم چەکە ناوی کارۆ مۆگناتیسیە و هەر کاتێک بەکاری بهێنیت تەواوی ئالەتە کارەباییەکان لەکار دەخات،  یان وەکو لە ڕێگای موگناتیسەوە شۆرتی کارەبایی دروست دەکات. ئەم چەکە دروست کراوە بۆ ئەوەی هەموو تەیارێکی کارەبایی یان ئالەتی کارەبایی تێک بدات، شێوازی کارکردنیشی ئەوەیە وزەیەکی زیاتر لە پێویست دەنێرێت بۆ ئالەت کارەباییەکان و بەم جۆرە توشی شۆرت  و لە کارخستنیان دەکات.

ناردنی وزە بە شیوازێکی ڕێکخراوەیی دەنێردرێت و دەتوانرێت بەم جۆرە بەکارهێنانە بکرێت بە چەک، وزەکە بە شیوازێکی کۆنترۆڵکراو ئاڕاسەی شوێنی مەبەست بکرێت.

بۆ نمونە دەتوانرێت هەورە تریشقەش بخرێتە ڕیزبەندی ئەم جۆرە چەکەوە ، لە کاتێکدا بەو وزە زۆرە لە شتێک یان لە شوێنێک دەدات ئایا بینا بێت یان فڕۆکە بە ئاسمانەوە دەتوانێت لە ناوی بەرێت یان توشی زەرەرمەندیەکی گەورەی بکات.

 ئەم چەکەش دەتوانرێت بە دوو جۆر بەرهەم بهێنرێت بە شێوازی ناوکی و شێوازی وزەی هەڵگیراو بەرهەم بهێنرێت..

هەمان چەک دەتوانرێت لە ڕێگای نانۆ تەکنەلۆژی دروست بکرێت ، لە شیوەی نانۆ تەکنەلۆژی دەتوانرێت زیاتر کۆنترۆڵ بکرێت لە لایەن مرۆڤەوە و بۆ ماوەیەکی زیاتر کاریگەری هەبێت.

ئەگەر لە نانۆ تەکنەلۆژی دروست کرابێت چی دەبێت و کاریگەری چەند دەبێت؟

ئەگەر لە نانۆ تەکنەلۆژی چەکێکی واها دروست بکرێت دەتوانرێت لە ڕێگای وایەرلێس و بەرنامە کردنی نانۆکان ئەم چەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بۆ نمونە دەتوانرێت بە نانۆ کان بڵێت لە خاڵی وای تا خاڵی ئێکس نابێت هیچ ئالەتێکی کارەبایی کار بکات..

لە هەمانکاتددا دەتوانرێت بە نانۆکان بوترێت ئەگەر کەسێک ئالەتێکی ناسراوی پێ بوو ئەو کەسە لەو شوێنەدا بە مەسافەی ١٢ مەتر دوجا ئالەتی کارەبایی دەتوانێت بەکار بهێنێت( ئەمەش بۆ کاروباری سیخوڕی بەکار دێت). ئەم جۆرە زۆر خەتەرناکە، ئەگەری ئەوە هەیە نانۆکان خۆیان کۆپی بکەن و بەرنامەکەی خۆیان بگۆڕن ئەو کات بۆی هەیە تەواوی زەوی بگرێتەوە.

 کێ ئەم چەکەی هەیە ؟
ئەم چەکە لە ساڵەکانی ٩٠ لە ئەمریکا بەرهەم هێنراوەو تەواوی ئەم تەکنەلۆژیە تازەیە زۆرینەی خەڵکی سەر زەوی ئەم چەکەیان نەبیستوەو نازانن چۆن بەکار دێت چی ترسناکیەکی هەیە لە سەر مرۆڤ  و تەکنەلۆژیا و پێشەکەوتن.

چین پاش ئەمریکا دووەم وڵاتە کە بۆتە خاوەنی چەکی مۆگناتیسی.

ئەم چەکە نوێ یە گوایە تازە لە لایەن ئیسرائیلیشەوە بەرهەم هێنراوەو بە شێوەیەک پەرە پێدراوە کە توانای ئەوەی هەیە وڵاتێکی وەک ئێران بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی بەرد.

بەکار هێنای ئەم چەکە.
لە ئەمریکا لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان ئەم چەکە لە لایەن پۆلیسەوە بەکار دەهات بۆ ئەوانەی سەیارەی سیباقی زۆی خێرایان پی بوو، ئەمە لە شیوەی تیرکدا بوو وزەیەکی زۆری لە خۆی دەگرت، لە کاتی بەکارهێنانیدا ئەم تیرە دەچەقیە سەیارەکەو شۆرتێکی کارەبایی دروست دەکرد بەم شیوەیەش سەیارەکە لە کار دەکەوت و هەموو فیوزەکانی دەسوتاند.

ئەمەش لە شیوازی ڕۆمانەدا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە