مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


٢٠ ساڵ دیکتاتۆری دوو دزی زلهێز و ١٧ شەریکە دز!

Sunday, 30/01/2011, 12:00

2296 بینراوە


سەرەتایەکی کورت:
لە ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ لەگەڵ یەک هێرشمان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی ئوردوگای جەدیدەی هەولێر، کاتێک کەوتینە بەر دەستڕێژی گولەی بەعسیەکان تەنیا ئاواتم ئەوە بوو لەم کاتەدا ساتەدا هیچم لێ نه‌یه‌ت و نه‌کوژرێم، بەچاوی خۆم مەرگی بەعس ببینم، ئەمجارە دژ بەم دەسەڵاتە بەعس ئاسایە ئامادەم یەکەم ڕۆژی ڕاپەرێن بگەڕیمەوە کوردستان دیسان بەشداری ڕاستەوخۆی ڕاپەرین بکەم.
لە هیچ کونجێکی ئەم دونیایەدا شوێنێک نییە کارەبای نەبێت، ٢٠ ساڵە دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە ٢٠ سەعات کارەبا بە بەردەوام بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات، لە کاتێکدا ئەگەر لە سەدا دەی سەروەت و سامانی تەنیا ١٠٠ کەس لە بەرپرسانی کوردستان دابین بکرێت بۆ کارەبا، ئەوا بێ شك کارەبای پێویست و بیست و چوار سەعات بێ پسانەوە دەبێت!
تەنیا دابین نەکردنی کارەبا و ئاوی پاک بەسە بۆ ڕاپەڕین و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە!
جاران هەر دەمان ووت دوو حیزبە زلهێزەکە، ئێستا دەتوانین بڵێن یەک حیزبی دزی زلهێزو حیزبۆکەیەکی شەریکە دز، کە هەردوکیان شەریکن و دزی لە گەل دەکەن دزی و فێڵێش لە یەکتر دەکەن!
پاکدی واتە پارتی و یەکێتی هەرچیەک بڵێن بەخەڵك و گۆڕان و هەر دەنگێکی ئازادیخواز ،جێگای ڕەخنەو سەرنج نیە، چونکە هەموو لایەکمان ماهیەتی ئەم دوو باندە مافیایە دەناسین، بەڵام ڕەدوو کەوتنی ئەم دوایەی ١٧ حیزبۆکەی تر، کە ئەمڕۆ لە بەیانامه‌یه‌کی شەرمن و شەرمەزاری دژ بەم هەڵوێستەی گۆڕان، جێگای هەڵوێستیەکی جیدیە!
سەیر کەن حیزبه‌ ئیسلامییەکانی بەناو کۆمەڵ و یەکگرتووش باس لە ئاسودەیی کوردستان دەکەن نایەنەوێ ئەم ئەزمونە دیموکراتیە کەم وێنەیەی هەرێم کوردستان لەبار بچێت، تۆبڵێی ئەو به‌ناو ئیسلامیانە هێندە لەخەم تاقی کردنەوە ساواکەی هەرێم بن، یان لەخەمی بودجە و موچەکەیانە، کە لە پارەی دزراوی ئەم خەڵکە وەری دەگرن، وەک گۆشتی سەگ پێیان حەرامە و لافی ئیسلامی بوون بەندەیی خوا لێدەدەن.
ئەوانیش دەزانن ئەمجارە ڕاپەرینی جەماوەر کە بۆتە کارێکی حەتمی و هەنووکەیی ئەوانیش دەکەونە بەر شاڵاوی توڕەیی خەلک ، بۆیە بەهەر نرخێک کە بۆیان بکرێت بەرگری لەم دوو بنەماڵەیە دەکەن، مانەوەی ئەوانیش بەستراوەتەوە بە مانەوەی ئەوان.
سەیرکەن شیوعیەکانی بەناو کوردستانیش کە ئێستا هێزو سەرکردایەتی و بنکردایەتیان بە مەنجەڵێک دۆڵمە تێر دەخۆن هاتوونە سەر هەمان ڕا!
کوردستانێکی سەیرە گوڵم ، شیوعی و ئیسلامی یەک دەگرن دژ بە داخوازی ڕەوای خەڵکی کوردستان..دەقی ڕاگەیاندنی ١٩ حیزبە سەیر بکەن.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=33492&cat=1

ئەم هەڵوێستە ی گٶران دەبوایە ٢٥ ی ٧ ڕاگەیانرابا، کەچی ئەم دەسەڵاتە هێندە بیر تەسک و کەم چیکڵدانەیە تەنانەت بەرگەی بەیاننامەکیش ناگرن
دێن و هەڕەشە دەکەن دوا جاریش لەزمان بووکە شوشەکەی کۆنە وەزیری شەهیدان چنار سەعد موژدەی ئەوەمان دەدەنێ کە هەر ڕاپەڕێنێکی جەماوەری کاردانەوەی توندی بەدوا دەبێت!
http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=50221&LinkID=66

ئێمەش دەڵین دەست بردنتان بۆ چەک دژ بە ڕاپەرێنی جەماوەر، مەرگتان چەندین جار نزیک دەکاتەوە، چونکە هەمیشە برینی قوڵ مەرگی چەقۆی نزیکتر کردۆتەوە، بەقەدەر عەلی عەبدوڵا سالحیش یەمەنیشتان پێ نەکرا دوو حەفتەیە نەک بزتنەوە و حیزبێک هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە ئاشکرا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانی حکومیشەوە دەڵین دەبێ حوکمەت هەڵبوەشێ و سەرۆکی وڵات بڕوا، ئەوەتا لە میسر هەزاران هاوڵاتی دەڵێن:
باربکە موبارەک!
ئـێمەش دەڵین بارکەن بارزانی تاڵەبانی ئەگەر فریای ڕاکردن بکەون..
لەکۆتایدا بە قسەی بەرپرسێکی سەرخۆش کۆتایی بەم بابەتەم دێنم کەلەزمان هاوسەرکەیەوە پێم گەیشتووە..
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەسلێمانی کاتێک بەسەرخۆشی دێتەوە ماڵەوە
ڕوو لە ژنەکەی دەکاتوو دەڵێت.. هێندەی نەماوە ! ئەوەندەمان زوڵم لە خەڵک کردوە دەزانم لەهەر ئان و ساتێکدا تەرمەکەم بە سەیارە خەڵک ڕای دەکێشن..
لێت ناشارمەوە ژنەکە دەیان جار ئەو دیمەنەم دێتە بەرچاو!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە